close-icon

چوونەژوورەوە

دوای 10 ساڵ فیلمی ئاڤاتار دەستبەرداری پلەی یەکەمی بۆکس ئۆفیس بوو

12517 جار بینراوە

کوردسینەما - فیلمی ئاڤاتار لە 18/12/2009 لە سینەماکانی جیهان نمایشکرا  ژمارەی ئەو سینەمایانەی تیایدا نمایشکرا 3461 سینەما بوو
بۆ ماوەی 238 رۆژ کە ئەکاتە 34 هەفتە نمایش کردنی بەردەوام بوو
داهاتی ناوخۆی  760.5 ملیۆن دۆلار بوو
داهاتی جیهانی 2ملیار و 29 ملیۆن دۆلار بوو
داهاتی گشتی فیلمەکە  2 ملیار و 789 ملیۆن دۆلار بوو .

هەتا 20/7/2019 لە پلەی یەکەمی بۆکس ئۆفیس دابوو دواتر فیلمی ئیندگەیم کۆتای بەو سەرکەوتنەی ئاڤاتار هێناو پلەی یەکەمی لێوەرگرت

فیلمی ئێندگەیم لە 26/04/2019 لە سینەماکانی جیهان نمایشکرا  ژمارەی ئەو سینەمایانەی تیایدا نمایشکرا 4662 سینەما بوو
بۆ ماوەی 87 رۆژ کە ئەکاتە 12.4هەفتە نمایش کردنی بەردەوام بوو
داهاتی ناوخۆی 854.2 ملیۆن دۆلار بوو
داهاتی جیهانی 1ملیار و 936 ملیۆن دۆلار بوو
داهاتی گشتی فیلمەکە  2 ملیار و 790 ملیۆن دۆلار بوو .

 

ریزبەندی ئێستای بۆکس ئۆفیس بەم شێوەیەی خوارەوەیە

یەکەم Avengers: Endgame بە کۆکردنەوەی  2 ملیار و 790 ملیۆن دۆلار

دووەم Avatar بە کۆکردنەوەی 2 ملیار و 789 ملیۆن دۆلار

سێهەم Titanic بە کۆکردنەوەی 2 ملیار و 187 ملیۆن دۆلار

چوارەم Star Wars:The Force Awakens بە کۆکردنەوەی 2 ملیار و 68 ملیۆن دۆلار

پێنجەم Avengers: Infinity War  بە کۆکردنەوەی 2 ملیار و 48 ملیۆن دۆلار