دواین تره‌یله‌ری به‌شی چواره‌می تۆڵه‌سه‌نه‌ره‌وه‌کان به‌ژێرنوسی کوردی
3691 جار بینراوە
کوردسینه‌ما- ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ٣/١٤/٢٠١٩ دووه‌مین تره‌یله‌ری فه‌رمی فیلمی Avengers: Endgame (2019) بڵاوکرایه‌وه، که فیلمه‌که ده‌بێته
ته‌واوکه‌ری فیلمه‌کانی مارڤیڵ و ده‌بێته چواره‌م به‌شی زنجیره فیلمی تۆڵه‌سه‌نه‌ره‌وه‌کان. وه له به‌رواری ٢٦ی ٤ی ٢٠١٩ له سینه‌ماکانی جیهاندا
نمایش ده‌کرێت.
چیرۆکی فیلمه‌که باس له‌و کاته ده‌کات، که ثانۆس له‌ڕێگه‌ی به‌رده‌کان نیوه‌ی گه‌ردوونی له‌ناو بردووه و دووباره تۆڵه‌که‌ره‌وه‌کان
ده‌بێت یه‌کبگرن و دژی ئه‌و خراپه‌کاره بجه‌نگن بۆ پاراستن و ڕزگارکردنی بونه‌وه‌رانی گه‌ردون.
فیلمه‌که له‌لایه‌ن براکانی ڕۆسۆ ئه‌نثۆنی ڕۆسۆ و جۆی ڕۆسۆ کاری ده‌رهێنانی بۆکراوه و ده‌یان ئاکته‌ری ناوداریش له‌م به‌شه‌دا ڕۆڵ ده‌گێرن،
که له‌دیارترینیان ڕۆبێت داوینی جۆنیۆر و برادلی کووپه‌ر و بری لارسن و جۆش برۆلین و چه‌ندانی دیکه‌شن، که له‌به‌شه‌کانی دیکه‌دا دیارکه‌وتون.
ڤیدیۆی : ترایله‌ری فیلمه‌که به‌ژێرنوسی کوردی ببینن
ژێرنووسی یه‌که‌م
ژێرنووسی دووه‌م