close-icon

چوونەژوورەوە

دەستکرا بە وێنەگرتنی بەشی دووهەمی فیلمی Train to Busan

803 جار بینراوە

کوردسکرین - فیلمی "شەمەندەفەرێك بۆ بۆسان" فیلمێکی کۆریە و  خۆی لە چەشنی درامی و کارەسات دەبینێتەوە، بەشی یەکەمی لە ساڵی ٢٠١٦ دەرچوو و بەنزیکەیی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە و لەڕووی هەڵسەنگاندنی بینەر و ڕەخنەگرەوە هەڵسەنگاندنێکی زۆر باشی بۆکراوە بەتایبەت لە ماڵپەری "ڕۆتین تۆمەیتۆ".

بەفەرمی ئەمڕۆ 2019/7/13 دەستکرا بە وێنەگرتنی بەشی دووهەمی فیلمی Train to Busan و لە نواندنی سەرەکی هەریەکە لە نواندنکاران (جۆنگ یو) و (ما دۆنگ سیۆک) و خانمە نواندنکار (جۆنگ یو می) دەبێت و لەلایەن (سانگ هو یۆن)ـی دەرهێنەرەوە کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت، فیلمەکە هێشتا کاتی بڵاوکردنەوەی دیاری نەکراوە بەڵام بەوپێیەی فیلمەکە جەشنێکی زۆمبی هەیە و درامیە و لەئێستاشدا کاری لەسەر دەکرێت بەئەگەری زۆرەوە لە نیوەی دووەمی ساڵی داهاتوو دەکەوێتە بەر دیدگای بینەرانەوە لە سینەماکانی جیهان.

 

 نوسەری بابەت : محمد دێڤ