close-icon

چوونەژوورەوە

چوارەم کۆبوونەوەی ساڵانەی کوردسینەما کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆری لەخۆ گرت

8529 جار بینراوە

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی کوردسینەما، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی تر لە بەرواری ١٤ی ٩ی ٢٠١٨ ،کوردسینەما هەڵسا بە ڕێکخستی کۆبوونەوەی چوارەمی لە ئوتێلی تایتانیک لە سلێمانی، ئەمەش دوای بەستی کۆبوونەوەی سێیەمی ساڵی ڕابردوو لە ئوتێلی چوارچرا لە هەولێر. لە کۆبوونەوەی ئەمساڵیشدا، ئەندامە ماندوونەناسەکانی کوردسینەما لە گشت شار و شارۆچکەکانەوە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون. جیاواز لە کۆبوونەوەکانی ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ  کوردسینەما هاوپێچ لەگەڵ کۆبوونەوەکە، خەڵاتی باشترینەکانی دابەش کردە سەر ئەو وەرگێڕانەی کەوا توانیویانە زۆرترین کار بکەن یاخود ڕێزگرتن لە ئەندامانی پێـــشووی کوردسینەما کەوا ڕۆژێک لە ڕۆژان کاریان بۆ کوردسینەما کردووە.

سەرەتا "ڕۆزان قادر" وەک پێشکەشکاری ئیڤێنتەکە هەڵسا بە بانگهێشتکردنی "ڕەنج کەریم" -سەرپەرشتیاری ژووری فیکس و ڕێکخستنی وێبسایت، بە مەبەستی خوێندنەوەی گوتاری کردنەوەی مەڕاسیمەکە : " بەخێرهاتنی ئەو هاوڕێ خۆشەویستانە ئەکەین کە ڕۆژانێک بووە کوردسینەما لە ژێر دەستی ئەماندا گەشەی کردووە، وە هەندێ هاوڕێش یەکەمجاریانە بەشدارن لەگەڵمان تەمەنای ئەوە ئەکەین کە کۆبوونەوەی ساڵانی داهاتوش بەشداربن لەگەڵمان،بە خۆشحاڵیەوە جار دوای جار ژمارەی ئەندامان زیادی کردووە، کە ئەمە نیشانەی فراوان بوونی کوردسینەمایە" و لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی "ئەگەر وەک بیرهێنانەوەیەک باسی بکەم کە سەرەتا کوردسینەما لە ساڵی 2013 بە بیرۆکەی بڕیار بورهان دروست بووەو هەر خۆشی سایتەکەی دروست کردووە، کە بە زمانی ئینگلیزی بوو شێوازی سایتەکە و تەنها دانانی فیلم بووە، کە ئەتوانم بڵێم 2013 سەرەتایەک بوو بۆ ناساندنی فیلم و سینەمای جیهانی بە تەواوی کورستان، ئەوەتا ئێستا ئەبینین چەندین پەیج و سایتی تر دروست بووە دەربارەی فیلم و سینەما، تەنانەت لە دوای دروست بوونی کورسینەما کەناڵە تەلەفزیۆنیەکانیش گرنگیەکی زیاتر لە جاران بە فیلم و سینەما ئەیەن، لە دوای 2013وە کوردسینەما ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر گەشەی سەند و گەیشتە ئەو ئاستەی کە ڕۆژانە زیاتر  20،000 سەردانکەری هەبێت و یەکێک بێت لە سایتە یەکەمەکان،وە گەورەیی کوردسینەمایە کە ئێمەی لێرە کۆکردووەتەوە" و بەوەش کۆتایی بە وتارەکەی هێنا کە گوتی "لە کۆتایدا ئەڵێم ڕاستە ئێمە هیچ دەستکەوتێکی ماددیمان دەست ناکەوێت بەڵام گەورەترین دەستکەوت حەزی بینەرە بۆ کوردسینەما و چەندین شوێنە کە ئاواتیانە کار لەگەڵ کوردسینەما بکەن، وە ئەو قسەیەی بڕیاریشتان بیر ئەخەمەوە کە هەمیشە ئەڵێ هەموومان خاوەن و بەڕێوەبەری کوردسینەماین، کوردسینەما موڵکی یەک کەس نیە".

دوای ئەوە "ڕێبین کامەران" سەرپەرشتیاری پەیج هەڵسا بە پێدانی زانیاری دەربارەی خەڵاتەکە و بنەماکانی دیاریکردنی براوەکان و چۆنیەتی دابەشکردنی و بەناوی دەستەی باڵاوە گوتی " ئێمە وەک دەستەی باڵا هەمووان بە شایستەی خەڵاتکردن دەزانین، بەڵام وەک گشت خەڵاتێکی جیهانی ، پێویستە خەڵات چەند پێوەرێکی هەبێت تاکو گرینگی خۆی لەدەستنەدات" و ئاماژەشی بەوەدا کە"ساڵانی داهاتووش خەڵاتکردنەکە بەردەوامدەبێت و کەسانی تریش خەڵات دەکرێن کەوا بەردەوامن لەگەڵ کوردسینەمادا یانیش ڕۆژێک لە ڕۆژان کاریان لەگەڵدا کردووین".

