لەبارەی فیلمی باران
820 جار بینراوە
کوردسینەما- بە تەماشاکردنی یەک لەدوای یەکی فیلمەکانی ئوسامه و باران، یان خوێندنەوەی ڕۆمانی کچانی کابول، دوباره‌بونه‌وه‌یه‌ک ڕودەدا وه‌کئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌و بەسەرهاتانەت بیستبێ و کاره‌کته‌رەکانت ناسیبێ، هۆکاری ئه‌وه‌ش دەگەڕێتەوە بۆ ئه‌و لێکچونه‌ی له چیرۆکه‌کاندا هه‌یە، به دیاریکراوی له دروستکردنی قارەمان و گێڕانه‌وه‌ی ژیانی سه‌رده‌می تاڵیبان لە ئەفغانستان.
قاره‌مانی هه‌ر سێ چیرۆک ئه‌و كچه ئه‌فغانییانەیە دوای له‌ده‌ستدانی باوکیان، ئینجا به‌هۆی گیران و کوژران، یان په‌ککه‌وته‌بونه‌وه بوبێ، ژیان ناچاری کردون بۆ په‌یداکردنی بژێوی خێزانه‌کانیان شێوه‌ی خۆیان بکەن بە کوڕ و به‌رگی کوڕانە بپۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ مافی کارکردنیان هه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ژن له سه‌رده‌می حوکمڕانی تاڵیبان به‌بێ مه‌حره‌م قه‌ده‌غه بوە.
فیلمی ئوسامه له ده‌رهێنانی سه‌دیق به‌رمه‌که و قارەمانی ئەو فیلمه کچێکی ئه‌فغانییه، پاش کوژرانی باوکی له جه‌نگی سۆڤیه‌ت، بۆ په‌یداکردنی نانی خێزانه‌که‌ی قژی خۆی دەبڕێ و بە به‌رگێکی کوڕانه ناو له‌خۆی دەنێ ئوسامه.
به هه‌مان شێوه‌ی فیلمی ئوسامه، ڕۆمانی کچانی کابول له نوسینی دیبۆرا ئێلیسە و زیاتر لە ڕاپۆڕتێکی ڕۆژنامەوانی دەچێ، ژیان و گوزه‌رانی خەڵکی بن دەسەڵاتی تاڵیبان بەسەر دەکاتەوە.
کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ئەم ڕۆمانه کچێکه به‌ناوی په‌روانه، دوای گیرانی باوکە بەخێوکەرەکەیان، هەتا لەپێناو دایک و خوشک و برا بچکۆلەکەی ببێتە شوێنگرەوەی باوکی، جارێکی تر ئەویش شێوە کچانەکەی بە کوڕانە دەگۆڕیتەوە، بەڵکو لە چاوی پیاوانی شه‌ریعه‌ت نەبینرێ و لە بازاڕ کارێکی دەستبکەوێ.
هه‌روه‌ها مەجید مەجیدی لە فیلمی باران، لەبەر شەڕ و داگیرکردنی وڵاتەکەیان، ئاوارەبونی ئه‌فغانییه‌کان و دەستنەکەوتنی کار و گرفتەکانیان له که‌مپه‌کانی ئێران پیشاندەدا.
قاره‌مانی فیلمەکە کچێکه به‌ناوی باران، کاتێک باوکه کرێکاره‌که‌ی له سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ک به‌رده‌بێته‌وه و دوچاری په‌ککه‌وته‌یی ده‌بێ، بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م شکسته و له‌ده‌ستنه‌چونی کاره‌که‌ی باوکی، سه‌ختی ژیان وه‌ها ده‌خوازێ ئه‌م کچه بێ برایه شوێنی کارکردنه‌که‌ی باوکی له باڵه‌خانەکە پڕ بکاته‌وه. بە نابەدڵێ پرچه درێژه‌که‌ی ده‌نێته ژێر کڵاوێک و به‌رگێکی کوڕانه له‌به‌ر ده‌کا و ناوی خۆشی ده‌گۆڕێ بۆ ناوێکی کوڕانه‌ی وه‌ک عه‌بدولڕه‌حمان. چونکه ئه‌گه‌ر بۆ پیاوێکی ئاواره‌ی ئه‌فغانی بێ ڕەگەزنامە کاری ئازاد جارێک قه‌ده‌غه بێ، بۆ کچێکی ئاواره‌ی ئه‌فغانی بێ ڕەگەزنامە لەبەر مێینەبون و ئاوارەییەکەی دوجار قه‌ده‌غه‌یه.
بە پێچه‌وانه‌ی فیلمی ئوسامه و ڕۆمانی کچانی کابول، کە لەلای ئەوان فۆکس ده‌خرێته سه‌ر جۆری دەسەڵاتداری تاڵیبان، به تایبەت له بابەتی ڕێگرتنی کچان له خوێندن و چونه‌ده‌ره‌وه‌یان به‌بێ مه‌حره‌م و ئه‌و نابه‌رابه‌رییه‌ی ژن له‌گه‌ڵ پیاودا هه‌یبوه، له کن مه‌جید مه‌جیدی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی کۆماری ئیسلامی هه‌رچه‌نده چیرۆکه‌که دیسان چیرۆکی ئه‌فغانییه‌کانه و کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کیش کچێکه خۆی کردوه به کوڕ، بەڵام ئه‌و ئه‌فغانییه ئاواره‌یه‌که به ته‌نیا قوربانی داگیرکاری سۆڤییه‌تی شیوعیه.
