close-icon

چوونەژوورەوە

دەرهێنەر جۆو ڕایت فیلمێکی درامی سەبارەت بە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم بەرهەم دەهێنێت

1813 جار بینراوە

...دەرهێنەر (جۆو ڕایت) لەدوایین وتوێژەکانیدایە بۆ دەستپێکردن بە دەرهێنانی فیلمی ( In The Garden of Beasts) بۆ کۆمپانیای (ستۆدیۆکانال) و (پلەیتۆن پرۆدەکشن).

(تۆم هانکس) و (گاری گۆتزمەن) کاری بەرهەمهێنان بۆ فیلمەکە دەکەن لەڕێگەی کۆمپانیای (پلەیتۆن)ـەوە. کۆمپانیاکە مافی کردنە فیلمی کتێبەکەی (ئێریک لارسۆن)ـی کڕیوەتەوە کە ساڵی ٢٠١١ بڵاوی کردۆتەوە.

کتێبەکە لەسەر چیرۆکێکی ڕاستەقینە وەرگیراوە، باسی چیرۆکی پڕۆفیسۆرێکی نەرم و نیانی (شیکاگۆ) دەکات بەناوی (ویلیام دۆد)، کە دەبێتە یەکەم باڵیۆزی ئەمریکی (ئەڵمانیا)ـی سەردەمی (هیتلەر) پێش ئەوەی دەست بکەن بە گەشتی داگیرکردنی ئەوروپا. لە سەرەتادا خانەوادەکەی ئەو دیمەنانەی (بەرلین)ـیان لەلا قبووڵ دەبێت، بەڵام باڵیۆز بە زوویی ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانە دەبێت کە سەبارەت بە توندوتیژی دەرحەق بە جوولەکەکان دەکرێت. هەرچەندە نێردراوەکانی بۆ کارگێڕی دەرەوەی (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) تووشی گوێ پێنەدان دەبێتەوە، ئەو نیگەرانیەکانی سەبارەت بە سانسۆری ڕۆژنامەکان و یاسا سەیرەکان بەردەوام دەبێت. کە بەرەبەرە ئەو جینۆسایدە تۆقێنەرەی بۆ دەردەکەوێت کە (هیتلەر) لە ڕاستیدا پلانی بۆ دانابوو.

دەنگۆ هەیە دەڵێن کە (تۆم هانکس) ڕۆڵی (ویلیام دۆد) دەبینێت، بەڵام بەتەواوی دیار نییە کە ئایا تەنها فیلمەکە بەرهەم دەهێنێت یاخوود دەبێتە ئەستێرەی سەرەکی فیلمەکەش.

(جۆو ڕایت) نامۆ نییە بۆ فیلمەکانی سەبارەت بە جەنگی جیهانی دووەم، کە لەم دواییانە دەرهێنانی بۆ یەک لە باشترین فیلمەکان کرد سەبارەت بە (وینستن چەرچڵ) بەناوی (دژوارترین کاتژمێرەکان) کە بەهۆیەوە (گاری ئۆڵدمان) توانی خەڵاتی ئۆسکار بەدەست بێنێت بەهۆی ئەو ڕۆڵە ناوازەیەی وەکو (چەرچڵ)ـی سەرۆک وەزیرانی (بەڕیتانیا) گێڕای.شایەنی باسیشە کە لە ئێستادا (جۆو ڕایت) خەریکی فیلمێکی تریشە بەناوی (The Woman in the Window) کە ئەستێرەکانی وەک (گاری ئۆڵدمان) و (ئەیمی ئادامس) ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.