فیلمی کچانی خۆر دەستپێکی سێهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ده‌بێت
8790 جار بینراوە
کوردسینه‌ما- به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به‌ڕیوبه‌رانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشکرایانکرد که‌وا فیلمی "کچانی خۆر"
دەستپێکی سێهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ده‌بێت.
وا بڕیاره له به‌رواری ٢٠١٨/١٠/١٠ لە هۆڵی تەلاری هونەر کاتژمێر ٨ی ئێوارە، سێهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی
ده‌ستپێبکات و فێستیڤاڵه‌که‌ش تا به‌رواری ١٦/١٠ بەردەوام دەبێت و چه‌ندین فیلمی جۆراوجۆری تیادا نمایش ده‌کرێت.
جێگای باسه فیلمی "کچانی خۆر" لە بنەڕەتدا فیلمێکی فەڕەنسیە و باسی کچێکی بە رەگەز کورد دەکات، کە پارێزەر بووە بەڵام گەڕاوەتەوە
بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خاکەکەی بکات (کوردستان) وەکو گەریلا و شەڕڤانێک، که ئاکته‌ری ناوداری فارس گڵشفتە فەراهانی له فیلمه‌که‌دا
رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕیت.
هه‌روه‌ها له‌پاڵ زمانی فه‌ڕه‌نسی له فیلمه‌که‌دا هه‌ریه‌که له زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی تیادا به‌کارهاتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌که‌م
نمایشی فه‌رمی فیلمه‌که له به‌رواری ٣/٣/٢٠١٩ ده‌بێت له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ڵام ئه‌م فیلمه له پێشتردا له چه‌ند ڤیستیڤاڵێکدا نمایشکراوه و
پاڵێوراویشبووه بۆ بردنه‌وه‌ی ٢ خه‌ڵات، که ئه‌وانیش خه‌ڵاتی (palme d'or) له ڤیستیڤاڵی فیلمی کان له ساڵی ٢٠١٨ وه خه‌ڵاتی
(People's Choice Award) له ڤیستیڤاڵی فیلمی تۆرینتۆی ساڵی ٢٠١٨.
ئه‌م فیلمه تا ئێستا له پێگه‌ی به‌ناوبانگی ئای ئێم دی بی ڕه‌یتنی ٥.٣ پێدراوه و فیلمه‌که‌ش له جۆری دراما و جه‌نه‌گه‌و ماوه‌که‌شی پێکهاتووه
له ١١٥ خوله‌ک و له‌لایه‌ن ئاکته‌ر و نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی (Eva Husson)ی ته‌مه‌ن ٤١ ساڵانه‌وه کاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه.
نوسه‌ری هه‌واڵ : جوانڕۆ به‌کر / ٩/٦/٢٠١٨
ڤیدیۆ بینه‌ری تره‌یله‌ری فیلمه‌که‌بن