شیکاری ته‌واوی شه‌ش چیرۆکه‌که‌ی فیلمی په‌خشان، شیعره‌کانی به‌سته‌ڕ سکره‌گس
2413 جار بینراوە
نوسینی : جوانڕۆ به‌کر
کوردسینه‌ما- په‌خشان، شیعره‌کانی به‌سته‌ڕ سکره‌گس، له شه‌ش چیرۆکی جیاواز پێک هاتووه، هه‌ر چیرۆکێک جیاواز و پڕ چێژتره له‌وه‌ی
دیکه‌و په‌یامێکی جیاواز له خۆیان ده‌گرن و هه‌ر یه‌كێكیان باسی چه‌مكێكی جیاوازی ژیان ده‌كات، لێره‌شدا باسیان ده‌که‌ین.
چیرۆکی یه‌که‌م : تایتڵی چیرۆک (داستانی بەستەڕ سکڕەگس) متمانه‌بوون به‌خۆت زیاد له سنوور و لوت به‌رزی مرۆڤ.
ئه‌م چیرۆکه باس له به‌سته‌ڕ سکره‌گس ده‌کات به نواندنی (تیم بله‌یك) به‌سته‌ر وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت پیاوێکی له ڕاده به‌هێز و کارامه‌یه، شاره‌زاییه‌کی زۆری هه‌یه له کوشتن و بڕیندا، که به‌ته‌نها توانای له‌ناوبردنی تاقمێک چه‌ته‌ی هه‌یه، به‌سته‌ر کاتێک ده‌چێته باڕێکه‌وه پیاوێکی به‌هێز ته‌نها به زیره‌کی ده‌کوژێت به‌بێ به‌کار هێنانی چه‌ک، دوای کوشتنی برای کوژراوه‌که ڕوبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه که به‌رامبه‌ر یه‌ک شه‌ڕ بکه‌ن، ئه‌م جۆره شه‌ڕه‌ش به‌نده له‌سه‌ر خێرای، که کامیان خێراتر چه‌که‌که‌ی ده‌رهێناو ته‌قه‌ی کرد ئه‌وی دیکه له‌ناو ده‌بات، کاتێک به‌رامبه‌ر یه‌ک ده‌وه‌ستن به‌سته‌ڕ ده‌پرسێت پێویستت به ژماردن هه‌یه تا ده‌ست پێبکه‌ین؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ نه‌خێر هه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌که‌دا به‌سته‌ر ده‌ی پێکێت و دواتر به‌چه‌ند فیشه‌کێک له‌ناوی ده‌بات که ئه‌مه‌ش له‌و ساته متمانه به‌خۆبوونی به‌سته‌ر دوو هینده زیاتر ده‌کات، هه‌ر له‌و ساته ئه‌سپ سوارێکی ڕه‌ش پۆش به‌ده‌م ژه‌نینی مۆسیقاوه به‌ره‌و ڕووی به‌سته‌ڕ دێت و به‌سته‌ر به پێغه‌مبه‌ر مردن ناوده‌بات و پێی ده‌ڵێت هاتووم له‌ناوت ببه‌م و ڕووبه‌ڕووی یه‌ک ببینه‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه چه‌ند ساتێک پێش ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌که به‌سته‌ڕ ده‌ڵێت : پیاوێکی دیکه‌ی گه‌نج هاتووه بیسه‌لمێنێت، پێویسته له‌مه‌ودوا کاربکه‌م بۆ له‌گوڕنانی مردوان واز له‌هه‌موو ئه‌و کاره به‌هره‌یه بهێنم تا که‌سێکی دیکه قازانج بکات به‌ڵام پرسیارێک ئایا ده‌مه‌وێت قاتی ڕه‌ش له‌به‌ر بکه‌م؟ لێره‌دا لوت به‌رزیه‌کی زۆر باڵی به‌سه‌ر به‌سته‌ڕدا کێشاوه وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک ئه‌و قسه‌یه‌ی کرد که پیاوه ڕه‌ش پۆشه‌که ده‌کوژێت به ئاسانی و جله که‌شخه‌کانیشی بۆخۆی ده‌بات، دوای کردنی ئه‌و قسه‌یه کابرای ڕه‌ش پۆش ده‌پرسێت، پێویستت به ژماردن هه‌یه؟ به‌سته‌ڕ ڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێت نه‌خێرو ڕاسته‌وخۆ فیشه‌کێک به‌ر ته‌ختی نێوچه‌وانی ده‌که‌وێت وباجی متمانه‌بوونه زۆره‌که‌ی به‌خۆی و لوتبه‌رزیه‌که‌ی ده‌دات که مردنیه‌تی، که ده‌شڵێت ده‌بوو پێشبینی ئه‌وام بکردبا که هه‌میشه له لوتکه‌دا نامێنیته‌وه، لێره‌شدا په‌یامه‌که ڕونتر ده‌گات که گرینگ نییه توانا و هێزت چه‌نده گه‌ر ئاگاداری هه‌ڵسوکه‌وتت نه‌بیت که‌سێکی به‌هێزتر له‌تۆ له‌ناوت ده‌بات، که سوارچاکی ڕه‌شیش دوای کوشتنی به‌سته‌ر به گۆرانیه‌وه ده‌ڵێت : ده‌بوو ئاگاداربیت براده‌ر هه‌میشه سوارچاکێکی خێراتر هه‌یه.
