جه‌یمس فرانکۆ فیلمی ESPN به‌رهه‌م ده‌هێنێت
1823 جار بینراوە
کوردسینه‌ما- به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ئاکته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریکی جه‌یمس فرانکۆ له گفتوگۆدایه بۆ به‌رهه‌م هێنانی فیلێمک
له باره‌ی تۆڕی به‌ناوبانگی ESPN
تۆڕی میدیای ESPN تۆڕێکی ئه‌مریکیه و له‌ساڵی ١٩٧٩ له ئه‌مریکا دامه‌زراوه و له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی واڵت دیزنیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت،
تۆڕه‌که پێکهاتووه له ته‌له‌ڤیزیۆن و گۆڤار و رۆژنامه و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی و که زیاتر بایه‌خ بهRوماڵکردنی سه‌رجه‌م ڕوداو و
بۆنه وه‌رزشیه‌کانی جیهان ده‌دات، تا ئێستاش سێ خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ست هێناوه و خاوه‌نی چه‌ندین فیلم و دراماشه که‌خۆی به‌رهه‌می هیناون.
چیرۆکی فیلمه‌که‌ی جه‌یمس فرانکۆش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی ١٩٧٩ و سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی تۆڕی به‌ناوبانگی ESPN وه باس له چیرۆکه
شاراوه‌کانی تۆڕه‌که ده‌کات له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ڕابردوو له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی و خێرا گه‌شه‌سندن و به‌ناوبانگ بوونی وه بوون به به‌شێک
له دیزنی، چیرۆکی فیلمه‌که‌ش له کتێبه‌که‌ی جه‌یمس میله‌ر و تۆم شاڵێس وه‌رده‌گێرێت که له ساڵی ٢٠١١ بڵاویان کردوه به‌ناوی
(Those Guys Have All the Fun: Inside the World of ESPN)
هه‌روه‌ها چیرۆکی فیلمه‌که باس له‌و ساتانه ده‌کات که کارمه‌ندانی تۆڕه‌که شه‌ونو خونیه‌کی زۆریان کرد تا ببن به یه‌که‌مین تۆڕی جیهانی
که ٢٤ کاتژمێر بێ دابڕان ڕوماڵی بۆنه وه‌رزشیه‌کان بکه‌ن که سه‌ره‌تا له یاری زۆرانبازی و یاری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل ده‌ستیان پێ‌کرد تا توانیان
ده‌ست بگرن به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی سه‌جه‌م وه‌رزشه‌کان له تۆپی پێوه تا دواین وه‌رزش و تۆڕه‌که له ئێستاشدا یه‌کێکه له ناودارترین میدیاکان
که بایه‌خ به وه‌رزش ده‌ده‌ن و ڕکابه‌ره‌ی سه‌ره‌کی زۆربه‌ی تۆڕه جیهانیه‌کانی دیکه ده‌کات
جه‌یمس فرانکۆی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ ده‌یه‌وێت خۆی کاری ده‌رهێنانی فیلمه‌که ئه‌نجامبدات و ڕاشی گه‌یاندووه گه‌شبینه به فیلمه‌که‌و ده‌توانن
سه‌رکه‌وتنێکی باش تۆماربکه‌ن، فرانکۆ که ڕابردودا به‌ژداری ده‌یان فیلمی جیا جیای کردوه و له ساڵی ٢٠١٧ هه‌رخۆی کاری ده‌رهێنانی بۆ فیلمی
The Disaster Artist ئه‌نجامدا و توانی خه‌ڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبزیش بۆ فیله‌مه‌که به‌ده‌ست بهێنێت.
نوسه‌ری بابه‌ت : جوانڕۆ به‌کر