close-icon

چوونەژوورەوە

شەن و کەوێک دەربارەی یەکەم فیلمی مێژوی سینەما

995 جار بینراوە

کوردسینەما- بیهێنە پێشچاوت، نازانیت کامێراو گرتەی جوڵاو چییە; لە هۆڵێکدا دانیشتووی،چەندین وێنەی جوڵاوی بەدوایەکدا، لەسەر شاشەیەک ڕا، دەردەکەون وەک بڵێی ڕاستی بن، تۆ لە پێشی پێشەوەی هۆڵەکەیت، دانیشتوویت و شەمەندەفەرێک لە شاشەوە، دەڕوات و نزیک دەبێتەوە لە تۆوە.وا دەزانیت لە تۆوە نزیک دەبێت، چونکە تۆ یەکەمین جارتە گرتەی جوڵاو ببینیت; کەمێک دەترسێی، چونکە لە شاشەکەوە دەبینێت، شەمەندەفەرێک ڕووەو تۆ دێت. شەکەندەفەرەکە نزیکتر دەبێتەوە، تۆ ترست زیاتر دەبێت، نزیکتر دەبێتەوە و زیاتر و زیاتر لە کامێراکە نزیک دەبێتەوە، شەمەندەفەرەکە تەواو دێتە نێو شاشەکەوە... ئیدی تەماشای ئاپۆڕای دەوروبەرت ئەکەیت، هەر یەکەو بەلایەکدا ڕادەکات و دەترسن لە شەمەندەفەری شاشەکە، هەست بەوە دەکەیت کە چۆنە؟ 

ئەمەی سەرەوە، باسێک بوو لە سەرەتای پەخشکردنی فیلمێکی فەرمی، وە کاردانەوەی بینەران لە کاتی تەماشاکردنی فیلمەکەدا. لە ٢٨/١٢/١٨٩٥، لەلایەنی لۆمێرو براکانییەوە، فیلمەکەیش بەناوی: (گەیشتنی شەمەندەفەر بۆ وێستگەکە) 
ئەم فیلمە، لەلایەن (لوئەی ئۆگێست لۆمێر)ـەوە بەخشکرا، بەشداربووەکانی فیلمەکەیش; باوک و دایک و براکانی لۆمێر بوون. پاشان ئاپۆڕای بینەران، ئەم کارەیان بە شتێکی سەیر هاتە پێشچاوو، وە لۆمێریش چەندین فیلمی دیکەی بەرهەمهێنا: مەلەکردن لە نێو دەریادا،نان خواردنی منداڵ و... هتد.

گرنگە ئاماژە بەوە بدەین، کە لای مێژوونوسان بۆچوونی جیاواز هەیە سەبارەت بە پەخشکردنی فیلم، تەنانەت بۆچوونێک هەیە کە دەڵێت ٢٢ مانگ یەکەم فیلم بووە، نەوەک ٢٨ مانگەکە. بەڵام زیاتر پشت بەو تییۆرییە دەبەسترێت کە دەڵێن یەکەمین فیلم ٢٨ـی مانگ بووە. کێشەیەکی دی دێتە ئاراوە، کە ئایا یەکەمین فیلم دەرچوونی کرێکاران لە کارگەکەیە، یاخوود گەیشتنی شەمەندەفەر بۆ وێستگەکەیە. کە هەردوویان لەلایەن جووتە برایانی لۆمێرەوە درووست بوون. هەر بۆیە ٢٨ی مانگی هەموو ساڵێک، بەڕۆژی جیهانی سینەما دیاریکرا. 

ئیدی لێرەوە و دوای زیاتر پێشکەوتنی کامێراکانی وێنەگرتن، سینەما هاتۆتە بوون. وە بتوانێت پارادایمێک درووست بکات، هاوشانی گرنگی پارادایمە مێژووییەکانی دیکە. وە لە ساڵە جیاوازەکانی تەمەنیدا، فۆڕمی جیاواز وەربگرێت. 

برایانی لۆمێر، هەر لە بوارە هونەرییەکەدا گرنگیان بە سینەما نەدەدا، بەڵکو بۆ لایەنی بازرگانی و شتی دیکەیش. هەر بۆیە وەک باس دەکرێت، لە یەکەم ڕۆژدا بەنزیکەیی ٣٠ فڕانک قازانجیان کرد لە پشاندنی فیلمەکەیان. 
برایانی لۆمێر، بەتەنها هۆکارێکی گرنگ نەبوون بۆ درووستکردنی یەکەمین فیلمی سینەمایی، بەڵکو بۆ هەلومەرجی درووستبوونی فیلمی دەنگدار، گرنگی خۆیان هەبووە. کە ئەوەیان هەوڵدەدەم لە وتارێکی دیکەدا باس بکەم.

 

بینەری کورتە فیلمەکە بن