له فیلمه‌که‌دا له‌تیفی چایچی هاوڵاتییه‌کی گه‌نجی ئێرانییه، له به‌شی مه‌تبه‌خی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی کرێکاره‌کان خه‌ریکه دروستی ده‌که‌ن کار ده‌کات. له‌تیف کرێکارێکی بێ سه‌لیقه‌ی ناو مه‌تبه‌خێکی بێ سه‌روبه‌ره‌یه و زۆر دره‌نگ به کاره‌کانی ڕاده‌گا، وه‌ک ئه‌و کاره‌ی ناو مه‌تبه‌خ نامۆ بێ به پیاوان، بارانیش ئه‌و کرێکاره به ئه‌سڵ کچه ناسکه‌یه توانای هه‌ڵگرتنی کیسه‌یه‌ک چیمه‌نتۆی نییه و بۆ ئه‌و ئیشە قورسانه ده‌ست نادات.
له دواجار به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌که شوێنگۆڕکێ بە کاری ئەم کوڕ و کچە ده‌کا، له‌تیف ده‌بێته ئه‌و کرێکاره پیاوه‌ی به ناوله‌په زبر و شانه پانه‌کانی کیسه چیمه‌نتۆ بۆ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌که هەڵدەگرێ، بارانیش دێته شوێنه‌که‌ی ئه‌م لە به‌شی مه‌تبه‌خ وه‌کو چایچی و چێشتلێنه‌رێک ده‌ست به‌کار ده‌بێ. واتا مه‌تبه‌خ شوێنێکە بەس بۆ ژنان ده‌ستدەدا و کاری ئه‌وێ کارێکه ژنان باشتر لێی ده‌زانن، بۆیه له‌مه‌ودوا مه‌تبه‌خه‌که ئەو مه‌تبه‌خه پیس و بێ سه‌روبه‌ره‌ی سه‌رده‌می له‌تیفی پیاو نابێ، ده‌بێته مه‌تبه‌خێکی ڕازاوه‌ی پاک و خاوێن، ئیتر باران وه‌ک ژنێکی شاره‌زا له‌م کاروباره زوتر کاره‌کان ڕاده‌په‌ڕێنێ. بەو مانایەی ژنان له ماڵ و له ده‌ره‌وه‌ی ماڵیش کاری مه‌تبه‌خ هەر بۆ ئه‌وان ده‌شێ و مه‌تبه‌خ به‌وانه‌وه جوانه.، به دیاریکراوی له دروستکردنی قارەمان و گێڕانه‌وه‌ی ژیانی سه‌رده‌می تاڵیبان لە ئەفغانستان.
قاره‌مانی هه‌ر سێ چیرۆک ئه‌و كچه ئه‌فغانییانەیە دوای له‌ده‌ستدانی باوکیان، ئینجا به‌هۆی گیران و کوژران، یان په‌ککه‌وته‌بونه‌وه بوبێ، ژیان ناچاری کردون بۆ په‌یداکردنی بژێوی خێزانه‌کانیان شێوه‌ی خۆیان بکەن بە کوڕ و به‌رگی کوڕانە بپۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ مافی کارکردنیان هه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ژن له سه‌رده‌می حوکمڕانی تاڵیبان به‌بێ مه‌حره‌م قه‌ده‌غه بوە.
فیلمی ئوسامه له ده‌رهێنانی سه‌دیق به‌رمه‌که و قارەمانی ئەو فیلمه کچێکی ئه‌فغانییه، پاش کوژرانی باوکی له جه‌نگی سۆڤیه‌ت، بۆ په‌یداکردنی نانی خێزانه‌که‌ی قژی خۆی دەبڕێ و بە به‌رگێکی کوڕانه ناو له‌خۆی دەنێ ئوسامه.
به هه‌مان شێوه‌ی فیلمی ئوسامه، ڕۆمانی کچانی کابول له نوسینی دیبۆرا ئێلیسە و زیاتر لە ڕاپۆڕتێکی ڕۆژنامەوانی دەچێ، ژیان و گوزه‌رانی خەڵکی بن دەسەڵاتی تاڵیبان بەسەر دەکاتەوە.
کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ئەم ڕۆمانه کچێکه به‌ناوی په‌روانه، دوای گیرانی باوکە بەخێوکەرەکەیان، هەتا لەپێناو دایک و خوشک و برا بچکۆلەکەی ببێتە شوێنگرەوەی باوکی، جارێکی تر ئەویش شێوە کچانەکەی بە کوڕانە دەگۆڕیتەوە، بەڵکو لە چاوی پیاوانی شه‌ریعه‌ت نەبینرێ و لە بازاڕ کارێکی دەستبکەوێ.
هه‌روه‌ها مەجید مەجیدی لە فیلمی باران، لەبەر شەڕ و داگیرکردنی وڵاتەکەیان، ئاوارەبونی ئه‌فغانییه‌کان و دەستنەکەوتنی کار و گرفتەکانیان له که‌مپه‌کانی ئێران پیشاندەدا.
قاره‌مانی فیلمەکە کچێکه به‌ناوی باران، کاتێک باوکه کرێکاره‌که‌ی له سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ک به‌رده‌بێته‌وه و دوچاری په‌ککه‌وته‌یی ده‌بێ، بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م شکسته و له‌ده‌ستنه‌چونی کاره‌که‌ی باوکی، سه‌ختی ژیان وه‌ها ده‌خوازێ ئه‌م کچه بێ برایه شوێنی کارکردنه‌که‌ی باوکی له باڵه‌خانەکە پڕ بکاته‌وه. بە نابەدڵێ پرچه درێژه‌که‌ی ده‌نێته ژێر کڵاوێک و به‌رگێکی کوڕانه له‌به‌ر ده‌کا و ناوی خۆشی ده‌گۆڕێ بۆ ناوێکی کوڕانه‌ی وه‌ک عه‌بدولڕه‌حمان. چونکه ئه‌گه‌ر بۆ پیاوێکی ئاواره‌ی ئه‌فغانی بێ ڕەگەزنامە کاری ئازاد جارێک قه‌ده‌غه بێ، بۆ کچێکی ئاواره‌ی ئه‌فغانی بێ ڕەگەزنامە لەبەر مێینەبون و ئاوارەییەکەی دوجار قه‌ده‌غه‌یه.
بە پێچه‌وانه‌ی فیلمی ئوسامه و ڕۆمانی کچانی کابول، کە لەلای ئەوان فۆکس ده‌خرێته سه‌ر جۆری دەسەڵاتداری تاڵیبان، به تایبەت له بابەتی ڕێگرتنی کچان له خوێندن و چونه‌ده‌ره‌وه‌یان به‌بێ مه‌حره‌م و ئه‌و نابه‌رابه‌رییه‌ی ژن له‌گه‌ڵ پیاودا هه‌یبوه، له کن مه‌جید مه‌جیدی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی کۆماری ئیسلامی هه‌رچه‌نده چیرۆکه‌که دیسان چیرۆکی ئه‌فغانییه‌کانه و کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کیش کچێکه خۆی کردوه به کوڕ، بەڵام ئه‌و ئه‌فغانییه ئاواره‌یه‌که به ته‌نیا قوربانی داگیرکاری سۆڤییه‌تی شیوعیه.
له فیلمه‌که‌دا له‌تیفی چایچی هاوڵاتییه‌کی گه‌نجی ئێرانییه، له به‌شی مه‌تبه‌خی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی کرێکاره‌کان خه‌ریکه دروستی ده‌که‌ن کار ده‌کات. له‌تیف کرێکارێکی بێ سه‌لیقه‌ی ناو مه‌تبه‌خێکی بێ سه‌روبه‌ره‌یه و زۆر دره‌نگ به کاره‌کانی ڕاده‌گا، وه‌ک ئه‌و کاره‌ی ناو مه‌تبه‌خ نامۆ بێ به پیاوان، بارانیش ئه‌و کرێکاره به ئه‌سڵ کچه ناسکه‌یه توانای هه‌ڵگرتنی کیسه‌یه‌ک چیمه‌نتۆی نییه و بۆ ئه‌و ئیشە قورسانه ده‌ست نادات.
له دواجار به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌که شوێنگۆڕکێ بە کاری ئەم کوڕ و کچە ده‌کا، له‌تیف ده‌بێته ئه‌و کرێکاره پیاوه‌ی به ناوله‌په زبر و شانه پانه‌کانی کیسه چیمه‌نتۆ بۆ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌که هەڵدەگرێ، بارانیش دێته شوێنه‌که‌ی ئه‌م لە به‌شی مه‌تبه‌خ وه‌کو چایچی و چێشتلێنه‌رێک ده‌ست به‌کار ده‌بێ. واتا مه‌تبه‌خ شوێنێکە بەس بۆ ژنان ده‌ستدەدا و کاری ئه‌وێ کارێکه ژنان باشتر لێی ده‌زانن، بۆیه له‌مه‌ودوا مه‌تبه‌خه‌که ئەو مه‌تبه‌خه پیس و بێ سه‌روبه‌ره‌ی سه‌رده‌می له‌تیفی پیاو نابێ، ده‌بێته مه‌تبه‌خێکی ڕازاوه‌ی پاک و خاوێن، ئیتر باران وه‌ک ژنێکی شاره‌زا له‌م کاروباره زوتر کاره‌کان ڕاده‌په‌ڕێنێ. بەو مانایەی ژنان له ماڵ و له ده‌ره‌وه‌ی ماڵیش کاری مه‌تبه‌خ هەر بۆ ئه‌وان ده‌شێ و مه‌تبه‌خ به‌وانه‌وه جوانه.