close-icon

چوونەژوورەوە

شەنوکەوێک دەربارەی فیلمی A Trip To The Moon 1902

1003 جار بینراوە

کوردسینەما- ئامێری گەشتکردنت بە نێو کاتدا نییە؟ نیگەران مەبە من دانەیەکم هەیە، وە لەگەڵ خۆمدا بۆ گەشتێک بەرەو ڕابردوو دەتگەڕێنم، بۆ ساڵی 1902 و بە دیاریکراوی ڕۆژی 4 ـی مانگی ئۆکتۆبەر، کە لەو بەروارەدا بۆ یەکەمجار فیلمی A Trip To The Moon پەخشکرا کە فیلمێکی فەڕەنسی بێدەنگە، باشە بۆچی لە بارەی ئەم فیلمە کۆن مێژووەی سینەما دەدوێین لە کاتێکدا هەمووان بە دوای شتی نوێوەن؟ بێگومان هۆکاری دیاریکراوم هەیە کە حەز دەکەم لەگەڵ تۆی خوێنەر بەشی بکەم، ئامادەیت دەست پێبکەین؟ دەربارەی فیلمەکە ناونیشانی ڕاستی فیلمەکە "le voyage dans la lune" ماوەی 18 خولەکە گەر بە تەکنیکی 12 چوارچێوەیی پەخش بکرێت. وە ڕووداوەکانی بە کۆبوونەوەیەک لە یانەیەکی فەلەکناسی دەست پێدەکات، تێیدا پێشنیازی گەشتکردن بۆ سەر مانگ دەکەن، هەندێک بەگژی ئەم پێشنیازەدا دەچنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بە ڕازیبوون بە پێشنیازی سەرۆکی یانەکە کۆتایی دێت. دواتر دەست دەکرێت بە بنیاتنانی کەپسولێکی ئاسمانی لە شێوەی فیشەکێک "گوللـە" بە جۆرێک تۆپهاوێژێکی گەورە بەرەو بۆشایی ئاسمانی ڕەوانە بکات، کەپسوولەکە دەردەپەڕێت لە دیمەنێکی بلیمەتانە "یەکێک لە دیمەنە ئایکۆنیەکانی مێژووی سینەما" تێیدا دوو چاو لەسەر مانگەکە دەردەکەوێت، کەپسوولەکەش لەسەر یەکێک لە چاوەکانی جێگیر دەبێت، لەوانەیە ئاماژەیەک بێت بۆ سەرکەوتنی مرۆڤ لەسەر مانگ. دوای نیشتنەوە بە سەلامەتی زانا فەلەکناسەکان لە کەپسوولەکە دێنە دەرەوە "بەبێ ئەوەی جل و بەرگی تایبەت بە بۆشایی بپۆشن، لە یادت بێت فیلمەکە بەرهەمی ساڵی 1902 ـە" تێیدا فێڵی سەرەتایی دەردەکەوێت، بەڵام دڵڕفێن بۆ جیهانی مانگ،ئەستێرە لە شێوەی ڕووخساری مرۆڤ، قارچکێکی گەورە، دانیشتوانی مانگ هاوشێوەی مەیمونکە دەتەقنەوە کاتێک بە بەهێزی لێیان بدرێت. کە بینەری فیلمەکە بووم "نووسەر" لەسەر ئەو بنەمایە بینەری نەبووم کە تەنها بە چێژ بێت و بەس،بەڵکو لە ناوەڕۆکیدا لە پەیامی قووڵتر گەڕام،ئەوەی ئەو فیلمە چەسپاندی کردی بە پێشڕەوی فیلمە خەیاڵە زانستیەکان. فیلمێک پێش سەردەمی خۆی کەووت، وە بڕوای بە داهێنەریی خاوەنەکەی کرد Georges Melies ـی فەڕەنسی کە سیناریۆی فیلمەکەی نووسی و بەرهەمهێنان و دەرهێنانیشی بۆ کرد،تەنانەت ڕۆڵیشی تێدا گێڕا "ڕۆڵی سەرۆکی یانەکە" بەم جۆرەش Melies بوو بە یەکێک لە پێشڕەوانی دەستەواژەی "نمایشی تاقە پیاوێک یان پیاوی فەرمانە هەمەچەشنەکان" .. سینەما بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕاستی هاتە بوون ئەوە یەکەم ڕاستی بوو کە ئەم فیلمە چەسپاندی،سەرکەوتووترین فیلمەکانی مێژوو ئەوانەن کە ڕۆڵی سندووقی ژیان بۆ بینەر دەگێڕن،وایان لێدەکەن شتانێک ببینن دوور لەو واقعەی تێیدا دەژین،فیلمەکە وای لە خەڵک کرد بۆ یەکەمجار