close-icon

چوونەژوورەوە

كوردێك دەگاتە بۆڵیوود

6032 جار بینراوە

دانی دارێن، دەرهێنەر و ئەكتەری كورد و دانیشتووی بەریتانیا، لە نوێترین فیلمی شارۆخاندا كە فیلمێكی هاوبەشی بۆڵیوود و بەریتانیایە بەشداریی دەكات.

دانی دارێن كە ئێستا بەسەردانێك گەڕاوەتەوە كوردستان، بە (رووداو)ی راگەیاند "بڕیارە رۆژی 12ی نیسان لە لەندەن، دەست بە وێنەگرتنی نوێترین فیلمی هاوبەشی بۆڵیوود و بەریتانیا بكەین كە لە پاڵەوانێتی ئەستێرەی ناوداری بۆڵیوود شارۆخانە، منیش وەكو ئەكتەرێك لەم فیلمەدا بەشداریی دەكەم".

دانی لەگەڵ چەندین ئەكتەری ناوداری جیهانیش بەشداریی كردووە، ئەو دەڵێت "ئەوە یەكەمین كاری من نییە لەگەڵ گەورە ئەستێرەكانی جیهان، بەڵكو لەگەڵ چەندین ئەكتەری هۆڵیوود بەشداریم لە فیلمدا كردووە، دوایین فیلمیش كە بەشداریم تێیدا كردووە، فیلمێكە باس لە چوار سەربازی ئازای جیهان دەكات و منیش رۆڵی پێشمەرگەیەك دەبینم، پێشمەرگەش یەكێكە لەو چوار سەربازە ئازایەی جیهان".