close-icon

چوونەژوورەوە

وڵاتی چین دەیەوێت تا ساڵی ٢٠٣٥ هێزی بەسەر فیلمسازیدا بشکێت هاوشێوەی هۆڵیوود و بۆڵیوود

1357 جار بینراوە

...حکومەتی چینی بەرهەمهێنەران هاندەدات کە وڵاتەکە بکەنە وڵاتێکی بەهێز لە فیلمسازیدا تاوەکو ساڵی ٢٠٣٥ هاوشێوەی ئەمریکا و ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ فیلم بەرهەم بهێنن و هەر فیلمێک زیاد لە ١٥ ملیۆن دۆلار داهاتی بێت بەمەبەستی بووژانەوەی کەرتی هونەری و کلتووری وڵات.
ئامانجەکە لەلایەن (وانگ ژاوهوێ) دانراوە، کە بەڕێوبەری دەزگای فیلمی نێودەوڵەتیە، کارگێڕە فەرمیەکانی حکومەت و توێژەرانی فیلم و چەندین کۆمپانیای زەبەلاحی بەرهەمهێنانی فیلمی چینی لە (بێجینگ)ـی پایتەخت کۆبوونەوە ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوونی دەزگای ڕاگەیاندن بەمەبەستی تاوتوێکردنی داهاتووی پیشەسازی لە (چین)ـدا.
ناوی کەسە دیارەکانی وەک دەرهێنەران (چێن کەیج) و (ژانگ یمو) و (نینگ هاو) و (گوان هو) و چەندانی تر لە لیستی ئەوانەن کە لەگەڵ ئەو بڕیارەدان، بەپێی ڕۆژنامەی (خەڵک) کە زمانحاڵی حیزبێکی کۆمەنیستیە.
(وانگ) مانگی ئایاری ڕابردوو وەکو بەڕێوبەری دەزگای نێودەوڵەتی فیلم دیاریکرا، کە لقێکی سەرەکی حکومەت پێکدێنێت. ئەو گوتی کە خەمی گەورەی ئەوەیە کە " کاریگەری فیلمی چینی لە ناوخۆدا کاری زۆر ماوە بۆی بکرێت." ساڵی پێشوو، فیلمە ئەمریکیەکان داهاتیان زیاتر لە ٢ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بووە لە بازاڕی (چین)ـدا، بەڵام فیلمە چینییەکان لە (ئەمریکا)ـدا تەنها چەند ملیۆنێک دۆلار داهاتیان هەبووە. وتیشی کە وڵاتی (چین) لە ئێستادا بازاڕێکی گەورەی بەرهەمهێنانی فیلمە، بەڵام پێویستی بەوەیە بەهێزتری بکات و بگاتە ئاستی هۆڵیوود و (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) تا ساڵی ٢٠٣٥.
دەشڵێت کە " گەورەترین کێشەی پیشەسازی فیلم لە (چین)ـدا بەگشتی جۆریەتی گێڕانەوەی چیرۆکی فیلمەکانە ، ئێمە لەو بابەتەدا زۆر لەدوای هۆڵیوود و بۆڵیووداین"
ساڵانە ١٠٠ فیلم و داهاتی هەر یەکەیان زیاد لە ١٥ ملیۆن بێت، دەبێت لەسەر بابەتی باری دارایی خەڵک و بابەتی نیشتیمان پەروەری بێت، وە جەخت بکەینەوە لەسەر گەشکردنەوەی نەتەوەی چینی".
گوتیشی کە " بەرهەمهێنەران دەبێت بنچینەی ئایدۆلۆژیایان ڕوون بێت و ناکرێ بەرەنگاری سیستەمی ڕامیاری ببنەوە. پێگەیاندنی هونەرمەندی نوێ زۆر گرنگە چونکە لە ئێستادا دەناڵێنین بەدەست کەمی بەهرەدارەوە"
لەساڵی ٢٠١٨، فیلمە چینییەکان ٪٦٢.١٥ـی بۆکس ئۆفیسی ناخۆی پێکهێنا، بەڵام ئەو پارەیەی پەیداکرا تەنها لە ١٠ فیلمی لوتکەی وڵاتەکەدا بوو، لەگەڵیدا ٪٢ـی فیلمی سینەمایی چینی ٪٥٣ـی بۆکس ئۆفیسی گرتەوە. لەهەمان کاتدا لە ٤٠٠ فیلمی بەرهەمهاتوو ٣٠٠ فیلمیان کەمتر لە ١٥٠ هەزار دۆلار (١٥ دەفتەر) داهاتیان هەبووە، لەکاتێکدا زیاتر لە ١٠٠ فیلم هەر لە سینەماکانیشدا پەخش نەکران.