close-icon

چوونەژوورەوە

شیکردنەوەیەک لەسەر کۆتا ئەڵقەی زنجیرەیGame of Thrones

4535 جار بینراوە

شیکردنەوەیەک لەسەرسیناریۆکانی کۆتا ئیپسۆدی زنجیرەی گەیم ئۆف ثرۆنس
تکایە ئاگاداربن سپۆیڵی تێدایە !!!!!!!!
نوسینی :
داریان جەمال
لەهەندێک شوێن سپۆیڵی تێدایە ⚠️
لەوانەیە زۆر سیناریۆ هەبن کە بینەران و هەوادارانی ئەم زنجیرەیە پێشبینی خۆیانی بۆ بکەن و چاوەڕێ بن بۆ ئەوەی خاڵی کۆتایی بۆ کۆتا ڕووداوەکانی ئەم زنجیرەیە دابنێت، بەڵام وا پێدەچێت هەریەکە لە (دانی و دەیڤد) ـی نووسەری دەقی زنجیرەکە بیانەوێت جارێکی تر هەمووان تووشی کۆتا شۆک بکەن بەجۆرێک وەکو کۆتاییەکی نەمر بمێنێتەوە لەزهن و مێشکی بینەرانی زنجیرەکەدا.
لە دووەم ئیپسۆدی وەرزی هەشت کە بەناوی A Knight of the Seven Kingdoms ـەوەیە، گۆرانیەک هەیە لەکۆتاییەکەیدا کە پۆدریک ئەیڵێت بە ناونیشانی "جێنی ئۆڵدستۆن" یان "جێنیـ'ـس سۆنگ"، ئەم گۆرانییە لە کتێبی (سۆنگ ئۆف ئایس ئاند فایەر)ـی جۆرج ئاڕ ئاڕ مارتنەوە وەرگیراوە کە باس لە کچێکی جوانی ئاست نزم ئەکات کە دڵی دەنجن تارگێریانی شازادەیەکی تارگێریانەکان ئەباتەوەو ئەویش لەبەر ئەو، لەدژی قسەی باوکی ئەوەستێتەوە.
شازادە دەنجن پێشتر بۆ کچی لیۆنێل بەراثیۆن دیاری کراوە بەڵام شازادە ئەمە پشتگوێ ئەخات و باوکیشی ئەیەوێت ئەم هاوسەرگیریەی لەگەڵ جێنی هەڵبوەشێنێتەوە بەڵام دەنجن ڕەتی ئەکاتەوەو لەبەر جێنی واز لەمافی خۆی ئەهێنێت و دەستبەرداری تەختی پاشایی ئەبێت بەڵام لە ستۆرملاند یاخیبوونێکی خوێناوی و کورت ماوە بەرپا دەبێت لەبەر ئەو سوکایەتیەی کە دەنجن بە لیۆنێلی کردووە هەر بۆیە کار ئەگاتە ئەوەی کە لیۆنێل و سێر دەنجن تاڵی فەرماندەی پاسەوانەکانی پادشا لەڕێی دادگایی لەڕێی زۆرانەوە کێشەکە یەکلایی بکەنەوە.
ئەمەی کە باسم کرد هەمان کاری جۆن سنۆیە کە لەنێوان خۆشەویستی و مافی ڕەوای خۆی بۆ حوکمکردن لەسەر تەختی پادشایی، ئەو وەکو دەنجن خۆشەویستی بەسەر ئەوەی دووەمدا هەڵبژارد کە ئەمەش ئەو سیناریۆیەی لێ ئەخوێندرایەوە کە بابەتی تەختەکە لای جۆن کۆتایی پێهاتووە بەڵام ئێستا ئەو باوەڕ و متمانەیەی کە بە شاژنەکەی هەبووە بوونی نەماوە، شاژنەکەی خیانەتی لەدۆزەکەی کردووە، ئایا جۆن خیانەت لە شەرەفی خۆی ئەکات کە پێشتر بەڵێنی داوە واز لەتەختەکە دەهێنێت، تەنها لەپێناو ئەوەی وەکو پاڵەوانێک خەڵکی وێسترۆس بپارێزێت لە ماد کوین کە ئێستا لەچاوی خەڵکەوە داگیرکەرێکی ئێسۆسە؟ ئێستا بە فاکت کاراکتەری دێنێریس، ماد کوینی ڕاستەقینەیە و لەهەمان کاتیش جۆن میراتگری ڕاستەقینەی تەختەکەیە کە ئەمەش وا لە باکوریەکان ئەکات بیر لەگێڕانەوەی پادشاکەیان بکەنەوە بۆ سەر تەختەکە ئەگەر ئەوە بە نرخی وەستانەوە لەبەرامبەر دێنێریس و دراگۆنەکەشی لەسەریان بووەستێ، لەهەمان کاتیش جۆن پشتیوانی وایڵدین و تۆرمۆندی ڕابەریانی هەیە لەگەڵ هەموو خەڵکی کە ئەمە ئەوەنەی تر هاوکێشەکە ئاڵۆز ئەکات لەبەرامبەر دۆثراکی و ئەنساڵید و درۆگۆنەکەی دێنریس لەڕووی ستراتیژی و هێزەوە.
