کێڤین سپه‌یس به‌هۆی تۆمه‌ته‌کان ده‌ناڵێنێت
2745 جار بینراوە
کوردسینه‌ما-سێ تۆمه‌تی نویێ ده‌ست درێژی سێکسی دراوه‌ته پاڵ ئاکته‌ری مه‌زن کێڤین سپه‌یسه‌وه،
که مێژووه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٩٦.
دوای ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌ودارانیه‌تی ئه‌وه‌یه، که به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌وه له ڕۆڵگێران دابڕاوه و
له دیارترین کاردانه‌وه‌ش له زنجیره‌ی (House of Cards) دوورخرایه‌وه، که به یه‌کێک له باشترین زنجیره‌کانی سه‌رده‌م
داده‌نرێت و سپه‌یسیش زۆر به‌سه‌رکه‌وتووی ڕۆڵی تیادا به‌رجه‌سته‌کردووه.
جیا له‌م سێ تۆمه‌ته له ماوه‌ی ڕابردوو سێ تۆمه‌تی دیکه‌ی درابووه پاڵ، که کۆی سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌کان له ئێستدا شه‌ش دانه‌ن!
ئه‌مه‌ش ڕای خه‌ڵکی کردووه به دوو به‌ش، که هه‌ندێکیان پێیان وایه به‌هۆی هه‌ڵدرانه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی مێژووی، که هه‌ڵه‌ی
تیادا کردوون خۆری ته‌مه‌نی ئاکته‌رایه‌تی به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت و هه‌ندێکی دیکه‌ش پێیان وایه کاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر گه‌وره‌ی
ناوی کێڤن و هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو ئه‌وانه‌ش تۆمه‌تی نا دادپه‌روه‌رانه‌ن.
کێڤین له ٢٦ـی ته‌مووزی ساڵی ١٩٥٩ له نیو جێرسی، له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریکا له‌دایکبووه، ناوبراو به یه‌کێک
له ئاکته‌ره مه‌زن و سه‌رکه‌وتووه‌کان دا ده‌نرێت، که توانیویه‌تی ٢ خه‌ڵاتی ئۆسکار بباته‌وه و خه‌ڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبزیشی
به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها پاڵێوراو بووه بۆ بردنه‌وه‌ی ٧ خه‌ڵاتی دیکه‌ی گۆڵدن گڵۆبز و به‌شداری زیاد له ٦٠ فیلم و زنجیره
درامای کردووه.
نوسه‌ری بابه‌ت: جوانڕۆ به‌کر