چیرۆکی دووه‌م : تایتڵی چیرۆک ( لە نزیک شارۆچکەی ئەلگۆدۆنێس) پێجه‌وانی چیرۆکی یه‌که‌م ئه‌مجاره باس له متمانه بوونی مرۆڤ به خه‌ڵک ده‌کات به‌بێ ناسینیان، وه ڕانه‌کردن له قه‌ده‌ر، که باس له کابۆیه‌ک ده‌کات به ڕۆڵگێڕنی جه‌یمس فرانکۆ، کاتێک کابۆیه‌که هه‌وڵ ده‌دات بانکێک تاڵان بکات باڵام شکست ده‌هێنێت و له‌لایه‌ن پیاوانی پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌سپه‌که‌ی ملی به په‌ته‌وه ده‌کرێت تا له سێداره بدرێت، به‌ڵام له چانسی کابۆیه‌که هندیه سوره‌کان له‌و ساته هێرش ده‌که‌نه سه‌ر پۆلیسه‌کان و سه‌رجه‌میان ده‌کوژن و ئه‌ویش به په‌ته‌که‌وه جێده‌هێڵن، وه کابۆیه‌که دوای مانه‌وه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر ئه‌سپه‌که‌ی گاوانێک ده‌بینێت به‌لایدا تێده‌په‌ڕێت به چه‌ند وڵاخێکه‌وه و داوای یارمه‌تی لێده‌کات و ئه‌ویش ڕزگاری ده‌کات، دواتر به‌یه‌که‌وه ڕێده‌که‌ن و گاوانه‌که ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی به‌کرێم گرتبون تا ئه‌م ئاژه‌ڵانه بله‌وه‌ڕێنن داوای پاره‌ی زیاتریان کرد بۆیه ده‌رمکردن ئه‌گه‌ر تۆ حه‌زتکرد ده‌تکه‌مه هاوبه‌شی خۆم، کابۆه‌یه‌که‌ش متامنه‌ی پێده‌کات به‌قسه شیرینه‌کانی بڕوا ده‌کات، هه‌ر له‌م ساته کۆمه‌ڵه ئه‌سپ سوارێکی به‌ره‌و ڕویان دێن، گاوانه‌که خێرا به ئه‌سپه‌که‌ی ڕاده‌کات و کابۆه‌یه‌که و وڵاخه‌کان جێده‌هێڵیت، که له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و وڵاخانه‌ی دزیبوو ئه‌وانه‌شی که هاتن بۆیان پیاوی یاسابوون، به‌م جۆره‌ش کابۆه‌یه‌که ده‌ستگیر ده‌کرێت به‌تاوانی دزینی وڵاخه‌کان له سێداره‌ددرێت که ئه‌و تاوانه‌شی نه‌کردبوو به‌ڵام به‌هۆی متمانه‌ی به نه‌ناسراوێک ژیانی خۆی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش په‌یامی ئه‌وه‌ی گه‌یاند، گرینگ نییه خه‌ڵکی چیت بۆده‌که‌ن به‌ڵام تا باش نه‌یان ناسیت متمانه‌یان پێمه‌که، هه‌تا ئه‌گه‌ر ژیانیشی رزگارکردی له مردن، وه په‌یامی دواتریشی ئه‌وه‌یه ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی بۆت دانراوه هه‌رگیز ناتوانی لێی ڕابکه‌ی، هه‌ر که ساتی مردنت هات توانای ده‌ربازبوونت نییه !