چیرۆکێکی سەرسوڕهێنەر ببینن لە بارەی مانگ. پاش ئەوەی زۆریان خوێندبووەوە لە بارەیەوە لە چیرۆک و وتاری نێو ڕۆژنامەکان. ئەوەتا ئەوان لە کۆتاییدا خەڵک دەبینن بە کەپسوولێک دەچنە سەر مانگ ڕووبەڕووی ئەو درووستکراوانە دەبنەوە کە لەسەری دەژین. نووسخەیەکی ویژدان ڕۆڵی خۆی گێڕا لەگەڵ بینەر، ئەوانەی بە فیلمەکە بینەر بوون و بڕوایان پێکرد،لە بارەی پاڵەوانەکانیەوە ترسان و هیوای ڕزگاربوونیان بۆیان خواست،کێ دەزانێ لەوانەیە یەکەم کەس کە فیلمەکەی بینیبێت چەپڵەی بۆ پاڵەوانەکانی لێدابێت بە هۆی ئەوەی بەسەر مەترسییەکان زاڵ بوون و بە سەلامەتی گەڕانەوە سەر زەوی. فێڵەکان پێویستیان بە عەقڵێکی داهێنەرانەیە پێش ئەوەی پێویستیان بە پارە بێت چەند جار بینەری فیلمێک بوویت کە فێڵەکانی ملیۆنەها دۆلاری تێچووە بەڵام تۆ بە دڵت نەبووە و هەستت کردووە بەوەی فێڵانە خاڵین لە داهێنان؟ بێگومان ئەمەت بەسەردا هاتووە وەک چۆن بەسەر مندا هات "نووسەر" فیلمی A Trip To The Moon بۆت دەسەلمێنێت کە فێڵی سینەمایی پێویستی بە عەقڵێکی داهێنەر هەیە، لە ساڵی 1902 سینەما هەژار بوو لە ڕووی کران و ئیمکانیەتەوە،هیچ کۆمپیوتەرێک نەبوو بۆ ئەنجامدانی هیچ فێڵێک،ئەوەی دەرهێنەری فیلمەکە توانی بە چەند فێڵێک پێشکەشی بکات کە پێشتر بوونی نەبووبوو، بە داهێنەرییەکی نایابەوە پێشکەشی کردین، چونکە داهێنەر بوو زیاتر لەوەی تەنها بەرهەمهێنەری فیلمێک بێت. فیلمەکە چەند دیمەنێکی لە خۆ گرت کە ئەوسا خەڵکی تاساند، Melies ئەمانەی بە دانانی کارەکتەرێک لەسەر کارەکتەرێکی تر جێبەجێکرد، بە مەزنی دەرکەوتن، فێری ئەوەی کردین کە هەژاری هەژاری عەقڵە نەک پارە و ئیمکانیەت.. سینەما دووری دووەمی کاغەزە لەسەر کاغەز تۆ خەیاڵت بەکاردێنیت بۆ بینینی ئەوەی بەرهەمهێنەرەکان دەیانەوێت بیبینیت، بەڵام دەرکەوتنی سینەما نووسراوی سەر کاغەزی کرد بە ڕاستی، دووریەکی نوێی هەیە، هونەری گۆڕینی مەرەکەبە بۆ جیهانێکی سەرسوڕهێنەری کامڵ، کە دەتوانیت بە چاوانت بیبینیت و ببیت بە بەشێک لێی. لە ساڵی 1930 لە دەرهێنەریان پرسی چی ئیلهام بەخشی بووە بۆ دەرهێنانی ئەم فیلمە، ناوی ڕۆمانی Around The Moon ـی ڕۆماننووسی فەڕەنسی Jules Verne ـی هێنا، کە تەواوکەری ڕۆمانێکی تری هەمان ڕۆماننووسە بە ناوی From The Earth To The Moon، هەروەها لە هەندێک لە دیمەنەکانی فیلمەکە کاریگەری دەرهێنەر بە ڕۆمانێکی تر دەردەکەوێت ئەویش ڕۆمانی First Man In The Moon ـی هێربەرت جۆرج ۆێڵزە، سینەمای وای لێکردین کە پیتی نێو ڕۆمانەکان بە دیمەنی جووڵاو ببینین. فیلمەکان بۆ هەمیشە زیندوون لە کۆتاییدا ئەم فیلمە ئەوەمان فێردەکات کە فیلمەکان بۆ هەمیشە لە نێومان دا دەمێننەوە، تەمەنی فیلمەکە زیاتر لە سەدەیەکە، سەرەڕای ئەوەش لە نێوماندا زیندووە و لەبارەیەوە دەدوێین، لە پێگەش IMdbـیش ڕەیتی 8.2 ـی هەیە ئەم ڕەیتەش دەیخاتە نێو لیستی فیلمە نایابەکان کە شایستەی بینینە..