close-icon

چوونەژوورەوە

چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستی بە کارەکانی کرد

2557 جار بینراوە

لە هۆتێل ڕامادای شاری سلێمانی چوارەمین فێستیڤاڵی فلیمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیەنرا كە بڕیارە لە یەكی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، لەو ڕێوڕەسمەدا ئامادەكارییەكانی فێستیڤاڵەكە خرایەڕوو و ستافی ئامادەكارانی لە كۆمپانیای مەستی فلیم ڕایانگەیاند کە زیاتر لە ١٥٠ بەرهەمی سینەمایی نمایش دەكرێت كە لە ئاستێكی هونەری بەرزدا كاریان لەسەر كراوە، هەر لەو ڕێوڕەسمەدا سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵ خەڵاتی ڕێزلێنایان بەخشییە ئەو كەسانەی کە وەك ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكە كاریان كردووە.