چیرۆکی سێیه‌م : تایتڵی جیرۆک (بلیتی بژێوی ژیان) چڵێسی مرۆڤه‌کان، ئه‌م چیرۆکه به ڕۆڵگێڕانی لیام نیسن ده‌ستپێده‌کات، لیام کوڕێک هه‌ڵده‌گرێته‌وه له‌شاری له‌نده‌ن که هه‌ردوو ده‌ست و هه‌ردوو قاچی نییه، به‌ڵام به‌هره‌ی هه‌یه له شانۆگه‌ری و چیرۆک گێڕانه‌وه، بۆیه به‌یه‌که‌وه کارده‌که‌ن لیام خزمه‌تی ده‌کات ئه‌ویش شانۆگه‌ری پێشکه‌ش ده‌کات و به‌م جۆره پاره په‌یدا ده‌که‌ن، له سه‌ره‌تادا بینه‌ریان زۆره گه‌شتی زۆر شار و شارۆچکه ده‌که‌ن، به‌ڵام ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ بینه‌ریان که‌م ده‌بێته‌وه و پاره‌یان به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات، ڕۆژێک ده‌چنه لادێیه‌ک ده‌بینن مریشکێکی زیره‌ک هه‌یه کاتێک پرسیاری بیرکاری لێده‌که‌ی به ده‌نوک دان له ژماره‌یه‌ک وه‌ڵامه‌که‌ت پێده‌ڵێت که ئه‌مه‌ش خه‌ڵکێکی زۆری له‌خۆی کۆکردبۆوه و پاره‌یه‌کی چاکی بۆ خاوه‌نه‌که‌ی کۆده‌کرده‌وه، له‌م ساته‌ش لیام مریشه‌ککه ده‌کرێت، دوای کڕینی مریشکه‌که گه‌نجه بێ ده‌ست و قاچه‌که ده‌خاته ڕووبارێکه‌وه و له‌ناوی ده‌به‌ت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی دارای دیکه‌ی په‌یدا کردووه ! لێره‌شدا په‌یامی چڵێسی مرۆڤ نیشدان ده‌دات که له‌پێناو ژیان و گوزه‌رانی خۆیدا چاوه‌ڕوانی هه‌موو شتێکی لێده‌کرێت.
چیرۆکی چواره‌م : تایتڵی چیرۆک ( دەربەندی زێڕین) ئه‌م چیرۆکه‌یان چه‌ند په‌یامێکی جوانی له‌خۆ گرتووه، که به‌ڕۆڵگێرانی تۆم وایت ده‌ست پێده‌کات، که پیره پیاوێکی ماندووه، وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ته‌مه‌نێکی به‌ڕێ کردووه له کۆکردنه‌وه‌ی ئاڵتون له قه‌راخ ڕووباره‌کاندا، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا باوبووه به پاڵاوتنی قوڕی ڕۆخ ڕوباره‌کان به ده‌فرێک ده‌نکه ئاڵتونه‌کانیان ده‌دۆزیه‌وه، پیره پیاوه‌که‌ش به‌هۆی زۆری کردنی ئه‌م کاره ئه‌زمونیکی زۆری وه‌رگرتوه و ده‌یه‌وێت بگاته سه‌رچاوه‌ی ئاڵتونه‌که، پیره پیاوه‌که ده‌ست ده‌کات به کارکردن له قه‌راخ ڕوبارێک و دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره داوێکی ده‌ست ده‌که‌وێت که‌مێک هه‌ست به ئاسوده‌ی ده‌کات و پاشان له‌و جێگایه‌دا پشویه‌ک ده‌دات و به ئاڵتونه‌که ده‌ڵێت دوای پشویه‌ک دێمه‌وه لات، کابرای پیره پیاو به‌هۆی خۆشه‌ویستی و ئاشنای له‌گه‌ڵ سروشت کاره‌که‌ی بۆ ئاسان تربووه، کاتێک ماسیه‌ک ڕاو ده‌کات چاو له ئاسمان ده‌کات و له به‌رزای داره‌کان کونه په‌پویه‌ک ده‌بینێت وه کاتێک به داره‌که‌دا سه‌رده‌که‌وێت ده‌چێته لای هێلانی کونه په‌پوه‌که‌و سه‌رجه‌م هێلکه‌کانی کونه‌په‌پوه‌که ده‌خاته کیفه‌که‌ی، به‌ڵام دواتر ده‌بینێت کونه‌په‌پوه‌که به‌جۆرێک ته‌ماشای ده‌کات هه‌موو هێلکه‌کان داده‌نێته‌وه و ته‌نها ١ دانه‌یان ده‌بات، که ئه‌مه‌ش دواتر ڕونی ده‌که‌ینه‌وه بۆ یه‌ک دانه‌ی برد، دوای هاتنه خواره‌وه له‌سه‌ر داره‌که‌و وه‌رگرتنی پشویه‌ک پیره پیاوه‌که ده‌ست ده‌کات به‌کارو دوای ماندوبونێکی زۆر ده‌گات به سه‌رچاوه‌ی ئاڵتونه‌که و له‌و ساته‌دا که خه‌ریکی ده‌ربڕینی خۆشیه‌کی زۆره له‌پڕ که‌سێک ده‌رده‌که‌وێت که‌وادیاره به‌درێژای هه‌موو کاته‌که چاودێری پیره پیاوه‌که‌ی کردووه تا بێته سه‌ر حازری و به‌رهه‌می ماندوو بوونه‌که‌ی بخوات، هه‌ر له‌و ساته فیشه‌کێک به پشتی پیاوه‌که‌وه ده‌نێت و ته‌ختی زه‌وی ده‌کات، وه پاشان ده‌چێته چاڵه‌که‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵتونه‌که ببات، له به‌چانسی پیره پیاو فیشه‌که‌که به‌ر جێگایه‌کی مه‌ترسیدار نه‌که‌وتوه و زیانی به‌هیچ ئه‌ندامێکی ناوه‌وه‌ی نه‌گه‌یاندوه‌و بۆیه له‌وکاته‌دا هه‌ڵده‌ستێته‌وه و دوای شه‌ڕێکی ده‌ست و یه‌خه هه‌قی خۆی وه‌رده‌گرێت و فیشه‌کێک ده‌نێت به‌نێوچه‌وانی بێگانه‌که‌وه و پارجه ئاڵتونێکی گه‌وره‌ش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و ده‌ڕوات، که له‌م چیرۆکه‌ش دوو په‌یامی گرینگی هه‌بوو، یه‌که‌م که‌سانێکی مشه‌خۆر هه‌ن هه‌میشه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حاسابی که‌سانی تر بگه‌نه ئامانج، په‌یامی دووه‌میش که‌سانێکی دیکه هه‌ن هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری مافی خۆیان نابن تا هه‌قی ماندوو بوونی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه، جیا له‌م دوو په‌یامه له‌م چیرۆکه ٢ ورده‌کاری جوان هه‌یه، کونه‌په‌پوه‌که له‌گه‌ڵ ئاسکه‌که.
سه‌راتا له کونه‌په‌پوه‌که ده‌ست پێبکه‌ین که گوتمان کابرای پیره پیاو ته‌نها یه‌ک هێلکه‌ی برد دوای ته‌ماشاکردنی کونه‌په‌پوه‌که لێره‌دا وانه‌یه‌ک فێربوو که ته‌ماح باز و چاو برسی نه‌بێت و به‌به‌شێکی که‌میش بێت ڕازی ببێت هه‌موکات به‌دوای هه‌موو به‌شی ئامانجه‌که‌ی نه‌که‌وێت، که دواتر دوای گه‌شتن به ئاڵتونه زۆره‌که هه‌مان شتی بیر هاته‌وه و ته‌نها به‌شێکی ئاڵتونه‌که‌ی برد ئه‌مه‌ش سودی پێگه‌یاند ئه‌گه‌ر هاتوو خۆی سه‌رقاڵ بکردایه به بردنی ته‌واوی ئاڵتونه‌که ڕه‌نگه ژیانی له‌ده‌ست بدایه‌و که‌سانێکی دیکه‌ش هاوشێوه‌ی پیاوه‌که‌ی یه‌که‌م به‌دوایه‌وه بونایه له‌پێناو ئاڵتونه‌که که لێره‌شدا به‌هۆی وانه‌ی کونه‌په‌پوه‌که ڕزگاری بوو، ورده‌کاری دووه‌م ئاسکه‌که بوو وه‌ک له وێنه‌ی ژماره دووی چیرۆکی ده‌ربه‌ندی زێڕین دیاریمکردوه ئه‌م شێوازه ته‌ماشاکردنه‌ی ئاسک له سه‌رده‌می فیلم‌و یاریه ڕۆژ ئاوایه‌کان به مانای مردنی که‌سێک دێت، له سه‌ره‌تاوه که ئه‌وه ده‌بینی بیرمان بۆ مردنی پیاوه پیره‌که ده‌ڕوات به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ مرۆڤێکی دیکه له چیرۆکه‌که نییه، به‌ڵام دوای مردنی ئه‌و پیاوه‌ی هاتبوو بۆ کوشتنی پیاوه پیره‌که ئاسکه‌که له کۆتایدا ده‌چێته لای گۆڕه‌که‌ی و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که ده‌رکه‌وتنی ئاسکه‌که له سه‌ره‌تادا بۆ مردنی ئه‌م بووه و ده‌رهێنه‌ره‌کان لێره‌دا فێڵێکیان به‌کار هێنا تاوا هه‌ست بکه‌ی پیره پیاو ده‌مرێت، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی تاکه چیرۆک بوو له‌ناو هه‌موویان کۆتائه‌کی دڵخۆشکه‌ری هه‌بوو.
چیرۆکی پێنجه‌م : تایتڵی چیرۆک (کچە شێواوەکە) ئه‌م چیرۆکه‌یه‌ن باس له خوڕه‌وشتێکی مرۆڤه‌کان ده‌کات که ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی خودی خۆته‌و خۆت بوونه، کاریگه‌رنه‌بونه به و قسه‌ی خه‌ڵک و به‌گوێنه‌کردنی هه‌موو داواکاریه‌کانه، هه‌رچه‌نده گوێڕایه‌ڵ بوون کارێکی باشه به‌ڵام له هه‌موو کات به‌ره‌و باشه‌ت نابات، کچه گه‌نجه‌که‌ش که‌سێکی گوڕایه‌ڵه و حه‌ز ناکات له یاساکان ده‌رچێت، کاتێک براکه‌ی پێی ده‌ڵێت هاورێیه‌کم هه‌یه له شارۆچکه‌یه‌ک تۆی به‌دڵ ده‌بێت ده‌چینه ئه‌وێ و ده‌تخوازێت، کچه‌که ڕاسته‌وخۆ ڕازی ده‌بێت به‌وی براکه‌ی و هیچ قه‌رارێکی خۆی نابێت، دوای ئه‌نجامدانی گه‌شته‌که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه گه‌شتیارێکی دیکه که ٢ کابۆی به‌پاره سه‌رمه‌شقیان ده‌که‌ن بۆ پاراستیان له هه‌ر هێرشێک، برای کچه‌که به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوای ده‌کات، لێره‌دا کچه‌که توشی گرفتێک ده‌بێت که ئه‌و که‌سه‌ی عاره‌بانه‌که‌ی بۆ لێده‌خوڕێت ده‌ڵێت به‌پاره‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ براکه‌ت ڕێکه‌وتوم که