لۆرد ڤارێس پێش ئەوەی بسووتێنرێت هەوڵی ژەهر خواردکردنی دێنریسیدا و شکستی خوارد کە باجەکەی بە ژیانی خۆیدا، ئەوەی ئەو وتی ئەوەبوو کە هیوادارە ئەو هەڵە بێت و دێنریس کەسێکی شیاو بێت بۆ فەرمانڕەوایی کردن بەڵام ڤارێس کەسێکی دووربینە و ئەوەی پشبینی ئەکات دێتە بوون هەربۆیە کالیسی سۆزی تەواوی لایەنگرانی لەدەست ئەیات بە ڕاوێژکارە تایبەتەکەی خۆشیەوە کە ئەمە وای لێ ئەکات ئیتر لە شکێنەری کۆت و بەندەکانەوە ببێتە سوتێنەری ئەوانەی لەناو ئەو کۆت و بەندانەدان کە ئەمەش وائەکات دۆزەکەی دانی زۆر لاواز بکات و باڵانسی سۆزی بھێنێتە خوارەوە لەنێو هەموواندا جگە لەوانەی کە وەکو کۆیلەیەک لەبەردەستین کە بە ئەنساڵیدەکان ناوئەبرێن گەرچی ئازاد کراون بەڵام لەباری واقیعدا هێشتا کۆیلەن، لەگەڵ دۆثراکیەکان.
یاریدەدەری پادشا یان ڕاستر شاژن دێنریس، تیریۆن ئێستا لەدۆخێکدایە کە جارێکی تر خیانەتی لە شاژنەکەی کردووە و ئەوەی ڕوویدا ئەوەنیە کە ئەو ئاواتی پێ خواستووە بۆیە ئەگەر هەیە کە تیریۆن ئەقڵی بەکاربێنێت و درێژە بە ڕێبازی ڤارێسی هاوڕێی بات و بچێتە پاڵ ئەوانی تر و دژ بە ماد کوین بووەستێتەوە، یانیش بڕیاری ئەوە بات لەپاڵ هاوڕێکەی خۆی گۆڕێک بۆ خۆی ساز بکات و تێی بچێت بەڵام ئەگەری ئەوەی یەکەم نزیکترە چونکە تیریۆن ئەیەوێت فەرمانڕەوایەکی شایستە بخاتە سەر تەختەکە، وە ئێستا هەست بەتاوان ئەکات لەدوای ئەوەی ئەوەی بەسەر ڤارێس و ئەو هەموو خەڵکە مەدەنییەی کینگز لاندین هات و بووە هۆکاری وێرانکاری و کوشتارێکی بێشومار.
لەلایەکی ترەوە ئاریا ستارک بەنوێنەرایەتی خوداوەندی بێ ڕووخسار وا پێدەچێت بەدوای سزادانی دایکی درۆگۆنی تاکە ئەژدیها بگەڕێت و بیکاتە لیستەکەیەوە و هەوڵ بدات لەناویبەرێت، ئەگەر چی زۆرێک وای ئەبینن کە ئەو بکوژی دانییە لەبەرئەوەی چاوی سەوزە، بەڵام خۆی لەڕاستیا دانی چاوی لە شینەوە نزیکترە نەک سەوز، وە ئەوەشمان لەبیرنەچێت کە ئەو پیتەر بەیڵشەی کە بە دەستی ئاریا کوژرا ئەویش چاوی سەوزە بۆیە ئەکرێت ئەو چاوە سەوزە دەمێک بێت بە دەستی ئاریا لەبینین خرابێت، لەڕاستیدا جۆن چەند زنجیرەیەکە ڕۆڵێکی لاوەکی هەیە هەر بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە هەڵەکانی خۆی چاک بکاتەوەو ببێتەوە بە کارەکتەری ژمارە یەک و کۆتایی بە دێنریس بهێنێت و ژیانێکی نوێ بۆ وێسترۆس بهێنێت کە ئەمە ئەگەرێکی تا ڕادەیەکی زۆر نزیکە.
