سینه‌ماكارێكی كورد خه‌ڵاتێكی جیهانی به‌ده‌ستهێنا
1932 جار بینراوە
سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ری كورد دانی دارین، لەپێشبڕكێی نەشناڵ فیلم ئەوۆرد-دا لە لەندەنی پایته‌ختی بریتانیا، خەڵاتی باشترین سیناریستی به‌ده‌ستهێنا.
دانی دارین ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، به فیلمی سینه‌مایی 16/3 كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی باس له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، هاوشێوه‌ی فیلمه‌كانی هۆڵیوود به‌شداری پێشبڕكێی نەشناڵ فیلم ئەوۆرد لە لەندەنی پایته‌ختی بریتانیا كرد و له كۆی چوار خه‌ڵاتی جیهانی، خه‌ڵاتی باشترین سیناریستی به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتكردنی سینه‌ماكاری كورد دانی دارین، له‌كاتێكدایه كه چه‌ندین فیلمی هۆڵیوود به‌شداریی له‌و پێشبڕكێیه‌دا كردبوو.
دانی دارین : زۆر خۆشحاڵ بووم كه توانیم وه‌كو ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكارێكی كورد، له‌نێو چه‌ندین فیلمی به‌هێزی هۆڵیوود، خه‌ڵاتی باشترین سیناریست به‌ده‌ستبێنم.
وتیشی: "وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه، چونكه یه‌كه‌مجاره فیلمێكی كوردی به‌شێوه‌ی ده‌نگدان، خه‌ڵاتێكی له‌وشێوه‌یه به‌ده‌ستده‌هێنێت".
فیلمی 16/3 به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی باس له كاره‌ستانی هه‌ڵه‌بجه و ململانێی سیاسه‌تمه‌داره‌كان ده‌كات، كه به‌شێوه‌یه‌كی "دڕندانه" كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه جێشهتووه، فیلمه‌كه، ٣١ خەڵات و ٤٢ نۆمینەیشنی نێودەوڵەتی بەدەستھێناوە.
دانی دارین، ناوی ته‌واوی هەڵمەت سەڵاح_ەو ساڵی 1980 له گوندی كاله‌كانی شارۆچكه‌ی قەڵادزێ له‌دایكبووه‌و ساڵی 2002 چۆته بریتانیا و تائێستا چه‌ند فیلمێكی سینه‌مایی له‌سه‌ر كێشه‌كانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رهه‌مهێناوه.
ڤیدیۆ فیستڤاڵی مۆسکۆ چۆن باسی فیلمی ٣⁄١٦ یان کردوو چی لێ‌فێربوون