close-icon

چوونەژوورەوە

کۆمپانیایەکی میوزیک و فیلمی بۆڵیوود لەکۆتاییدا توانی ببێتە خاوەن زۆرترین سەبسکرایب و بینەر

3360 جار بینراوە

...لەوەتەی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ەوە یوتیووبەری سوێدی "پیو دی پای" خاوەن زۆرترین ژمارەی سەبسکرایبی یوتیووب بوو بەڵام لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کۆمپانیای میوزیک و فیلمی بۆلیوود تی سیریس توانی ڕیکۆردی ناوبراو بشکێنێت و ئێستا تی سیریس هەم خاوەنی زۆرترین سەبسکرایبە نزیکە لە ٩٢ ملیۆن سەسبکرایبەر وە هەمیش زۆرترین بینەر کە سەرجەم ڤیدیۆیەکانی ٦٥ ملیارجار بینراوە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندجارێک تی سیریس پێشی دایەوە بەڵام هیچێک لەو هەوڵانە یەک ڕۆژ بەردەوام نەبوون بەڵام لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو تی سیریس لەپلەی یەکەمی یوتیووب بەبەردەوامی ماوەتەوە.
پشتگیریکردنی ئەکتەرانی بۆلیوود لەوانە عامر خان، ڤارون داڤان، ئەنیل کاپوور، جۆن ئەبرەهام و سۆناکشی و کۆمەڵی ئەکتەری دیکەی بۆلیوودیش لەماوەی چەند حەفتەی ڕابردوو کاریگەری لەسەر پێشکەوتنی تی سیریس هەبوو. لەبەرامبەردا لایەنی بەرامبەریش ساڵێکە زۆرترین خەڵک لەجیهان ڕیکلامی بۆکردووە و لەئێستادا تی سیریەس بەجیاوازی 20K سەبسکرایب لەپێشەنگە و ژمارەکە لەگۆڕاندایە.