یه‌که‌مین تڕه‌یله‌ری فیلمی شەزام به‌ژێرنوسی کوردی
5021 جار بینراوە
کوردسینه‌ما- به‌فه‌رمی یه‌که‌مین تڕه‌یله‌ری فیلمی (Shazam!) شەزام بڵاوکرایه‌وه، که فیلمه‌که سه‌ر به
جیهانی فیلمه‌کانی (DC)ـه و له جۆری زانستی خه‌یاڵی ، سه‌رکێشی و ئاکشنه، بریاریشه فیلمه‌که له ٥ـی
نیسانی ساڵی ٢٠١٩ نمایش بکرێت.
چیرۆکی فیلمه‌که باس له کورێک ده‌کات، که توانای ئەوەی پێدەدرێت، کە ببێتە سوپەرهیرۆیەکی پێگەیشتوو
لەکاتی پێویستدا، ئەویش تەنها بە وشەیەکی سادەی جادوویی.
فیلمه‌که له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری سویدی داڤید ئێف ساندبێرگ کاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه و هه‌ریه‌که له ئاکته‌ران
(زاکاری لێڤی، مارک سترۆنگ و جاک دیلان) ڕۆڵی سه‌ره‌کی تیادا ده‌گێڕن.
نوسه‌ری بابه‌ت : جوانڕۆ به‌کر
ڤیدیۆ : به‌ژێرنوسی کوردی بینه‌ری تره‌یله‌ری فیلمه‌که‌بن