سهرجهم براوهکانی خهڵاتهکانی ئۆسکاری ٢٠١٩
4303 جار بینراوە
کوردسینهما- ئهمشهو ٩١مین ئاههنگی دابهشکردنی خهڵاتهکانی ئۆسکار ئهنجامدراو سهرجهم براوهکانیش بهمشێوهیه بوون.
-خەڵاتی باشترین فیلم ، گرنگترین خهڵات درا به
گــــرین بـــــــــــــــــــووک
بەسەر هەر یەکە لە Bohemian Rhapsody و Black Panther و Roma و Vice و BlacKkKlansmanدا سەرکەوت
-ئەلــــفـــۆنسۆ کــــوارۆن خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بردەوە بۆ فیلمی ڕۆمــــا
چوارەمین خەڵاتی ئۆسکارە بۆ ئەلفۆنسۆ ، وە دووەمین خەڵاتیشە لەم مەراسیمەدا
-خانمە ئەکتەر (ئۆلیڤیا کۆڵمان) خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری بردەوە لە ڕۆڵی سەرەکی
-ڕامی مالیک توانی ببێتە باشترین ئەکتەر لەڕۆڵی سەرەکی
توانی بەسەر ڤیگۆ مۆرتنسن و کریسچن بەیلدا سەرکەوێت
- خەڵاتی باشترین گۆرانی ڕەسەن درا بە گۆرانی (Shallows - A Star is Born)
-فــــیلمی Black Panther خەڵاتی ئۆریجیناڵ سکۆری بردەوە
- خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراوە درا بە فـــــیلمی BlacKkKlansman 2018
- خەڵاتی باشترین سیناریۆی ڕەسەن درا بە فـــــــیلمی Green Book 2018
- کورتە فیلمی (سکین) خەڵاتی باشترین لایڤ ئاکشنی بردەوە
- خەڵاتی باشترین ڤیژوەڵ ئیفێکت درا بە فیلمی First Man 2018 !!!
توانی بەسەر فیلمی Avengers: Infinity War زاڵ بێت
- کورتە دۆکیومێنتاری Period. End Of Sentence. خەڵاتی باشترین کورتە دۆکیومێنتاری بردەوە
- کورتە ئەنیمەیشنی Bao 2018 خەڵاتی باشترین کورتە ئەنیمەیشنی بردەوە
- ئەنیمەیشنی Spider-Man: Into the Spider-Verse خەڵاتی باشترین ئەنیمەیشنی بردەوە
- مـــــاهرشەلا عـــــەلی خەڵاتی باشترین ئەکتەری بردەوە لەڕۆڵی پاڵپشتدا
- فیلمی Bohemian Rhapsody خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت لەڕووی چاککردنی فیلمەوە
- ڕۆمـــــــــــــا خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی بردەوە ، ئەمە دووەم خەڵاتیەتی تا ئێستا !
- فیلمی Bohemian Rhapsody بووه براوهی باشترین تێکەڵکردنی دەنگ
- فیلمی Bohemian Rhapsody خەڵاتی باشترین چاککردنی دەنگی بـــــــردەوە
- ڕۆمـــــــا وەکو باشترین فیلم لەڕووی سینەماتۆگرافیــــــەوە دیاریکرا
- فیلمی Black Panther وەکو بــــاشترین دیزاینی بەرهەم هێنان دیارکرا
- فیلمی Black Panther 2018 خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت لەڕووی جلوبەرگەوە
- فیلمی Vice 2018 خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت لەڕووی مەیکەپ و قژەوە
- فیلمی دۆکیومێنتاری (Free Solo) خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیومێنتاری بردەوە
- ڕێجیــــــنا کــــــینگ خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری وەرگرت لە ڕۆڵی پاڵپشت