سیناریۆی یەکەم بە گشتی شەڕی نێوان بەرەی دێنێریس و بەرەی دژیەتی جا هەرکەسێک مەنەفێستی ئەم بەرەیە بکات یان ڕابەرایەتی بکات بەڵام ئەکرێت ئەم سیناریۆیەش ڕوونەدات بەتایبەت لەدوای ئەوەی کە ئەو شەڕەی زنجیرەی پێنج ناونرا کۆتا جەنگی زنجیرەکە بۆیە سیناریۆی دووەم ئەکرێت ئەوە بێت کە جەنگی گەورە ڕوونەدات بەڵکو جەنگەکان جەنگی دەستە دەستە و کەسی بن لەبەرئەوەی کە بەربەستی گەورە هەیە لەبەردەم ئەم جەنگە خوێناویە گەورەیەدا کە جۆن سنۆیە بەڵام هێشتا ئەگەریش هەیە کە جەنگی تر ڕووبدات چونکە جۆن چەن پاڵنەری هەیە بۆی ئەم شەڕە نەکات دوو هێندەش پاڵنەری هەیە تا بیکات. هەروەکو چۆن مالیسێندرا پێی وت "تۆ خیانەت لەهەمووشتێک ئەکەیت لە خۆت، لە خێزانەکەت، لەخۆشەویستەکەت بەڵام هەمووی نرخ و بەهای خۆی هەیە". لە ئیپسۆدی پێنج جۆن خیانەتی لەخۆی کرد کاتێک کە بووە هۆی ئەو هەموو وێرانکارییە، ئەکرێت ئەڵقەی داهاتوو خیانەت لەشەرەف و لەو کەسە بکات کە خۆشیدەوێت، جۆن کەسایەتی سەهۆڵ و ئاگرە، مردوو و زیندووە، ئەو کەسایەتییەیە کە وایڵدین و نایتس ۆچەکانی یەکخست، ئەو کەسایەتیەیە کە هەوڵی پێکهێنانی سێرسی و دێنرێسیدا، ئەو کەسایەتیە بوو کە ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لەکوشتنی نایت کینگ، ئەو لەبەرهۆیەک هاتۆتەوە ژیان کە هێشتا ئەو هۆیە بوون و ئەرزشی ماوە.
هەندێک سیناریۆ هەن کە دوورن بەڵام زۆر سوپرایزن لەوانە :
- ئاریا بەجۆرێک تۆڵە بکاتەوە کە بگاتە زیندووکردنەوەی نایت کینگ یان خۆی ببێتە نایت کینگ گەرچی بۆ ئەوە ماسکی ئەوێت بەڵام دانی و دەیڤدی نووسەری زنجیرەکە ئەوەیان ڕاگەیاند کە ناتوانن بڵێن نایت کینگ کۆتایی هاتووە یان نا، بۆیە ئەمەش سیناریۆیەکی دووری ترە بەڵام هەمووشتێک ئەگەرێکی هەیە بەتایبەت لەدنیای گۆت ـدا.
- دێنریس پەشیمان ببێتەوە و ملکەچ بکات و دەستبەرداری تەختەکە ببێت، وە زۆرتریش بڕوات و داوای دادوەری بکات یان خۆی ژەهردخوارد بکات کە ئەمە زۆر زۆر دوورە.
- هەر ئەگەرێکی تر جگە کە لەمانەی باسکران
لەکۆتاییدا، کۆتا زنجیرەی گەیم ئۆف ثرۆنس مەزن ئەبێت وێڕای ئەوەی ڕووئەیات، بەڵام بیرتان بێت کە ڕووداوی چاوەڕوان نەکراو تاکە شتە کە لە گۆتدا چاوەڕوانکراوە!
لینکی زنجیرەکە لە کوردسینەما :
http://www.kurdcinama.com/drama_type.aspx?type=1