یه‌که‌مین تڕه‌یله‌ری فیلمه نوێیه‌که‌ی زاك ئیفرۆن بڵاوکرایه‌وه
1796 جار بینراوە
کوردسینه‌ما- یه‌که‌مین تڕه‌یله‌ری فیلمی Extremely Wicked, Shockingly Evil and Vile (2019) بڵاوکرایه‌وه، که فیلمه‌که له جۆری ژیان نامه و تاوانکاری و چیرۆکی هه‌ست بزوێن ده‌بێت و له چیرۆکێکی ڕاسته‌وه وه‌رگیراوه، که هه‌ریه‌که له ئاکته‌ران (زاک ئیفرۆن ، لیلی کۆڵینز و ئه‌نگیڵ سارافیان) رۆڵی سه‌ره‌کی تیادا ده‌گێڕن و له‌لایه‌ن جۆی بیرلینگه‌ری ئه‌مریکیش کاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه.
به‌شێویه‌کی فه‌رمی واشبڕیاره فیلمه‌که له به‌رواری ٢/٢/٢٠١٩ نمایشبکرێت، که فیلمه‌که له ٢٦ ئه‌م مانگه‌دا له نمایشی تایبه‌تی ڕه‌خنه‌گران ستایشێکی زۆریکرا و له‌کۆی ١٦١ ده‌نگده‌ریش تا ئێستا له پێگه‌ی به‌ناوبانگی ئای ئێم دی بی 8.9 پله‌ی له 10 پێدراوه.
تره‌یله‌ری فیلمه‌که ببینن: