close-icon

چوونەژوورەوە

ترسی (کۆنجورینگ) زاڵبوو بەسەر فیلمی خەیەڵی (وارکرافت) و بووە پلەی یەکەم

19240 جار بینراوە


دوا بەدوای هاتنی فیلمی ترسناک و هەستبزوێنی ئەمەریکی2 The Conjuringجموجۆڵێکی زۆر کەوتە نێو سینەمای ئەمەریکی کە ڕێژەکان
دیاری دەکەن داهاتی گەیشتە ٤٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار لە پشوی کۆتای هەفتە لەو کاتەی کە پەخشکرا لە سینەمادا هەتا ئێستا
کە هەردوو فیلمی warcraft وارکرافت و Now you see me 2

فیلمەکە لە ڕۆڵی ئەکتەران ڤیرا فارمیگا و پاتریک ویلسۆنو فرانسیس ئوکونور ، خافیێر بوتیت سیمون ماکیرنی 
، ماریا دویل کینیدی وە لە دەرهێنانی جیمس وان وە فیلمەکە باس لە (لورین وارین و ئێد وارین) دەکات کە هەڵدەستن 
بە گەشت دەکەن بۆ باکوری شاری لەندەن بۆ یارمەتی دانی دایکێک کە لەگەڵ ٤ منداڵیدا لە خانویەکدا دەژیک کە پرە لە رۆحی شەڕانگێز

وە لە پلەی دووەم فیلمی warcraft دێت کە لە یاریە بەناوبانگەکەیەوە وەرگیراوە بە ئەکتەرە سەرەکیەکانی ترافیس فیمیل
و دۆمینیک کوپەر و پولا باتون و بن فۆستەر ،کە لە یەکەم هەفتەی نمایشیدا گەیشتە ٢٤ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار

وە لە پلەی سێیەمدا بەشی دووەمی فیلمی Now you see me 2 
کە ئەکتەری سەرەکیەکانی مارک روفالو و مایکل کین و دانیال رادکلیف کە ئەمیش توانی بگاتە ٢٣ ملیۆن دۆلار لە هەفتەی یەکەمدا

وە لە پلەی چوارەم فیلمی ٤ کیسەڵە نینجاکە بە ناونیشانی Teenage Mutant Ninja Turtles : Out of the Shadows بە ناونیشانی دەرچون لە تاریکی بە رۆڵی ئەکتەری سەرەکی میگان فۆکس و ویل ئارنیت و ویلیام فیسترن کە داهاتی گەیشتۆتە ١٤ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار

وە فیلمی X-men : apocalypse کە ڕۆڵی ئەکتەرە سەرەکیەکانیجەیمس ماکافوی و مایکر فاسبندر
و جینیفەر لورانس کە داهاتی گشتی گەیشتۆتە ١٣٦ ملیۆن و ٢٠٠ هەزارد دۆلار لە سێیەم هەفتەیدا