close-icon

چوونەژوورەوە

دوای ١٦ ساڵ یەکەم فیلمی سینەمایی لە کەرکوک نمایشکرا

17992 جار بینراوە

بۆیەکەمجار لە پاش پرۆسەی ئازادی عێراقەوە لە کەرکوک فیلمێکی سینەمایی نمایش کرا.
مێژووی سینەما لە کەرکوک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی چلەکانی سەدەی ڕابردوو, بەڵام ماوەی نزیکەی ١٦ ساڵە بە تەواوی لە سینەما دابڕاوە و بەڵام فیلمێکی کوردی بووە هۆی ئاشناکردنەوەی بینەر و سینەما.
فیلمی سینەمایی پەیکەری دڵ، لە دەرهێنانی شوان عەتوف لە یەکەم ڕۆژی جەژنداو بۆ یەکەمجار لە کەرکوک نمایش کرا، وەک سەرپەرشتیارانی فیلمەکە لە کەرکوک دەڵێن بەنیازن سینەما بگەڕێننەوە بۆ کەرکوک هەر بۆیە وەک یەکەم هەنگاو نمایشەکەیان هێناوەتە شارەکە و فیلمەکە هەوادارێکی زۆری لە خۆی کۆکردوەتەوە، وە هاوڵاتیانی کەرکوک دەڵێن خوازیارن سینەما لە شارەکەیان زیاتر بەردەوام بێت.
فیلمی سینەمایی پەیکەری فیلمێکی سینەمایی خۆشەویستی و گۆرانی ئامێزە و لە نواندنی (هەڵوێست محمد، نزار سەلامی، ڕێشان حەمە،  نارین ئالان، حمەعەلی خان، ئەحمەد ڕەئوف، ژیان ابراهیم و ڕۆژان جەزا)یە، بڕیارە لە ڕۆژانی جەژن و ڕۆژانی دواتردا نمایشی فیلمەکە لە شارەکانی کوردستان بەردەوام بێت.
شایەنی باسە بۆ یەکەمجار لە کوردستان ئەم فیلمە ڕیکۆردی شکاند و لە ماوەی دوو ڕۆژدا تەنها لە شاری سلـێمانی نزیکەی (٥٠٠٠) کەس بینەری فیلمەکە بووە.
وێنەکان هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیریە لە کەرکوک لە ڕۆژی نمایشی فیلمی سینەمایی پەیکەری دڵ.