close-icon

چوونەژوورەوە

جۆکەری شەڕانگێزی کۆمیکەکان کێیە؟

6978 جار بینراوە

جۆکەر شەڕانگێزێکی خەیاڵییە کە درووستکراوە لەلایەن (بیڵ فینگەر،بۆب کەین و جێری ڕۆبنسن) کە یەکەم دەرکەوتنی لەیەکێک لە زنجیرە کۆمیکەکانی باتماندا بووە (٢٥ ی ئایاری ١٩٤٠) لەلایەن کۆمیکەکانی دیسیەوە بڵاودەکرایەوە ئەوکاتە. سەرەتا کارەکتەری جۆکەر وادانرابوو کەلەیەکەم دەرکەوتنیدا بکوژرێت لە کارتۆنەکە بەڵام دواتر نووسەرانی کارتۆنەکە هەستیان بــەوە کرد کە دەکرێ پەرە بە کارەکتەرەکەی بدرێت بۆ کارتۆن و فیلمەکانی تر.کارەکتەری جۆکەر بەزۆری دژی پاڵەوانی شاری گۆثەم باتمانە.

--جۆکەر لەنێو کۆمیکەکاندا--

لە دەرکەوتنەکانی نێو کۆمیکەکاندا ، جۆکەر بە کەسێکی لێهاتوو لە تاوانکاری نیشان دەدرێت.مێژووی درووستبوونی جۆکەر چەندەها چیڕۆکی هەیە ، بەڵام ڕاسترینیان ئەوەیە کە دەکەوێتە نێو تانکیەکی کیمیاوی کە پێستی سپی دەکات و پرچیشی سەوز دەکات و لێوەکانیشی سوورتر دەکات.
جۆکەر هیچ توانایەکی مرۆڤی نائاسایی نییە ، لەجیاتی ئەوە زۆرجار لێهاتوویی خۆی لە کیمیاگەریدا بەکاردێنێت دژ بە دوژمنەکانی لەگەڵ بەکارهێنانی کارتی کۆنکانی کوشندە.هەروەها جۆکەر زۆرجار لەگەڵ شەڕانگێزەکانی تری وەکو پەنگوین و دوو شێوە ، و هەروەها دەستەی نایەکسانی ناسراو بە (Injustice League) ، یەک دەگرێت.
کۆمیکەکانی ساڵی ١٩٩٠ەکان چیڕۆکێکی تر زیادکردە سەر ژیانی جۆکەر ئەویش بۆیەکەمجار جۆکەر ئاشقی توێژەرێکی كۆمەڵایەتی پێشووی گەنج بوو دەبێت بەناوی هارلی کوین ، کە دواتر دەبیتە دەستە ڕاستی جۆکەر.

--دەرکەوتنی لە فیلمەکان--

کارەکتەری جۆکەر بە یەکێک لە گرینگترین کارەکتەرە خەیاڵییە دروستکراوەکانی نێو کۆمینەکان دادەنرێت.دەرکەوتنەکانی  لەنێو فیلمەکان و زنجیرە تەلەڤزیۆنیەکان بەمشێوەیە بووە:
- لە زنجیرە تەلەڤزیۆنی باتمان ، لەساڵانی ١٩٦٠ ەکان لەلایەن ئەکتەر (سیزار ڕۆمێڕۆ)ەوە ڕۆڵەکەی گێڕدراوە.
-و لەساڵی ١٩٨٩ ئەکتەری بەناوبانگ جاک نیکڵسۆن ڕۆڵی جۆکەر گێڕاوە.
-بەناوبانگترین دەرکەوتنی جۆکەر ، لەلایەن زۆربەی چاودێران باشترین جۆکەریش ، لە فیلمی سوارچاکە ڕەشەکە لەساڵی ٢٠٠٨ بوو ، کە ئەکتەر هیت لێجەر بوو ، کە دواتر ئەکتەرەكە دەیان خەڵاتی جۆراوجۆری بۆ ڕۆڵەکەی بردەوە کە تیایاندا خەڵاتی باشترین ئەکتەر لەهەرسێ خەڵاتی سەرەکی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب و بافتا ، لەگەڵ سەدان خەڵاتی تر بەهۆی سەرکەوتووی ڕۆڵەکەی.
-نوێترین دەرکەوتنی جۆکەر بۆ ساڵی ٢٠١٦ دەبێت ، ئەویش لە فیلمی دەستەی خۆکوژیدا دەبێت کە تیایدا ، کارەکتەرەکەی بەشێوازێکی و نوێ شێتانەتر دەردەکەوێ ، و هەروەها ئەکتەر و گۆرانیبێژجارید لێتۆ ڕۆڵەکەی دەبینێ.