close-icon

چوونەژوورەوە

دانیشتووی خراپ (فیلم)

2074 جار بینراوە

دانیشتوونی خراپ فیلمێکی زانستی ، خەیاڵی ، ترسناکە لە دەرهێنانی پول دەبلیو ئێس ئاندرسۆن
وە بە رۆڵی ئەکتەران مێلا جۆکۆڤیتش و میشیل رۆدریگێز لە زنجیرەی فیلمەکانی دانیشتووی خراپ
وە لە سەر یاری ترسناکی دانیشتووی خراپ بەرهەم هێندراوە 
وە لە بەشی دووەمی یاریەکەوە دەست پێدەکات
باس لەوە دەکات کە پاڵەوانی فلیمەکە بە ناوی ئالیس توشی بیرچونەوە بووە کاتێک
تیمی کۆماندۆز لە کۆمپانیای چەتر رێگری ئەکەن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی T-virus لە ناوچەیەک لە ژێر زەوی
فیلمەکە ڕەخنە و کاردانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا بەڵام توانی ١٠٢ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لە تەواوی جیهاندا
وە سەرەتا فیلمەکە لە ٢٥٢٨ سینەمادا نمایش کرا و توانی لە یەکەم هەفتەی پەخشیدا بگاتە ١٧ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار لە ١٥-١٧ ی ئاداری ٢٠٠٢
 وە بە داهاتی ناوخۆی توانی بگاتە ٤٠ملیۆن و ١٠٠هەزار دۆلار وە لە جیهاندا گەیشتە ١٠٢ملیۆن و ٤٠٠هەزار دۆلار

وە ئەمەش زنجیرەی فیلمەکانی (دانیشتووی خراپ )   

دانیشتووی خراپ ٢٠٠٢ Resident Evil (2002)
دانیشتووی خراپ : کۆتای جیهان Resident Evil: Apocalypse (2004)
دانیشتووی خراپ : لەناوچوون 
Resident Evil: Extinction (2007)
دانیشتووی خراپ : کۆتای Resident Evil: Afterlife (2010)
دانیشتووی خراپ : سزادان Resident Evil: Retribution (2012)

لە ئێستادا کار بۆ دوایین بەشی ئەم فیلمە دەکرێت  کەوابڕیارە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ بکەوێتە سینەماکانەوە 
وە توانیویاتی ببێتە براوەی زیاتر لە ٤ خەڵات و بۆ کۆمەڵیک خەڵەتی دیکەش پاڵێوراوە