close-icon

چوونەژوورەوە

سینەما سالم یادی دامەزرادنی کردەوە

1003 جار بینراوە

  شەممەی ڕابردوو مەڕاسیمێکی تایبەت ڕێکخرابوو بۆ یادی سێ ساڵەی دامەزراندنی سینەما سالم، لە مەڕاسیمەکەدا تەواوی ئەو کارانە خرانە ڕوو کە سینەما سالم لەم سێ ساڵەی تەمەنیدا ئەنجامیداوە و بەشێکیش لەو کارانەی کە دەیانەوێت لە داهاتوودا بیکەن، لەپاڵ ئەمانەشدا چەند چالاکیەکی هونەری پێشکەشکران و لە کۆتایی مەڕاسیمەکەشدا وتاری تایبەت بە سینەما سالم بۆ یادەکەیان خوێنرایەوە.

   شایەنی باسە سینەما سالم لە بەرواری ٢٠١٦/٨/٨ لە شاری سلێمانی دامەزراوە و لەو کاتەوە هەتاوەکو ئێستا چەندین کاری گرنگ و خزمەتێکی بەرچاوی کردووە لە بواری سینەما و لایەنە هونەری و کلتووریەکانی دیکەش.

   وەک ستافی کوردسینەما پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکەین و سوپاسیان دەکەین کە بانگهێشتیان کردین بۆ یادەکەیان، وە چاوەڕوانی کاری باشتریان لێدەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.