دواتر دەستکرا بە دابەشکردنی خەڵاتەکان، و سەرەڕای ئامادەنەبوونی بەشێک لە براوەکان بەڵام کەسێکی تر لەجیاتی ئەوان خەڵاتەکەی وەردەگرت:

یەکەم خەڵاتی تایبەتی کوردسینەما دەبێت ، کە دەدرێت بەو کەسەی کە زۆرترینی ژمارەی فیلمی وەرگیڕدراوە بۆ کوردسینەماو تەنها یەک خەڵاتەو بۆ یەک کەسە:

پێشکەشکاری خەڵات : بڕیار بوڕهان ، دامەزرێنەری کوردسینەما
براوەی خەڵاتی تایبەتی کوردسینەما:  بنیامین حەسەن.

دووەمیش خەڵاتەکانی ڕێزلێنانن کە بۆ ئەمساڵ ٢٠ کەس خەڵاتدەکرێن و بەسەر چوار کۆمەڵەدا دابەش کراون:

کۆمەڵەی یەکەم:
ئەو کەسانەن کە زۆرترین فیلمیان وەرگێڕاوەو ٩ کەس بە ڕیزبەندی دیاری کراوە ، کە براوەکانیش بەمشێوەیە بوون:

پێشکەشکاری خەڵات : موحەمەد سەردار ، سەرپەرشتیاری بەشی بۆڵیوود

١- عومەر ئەنوەر

٢- ئەرجون گۆران

پێشکەشکاری خەڵات : نەوژین ساڵح ، سەرپەرشتیاری بەشی ڕەخنە و پێشنیار
٣- ژیر خـــــالید
٤- هاوبەش محمد  (بەهۆی ئامادەنەبوونی ، ڕێبین کامەران بەناوی ئەوەوە خەڵاتەکەی وەرگرت)
٥- پاڵەوان ساڵح

پێشکەشکاری خەڵات :بیشوان کامەران ، سەرپەرشتیاری بەشی ئەپڵۆد

٦- هەژیر ڕەفیق
٧- شکار هیوا 
٨- ئازاد شێرزاد

کۆمەڵەی دووەم:

ئەوانەن کە زۆرترین کاری وەرگێڕانی زنجیرەیان کردووەو بۆ ئەمەش ٤ کەس دیاری کراوە.
پێشکەشکاری خەڵات : ڕێباز جومعە ، سەرپەرشتیاری بەشی زنجیرە
١- ئارا ئەرسەلان (بەهۆی ئامادەنەبوونی ، جوانڕۆ بەکر بەناوی ئەوەوە خەڵاتەکەی وەرگرت)
٢- ئەحمە ڕۆس
٣- محمد کۆڕا (بەهۆی ئامادەنەبوونی ، بیلال عەزیز بەناوی ئەوەوە خەڵاتەکەی وەرگرت)
٤- ڕاز عبداللە (بەهۆی ئامادەنەبوونی ، لەنیا داود بەناوی ئەوەوە خەڵاتەکەی وەرگرت)

کۆمەڵەی سێیەم :

ئەو ئەندامانەن کە ئەرک و ماندووبون و خزمەتی زۆری کوردسینەمایان کردووە کە ئەوانیش ٣ کەس دیاریکراوە.
پێشکەشکاری خەڵات : جوانڕۆ بەکر ،دیزاینەری کوردسینەما
 ١ - ڕەوا عومەر (بەهۆی ئامادەنەبوونی ، نەوژین ساڵح بەناوی ئەوەوە خەڵاتەکەی وەرگرت)
٢-  ژیار هەندرێن
٣- ئەحمەد مانشافت (بەهۆی ئامادەنەبوونی ، بیشوان کامەران بەناوی ئەوەوە خەڵاتەکەی وەرگرت)

کۆمەڵەی چوارەمیش :

پێزانینی تایبەتی کوردسینەمایە بۆ ئەو ئەندامە ئازیزانەی کە لەسەرەتای کارکردنمانەوە لەگەڵمان بوون و ڕۆڵێکی دیارو کاریگەریان هەبووە لە کوردسینەماو پێشخستنی گەر چی ئێستا کەمێک دوورن لێمان بەڵام جێ دەستیان لە کوردسینەما دیارە، ئەوانیش ٤ کەس دیاریکراوە.

پێشکەشکاری خەڵات : ئارێز عەزیز ،سەرپەرشتیاری بەشی دیزاین
١- ئەردەڵان سەلیم ،یەکەمین تەکنیکار لە مێژووی کوردسینەما (2014-2018) (بەهۆی ئامادەنەبوونی ، ڕۆمان ئەنوەر بەناوی ئەوەوە خەڵاتەکەی وەرگرت)
٢- چێنەر چالاک ، وەرگێڕی پێشووی کوردسینەما (2014-2017)
٣- ژیار محی الدین. وەرگێڕی پێشووی کوردسینەما (2014-2016)
٤- کەیوان عبداللە ، وەرگێڕی پێشووی کوردسینەما (2015-2016)

 

دوای دابەشکردنی خەڵاتەکانیش ، سەرپەرشتیاری وەرگێران "هێژا عومەر" هەڵسا بە باسکردنی پڕۆژە نوێکانی کوردسینەما و هەروەها ئەندامانی کوردسینەما ڕاو بۆچوونی خۆیان خستە ڕوو. لەگەڵ ئەوەشدا هەر کێشەیەک کە باس دەکرا ڕاستەوخۆ دیاریدەکرا تا بەزووترین کات کار لەسەر چارەسەرکردنی بکرێت و دوای ئەوەش بە کۆفی برێکێک کۆتایی بە چوارەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کوردسینەما هێنرا ، کە تیایدا ئەمساڵ بۆ یەکەمجار خەڵاتکردنیش لەگەڵ کۆبوونەوەکەدا هەبوو.


ئامادەکردنی بابەت : ڕێبین کامەران