ئه‌ویش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی نییه له‌و کاته‌ش کچه‌که ده‌چێته لای ٢ کابۆیه سه‌رمه‌شقه‌که که پیاوێکی پیر و کوڕێکی گه‌نجن وه له‌م باسه‌دا کوڕه گه‌نجه‌که هاوکاری ده‌کات و کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کات، به‌ڵام کچه‌که سه‌گێکی هه‌یه به‌هۆی زۆر وه‌ڕینی خه‌ڵکه‌که بێزار ده‌کات دیسان کچه‌که به‌هۆی قسه‌ی خه‌ڵک ڕازی ده‌بێت سه‌گه‌که‌ی بکوژێت تا دڵی خه‌ڵک ڕازی بکات! بۆیه دیسان کوڕه گه‌نجه‌که یارمه‌تی ده‌دات سه‌گه‌که ده‌بات بیکوژێت به‌ڵام ناتوانێت به چه‌ند فیشه‌کێک ده‌ی ترسنێت و دووری ده‌خاته‌وه، به‌ڵام به‌درێژای گه‌شته‌که سه‌گه‌که به‌دوایان ده‌که‌وێت له لایه‌کی دیکه‌وه که دیار نیه، هه‌ر وه‌ک کوڕه گه‌نجه‌که سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی پێده‌دا که نه‌کوشتنی چاره‌سه‌ری نیه چوونکه ئه‌و به‌وه‌فایه که خواردنمان پێدا وازمان لێناهێنت، وه دووباره قافڵه‌که به‌ڕی ده‌که‌ون به‌ره شارۆچکه‌که‌و له شه‌وێکدا کوره کابۆیه گه‌نجه‌که داوای هاوسه‌رگیی له خامی لاو ده‌کات که لێره‌دا چانس و ژیان به‌ڕویدا ده‌کرێته‌وه و ڕازی ده‌بێت، له باره‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌و پیاوه‌ش که براکه‌ی بۆی ئاماده کردووه ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌وه ته‌نها شطێکی وه‌همی بێت و براکه‌م به‌و جۆره لێی ڕوانیبێت ڕه‌نگه هه‌ر بوونی نه‌بێت ئه‌وه‌ی که بۆی خه‌یاڵ کراوه!، به‌ڵام بۆ رۆژی دواتر کاتێک قافڵه‌که به‌ڕێ ده‌که‌وێت کچه‌که که‌مێک له قافڵه‌که دوور ده‌که‌وێته‌وه و ده‌چێته لای سه‌گه‌که‌ی که له‌لایه‌کی تر دوایان که‌وتوه، له‌و ساته‌ش کابۆیه پیره‌که به‌وه ده‌زانێت به‌خێرای به‌ره‌و لای ده‌ڕوات، به‌ڵام کار له کار ترازاوه و ده‌وروپشتی ئه‌و دوانه به هندیه سووره بکوژه‌کان گیراوه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه لێره‌دا کابۆی پیر به کچه لاوه‌که ده‌ڵێت ئه‌م چه‌که بگره هه‌ر که من کوژرام ڕاسته‌وخۆ خۆت بکوژه ئه‌گینا ئه‌وان ده‌ستدرێژیت ده‌که‌نه سه‌رو دواتر لاشه‌که‌ت ده‌شێوێنن، دوای شه‌ڕێکی زۆر کابۆیه پیره‌که به‌ته‌نها هه‌موویان ده‌به‌زێنێت و ڕزگاریان ده‌بێت به‌ڵام له‌پڕ یه‌کێک له هندیه سوره‌کان که واده‌زانن مردوه ڕووبه‌ڕوی کابۆیه‌که ده‌بێته‌وه و نزیک ده‌بێته‌وه له کوشتنی به‌ڵام کابۆه‌یه‌که ڕزگاری ده‌بێت و له‌ناوی ده‌بات، له‌م ساته‌ش کچه‌که واده‌زانێت که هندیه‌که کابۆیه‌که‌ی کوشتوه بۆیه فیشه‌کێک ده‌نێت به‌نێوچه‌وانی خۆیه‌وه و خۆی ده‌کوژێت هه‌موو خه‌ونه‌کانی خۆی و کوڕه گه‌نجه‌که له‌گۆر ده‌نێت، که ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌بوو کچه‌که هه‌رگیز نه‌یتوانی ببێته خاوه‌ن بڕیاری خۆی و هه‌ر به‌قسه‌ی خه‌ڵک بڕیاری له‌سه‌ر شته‌کان دا.
چیرۆکی شه‌شه‌م (پاشماوەی زیندووەکان) کۆتا چیرۆکی فیلمه‌که‌یه که زیاتر چیرۆکێکی فکری فه‌لسه‌فیه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی چیرۆکه‌که پێکهاتوه له گالیسکه‌یه‌ک که به‌خێرای ڕێده‌کات، له‌ناو گالیسکه‌که ٥ گه‌شتیار هه‌ن ٤ پیاو له‌گه‌ڵ ١ خانم، وه‌ک دیراه پیاوێکیان ڕاوچی ئاژه‌ڵه، خانێکی خانه‌دانیش هه‌یه که هاوسه‌ره‌که‌ی پزیشکه له‌گه‌ڵ پیاوی سێهه‌م که پیاوێکی به‌ڕێی فه‌ڕه‌نسی دیاره، له به‌رامبه‌ر ئه‌وانیش ٢ پیاو دانیشتوون به ڕاوچی کۆیله ناویان ده‌به‌ن که ئینگلیز‌و ئیرله‌ندین، وه له‌گه‌ڵ شۆفێرێکدا، ئه‌مه به ڕوکار سه‌رجه‌میان وادیارن به‌ڵام له ڕاستیدا به‌م شێوه‌یه‌یه: کۆتا بەشی فیلمەکە براکانی کۆوێن" چاوی کامێراکەیان دەخەنە سەر گەشتێک بەنێو ژیانی دوای مەرگ.
"پاشماوەی زیندووەکان" چیڕۆکی زۆر سەرنجڕاکێشە، هەر لەسەرەتاوە وا دەستپێدەکات کە گفتوگۆکانی ناو عەرەبانەکە لەنێو گەشتێکە بەرەو دوای ژیانی دوای مەرگ بۆ هەریەکە لە پیاوەی فەڕەنسیەکە ، ئافرەتە پیرەکە، ڕاوچیەکە، کەوا بەپێی دیمەنەکان بێت لەلایەن دوو هاوڕێیە ئینگلیز و ئێرلەندیەکەش ڕۆحیان دەکێشرێت. بە پێچەوانەی چیڕۆکەکانی تری فیلمەکە کەوا کەسایەتیەکان دەمرن ، ئەم چیڕۆکەیان تاکە چیڕۆکە کەوا تیایدا کەسایەتیەکان دەمێکە مردوون.
ئامانجی براکانی کۆوێن لەم چیڕۆکەدا دیارە، سەرەتا هەڵدەستن بە بەکارهێنانی عەرەبانەیەک کەوا لە زۆربەی فیلمە ڕۆژئاواییەکان بەدی دەکرێ و وردە وردە دەریدەخەن کە چی ڕوودەدات. سەرەتا، ئەو کەسەی عەرەبانەکە لێدەخووڕێ، ئەوە "مەرگ"ە. وەک چۆن پیاوە ئینگلیزەکە دەڵێ "ئەو هەرگیز ناوەستێ". دوو هاوڕێ ئێرلەندی و ئینگلیزیەکە دان بەوە دەنێن کە ئەوان "ڕۆحکێشن" ، تەنانەت پێیان ناخۆش دەبێ کاتێ بە "ڕاوکەری پارە" ناویان دەبەن.
جگە لەمەش،لەگەڵ بەردەوامی دیمەنەکان، ڕووناکی ڕەنگی لە زەردەوە (ژین) دەگۆڕێ بۆ ڕەنگێکی شینی سارد (مەرگ) کە سەلمێنەری ڕۆحکێشانی سێ سەرنیشیکەن (ئافرەتە پیرەکە ،فەڕەنسیەکە و ڕاوچییەکە).
بەڕێز ثۆرب ، ئەو تەرمەی لەسەرەوەی عەرەبانەکەیە ، ئەویش هەر ڕۆحی دەکێشرێ، بەڵام وەک دیارە کردەوەکانی بای ئەوە نەبوونە کە گەشتە هێمنەکەی مەرگی بەرکەوێ و گەشتەکەی سەخترە. لەکۆتاییدا ، کە دەگەنە هوتێلەکە ، ئافرەتە پیرەکە و فەڕەنسیەکە و راوچیەکە زۆر دەترسن لەوەی بچنە ژوورەوە لە هوتێلەکە (لەبەرئەوەی ئەمە هوتێل نەبووە وەک وایانزانیبوو ،بەڵکو دەروازەیەکە بۆ ژیانی دوای مەرگ)، و لەژوورەوەش پەیژەیەک هەیە کە دەڕوا بەرەو ڕووناکیەکی گەشاوە و نەبینراو.
ێگومان، لە شەش چیڕۆکەکەی تریش، زۆربەی کەسایەتیەکان مردوون بەڵام جارێ نەیانزانیوە، بەستەر سکڕەگس (تیم بڵەیک نێڵسن) لە شەڕەکە دەمرێ ، کاوبۆیەکە (جەیمس فڕانکۆ) لەسێدارە دەدرێ و ئەلیس لۆنگاباو (زۆووی کزان) خۆی دەکوژێ.
سەرنشینانی سەر عەرەبانەکەش هەریەکەو فەلسەفەیەکی جیاوازیان هەیە دەربارەی ژیان. ڕاوچیەکە پێیوایە مرۆڤەکان هەمووی وەک یەکن هاوشێوەی وەک خۆی دەڵێ "سمۆرە"ن. خانمە پیرەکەش دەڵێ مرۆڤەکان یان پاکیزەن یانیش گوناهـکارن. پیاوە فەڕەنسیەکەش دەڵێ جیهان بریتیە لە هەبوونی چانس و نەبوونی چانس. هەروەها، پەیوەندی نێوان ئەم سێ سەرنشینە هەمووی لەسە گفتوگۆیەکە دەربارەی پەیوەندی خۆشەویستی. خانمە پیرەکە دەڵێ پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرە کۆنەکەی هەر ماوە و خۆشی دەوێ، بە پێچەوانەوەیە کابرای فەڕەنسی ئەمە بە گاڵتەجاری دەزانێ .ڕاوچیەکەش دەڵێ کەوا ئافرەتێکی هیندیە سوورەکانم خۆشویستووە بەڵام زمانمان جیاواز بوو و هەرگیز لە زمانی یەک حاڵی نەدەبووین.
ئەوەی لەم گفتوگۆیانەوەش دەگوترێ دەیسەلمێنێ ئەوەیە کە ئێمە وەک مرۆڤ هەرچەندە گرفتارین لەڕووی بەشێکی ژیان، بەڵام هەریەکەمان بەشێوازی خۆی ، باشترین هەوڵی خۆی دەدات بۆ چارەسەرکردنیان. ئێمەی مرۆڤ هەمیشە سەربەرزین بە ڕاکانی خۆمان، وەک ڕۆحکێشە ئینگلیزەکە دەڵێ " ئێمە حەزمان لێیە گوێ لە خۆمان بگرین، بەتایبەت کاتێک خەڵکانی نێو چیڕۆکەکانمان خۆمانین ، بەڵام خۆمانیش نین.بەتایبەت لە کۆتاییەکاندا". هەموومان تاوانبارین بەوەی کە فەلسەفە و زانیاریەکانمان بە شێوەیەکە کە لایەنگری بیرووبۆچوونەکانی خۆمانن، کەچی ئەمەش هەر نابێتە ڕزگارکەری کەس. خانمە پیرەکە هەروەک فەڕەنسیەکە مردووە و فەڕەنسیەکەش وەک ڕاوچیەکە هەر یەک حسابیان هەیە کە مردنە،
بێگومان ئەم چیڕۆکە سەلمێنەری ئەوە نییە کە براکانی کۆوێن دوو دەرهێنەری هیچخوازن (هیچخوازی بیروباوەڕێکی فەلسەفەیی کە دەڵێت ژیان ھیچ واتا و نرخێکی نییە و مرۆڤەکانیش بێبایەخ و بێ ئامانجن)، چونکە سەرەرای جیاوازیمان لە بیروبۆچوون‌دا ، هەموومان هەر دەمرین. بەڵام ئەمە ژیانمان ناکاتە "بێ نرخ"، بەڵام هەمووان بەشێوەیەک لە شێوە نەویستراوەکان بەیەکەوە بەستراوین. ئافرەتە پیرەکە کەوا بە ژیانی نەیویستووە کەسێکی خۆ بەزلزانی وەک ڕاوچیەکە بناسێ ، ئەوەتا لە هەمان عەرەبانەدایە لەگەڵی. هەمووشیان بەرەو یەک جێگا دەڕۆن و جێگاکەش نەگۆڕە. چیڕۆکی "پاشماوەی زیندووەکان" چیڕۆکی کۆمێدیای تاریکە و بەرهەمێکی کاملی براکانی کۆوێنە.
The Ballad of Buster Scruggs (2018)