close-icon

چوونەژوورەوە

سینەماکاری دیاری کورد ڕەحیمی زەبیحی کۆچی دوایی کرد

2103 جار بینراوە

     سەر لە ئێوارەی (٧ی کانونی یەکەم) لە سەر رێگای گوندی نێزەڕۆی سەر بە شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، (ڕەحیمی زەبیحی) دەرهێنەر و سینەماکاری ناسراوی کورد لەگەڵ برایەکیدا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا و بەهۆی وەرگەڕان و گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە گیانیان لە دەستدا.
     ڕەحیم زەبیحی ساڵی ١٩٧١ لە شاری بانە لە دایکبووە، یەکێکە لە سینەماکارە بە تواناکانی کورد، کاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلمی سینەمایی کردووە، وەک "هاوار"، "سەتەلایت"، "کۆتایی شەڕ"، "ئەو پیاوەی کە چوو بۆ سەیران"، "ساتە مەزادکراوەکان"، "تیرۆریستێک دادەبەزێ"، "ڕۆژی دوایی"، "ئیسترێس"، "سەمای ڕەنگەکان"، "ژانی دابڕانی ئەبەدی"، فیلمی "وڵاتی ئەفسانە"، زنجیرە درامای "ماڵەکەی مەعروف"، بەشێک لە بەرهەمەکانی لە چەندین فێستیڤاڵی سینەمایی ناوچەیی و جیهانیدا نمایشکراون و خەڵاتیان وەرگرتووە، وە بەهۆی بەرهەمەکانیەوە چەندین خەڵاتی لە فێستیڤاڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەدەستهێناوە.