close-icon

چوونەژوورەوە

وەرزی کۆتایی زنجیرەی گەیم ئۆف ثرۆنز دەبێت بە خاوەن زۆرترین پاڵێوران لە مێژووی خەڵاتەکانی ئێمی

4767 جار بینراوە

کوردسینەما- دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ناوی پاڵێوراوانی خەڵاتەکانی "Emmy" کە تایبەتە بە زنجیرەکان، وەرزی کۆتایی زنجیرەی "Game Of Thrones" توانی بپاڵێورێ بۆ ۳۲ خەڵات و ببێت بە خاوەن زۆرترین پاڵێوران لە مێژووی خەڵاتەکەدا و پێش زنجیرەی "NYPD Blue" بکەوێت کە لە ساڵی 1994 خاوەن زۆرترین پاڵێوران بوو.

 وەرزی کۆتایی زنجیرەکە پاڵێوراوە بۆ گرنگترین خەڵاتەکان لە نێویاندا خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین زنجیرەی جۆری درامی. وە هەروەها ئەکتەر (کیت هارینگتن) پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئێمی باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی زنجیرەیەکی درامی'ـدا بە بەرجەستەکردنی ڕۆڵی "جۆن سنۆو".

وە بە هەمان شێوە خانمە ئەکتەر (ئیمیڵیا کڵارک) پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی زنجیرەیەکی درامی بە بەرجەستەکردنی ڕۆڵی "دینێرێس تارگێریان".

شایەنی باسە زنجیرەکە هەم لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە ڕەخنەباران کراو بە خراپترین وەرزی تەواوی زنجیرەکە هەژمار کرا و سەرباری ئەمانەش توانی بۆ زۆرترین خەڵاتی ئێمی بپاڵێورێت.

بڕیارە ۷۱ـەمین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی "Emmy" لە بەرواری 22/9/2019 لە لۆس ئانجلس بەڕێوەبچێت.

 

نوسەری بابەت : سروشت کاوە