close-icon

چوونەژوورەوە

بەشی دووەمی فیلمی عەلادین درووست دەکرێت ؟

11159 جار بینراوە


دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی فیلمی عەلادین بە دەستی هێنا و داهاتی ۱ ملیار دۆلاری تێپەڕاند لە ئێستادا هەواڵی ئەوە هەیە کە کۆمپانیای دیزنی بە دوای چیرۆکێکی گونجاودا ئەگەڕێت بۆ بەشی دووەمی فیلمەکە، هاوکات دەربارەی ئەم بابەتە پرسیار لە پڕۆدیوسەری فیلمەکە "دان لن" کرا کە ئایا ستافی دیزنی بیریان لەم بابەتە کردۆتەوەو گفتوگۆی لەسەر کراوە ؟
دان لن لە وەڵامدا وتی بەڵێ، ئێمە سەرەتا کە بەشی یەکەممان درووست کرد تەنها ویستمان باشترین پێشکەش بکەین و ڕای بینەر بزانین کە ئایا ئەوان ئەیانەوێ چیرۆکی زیاتر ببینن یان نا، بە خۆشحاڵیەوە وەک دیارە بینەر دەیەوێت بەشێکی نوێی عەلادین ببینێت چەندین فان زیاتر لە دوو جار سەردانی فیلمەکەیان کردووە و چەندین نامەمان پێ گەیشتووە کە بینەران هاوڕێیان و خێزانەکانیان بۆ بینینی فیلمەکە بانگێشت کردووە، زۆر چیرۆک ماوە بۆ گێڕانەوە وە بۆ بەشی نوێش چۆن مامەڵەمان کرد لەگەڵ بەشی یەکەما بەهەمان شێوە کار بۆ ئەویش دەکەین و چیرۆکێکی نوێ دەخەینە بەرچاوی بینەر و ڵایڤ ئەکشنی ئەنیمەیشنێک یان شتێکی دووبارە نابێت .....