فیلمی ماتریکس دووباره په‌خشده‌کرێته‌وه
3230 جار بینراوە
کوردسکرین- به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بڕیاردرا دووباره فیلمی ماتریکس له سینه‌ماکاندا نمایش بکرێته‌وه، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی ٢٠ ساڵ به‌سه‌ر یه‌که‌م نمایشی فیلمه‌که‌دا.
زنجیره فیلمی ماتریکس سێ به‌شی جیاوازی لێ به‌رهه‌م هاتووه و یه‌که‌م به‌شیشی له ساڵی ١٩٩٩ نمایشکرا به‌ناوی (The Matrix) که فیلمه‌که له جۆری زانستی خه‌یاڵی و ئاکشنه و هه‌ریه‌که له ئاکته‌ران (كاينو رييڤز، لۆرەنس فيشبەن،كاری ئان مۆس) ڕۆڵی سه‌ره‌کیان تیادا گێڕاوه و له‌لایه‌ن لانا واچۆڤسکی و لیلی واچۆڤسکی کاری ده‌رهێنانی بۆکراوه.
چیرۆکی فیلمه‌که باس له هاکەرێکی گەنج ده‌کات، که لە ڕێی هاکردنێکیەوە بۆی ئاشکرا ئەبێت، کە ڕاستی ئەو ژیانە چیە لەناویدا ئەژی و ڕۆڵی چیە بەرامبەر دوژمنەکان، فیلمه‌که به یه‌کێک له باشترین فیلمه ئاکشنه‌کانی مێژوو داده‌نرێت و له پێگه‌ی به‌ناوبانگی ئای ئێم دی بیش نمره‌ی ٨.٧ له ١٠ی پێدراوه، جیا له‌وه‌ش ٤ خه‌ڵاتی ئۆسکاری بردۆته‌وه و بۆ ده‌یان خه‌ڵاتی دیکه‌ش پاڵێوراو و براوه بووه.
وه جێگای باسه به‌م دوایانه به‌رهه‌م هێنه‌رانی زنجیه فیلمه‌که هه‌واڵێکی خۆشیان به هه‌وادارانیان دا به‌وه‌ی که ڕایان گه‌یاند کار له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی به‌شی چواره‌می فیلمه‌که ده‌که‌ن و له ماوه‌ی داهاتوودا چواره‌م به‌شی ماتریکس له سینه‌ماکانی جیهاندا ده‌بێت.