تڕه‌یله‌ری وه‌رزی دووه‌می The Punisher بڵاوکرایه‌وه‌
هەواڵ

تڕه‌یله‌ری وه‌رزی دووه‌می The Punisher بڵاوکرایه‌وه‌

کوردسینه‌ما- به‌فه‌رمی تڕه‌یله‌ری وه‌رزی دووه‌می زنجیره‌ درامای به‌ناوبانگی The Punisher بڵاوکرایه‌وه‌، که‌ وه‌رزی دووه‌می زنجیره‌که‌ له‌ ١٨ی مانگی یه‌کی ئه‌مساڵ په‌خش ده‌کرێت.

چیرۆکی زنجیره‌که‌ باس له‌ که‌سێک ده‌کات، که‌ دوای کوژرانی خێزانه‌که‌ی ده‌بێته‌ که‌سێکی یاسا شکێن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌دوای تۆڵه‌وه‌ ده‌بێت، زنجیره‌که‌ له‌لایه‌ن تۆڕی به‌ناوبانگی نێتفلیکس به‌رهه‌م هێنراوه‌ و ئاکته‌ری ناوداری ئه‌مریکی جۆن بێرنثاڵ ڕۆڵی سه‌ره‌کی تیادا ده‌گێڕێت، که‌ له‌پێگه‌ی به‌ناوبانگی Imdb ڕه‌یتنی 8.6 له‌ 10 دراوه‌ به‌زنجیره‌که‌.

ڤیدیۆ : تره‌یله‌ری فه‌رمی وه‌رزی دووه‌م ببینن:


پۆستکراوە لە لایەن : جوانرۆ بەکر


2190 جار بینراوە

نوێترین فیلم