کریس پڕات ژوان له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی ئاڕنۆڵد ده‌به‌ستێت
5121 جار بینراوە
کوردسینه‌ما- گۆفاری خه‌ڵکی ئه‌مریکی ئاشکرایکردوه، ئاکته‌ری ناوداری ئه‌مریکی کریس پرات له‌گه‌ڵ كاثرين شوارزینگەری
کچی ئاکته‌ری ناوداری ئه‌مریکی ئاڕنۆڵد شوارزینگەر ژوان ده‌به‌ستن.
کریس و كاثرين له رۆژی جیهانی باوکان، له به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مان گۆڤار ده‌رکه‌وتن به‌یه‌که‌وه و وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکیشی
دایه‌وه له‌باره‌ی فیلمی (Jurassic World:Fallen Kingdom) که فیلمه‌که تا ئێستا داهاته‌که‌ی گه‌یشتۆته زیاد له ٧٠٠ ملیۆن
دۆلاری ئه‌مریکی و تێچووشی ١٧٠ ملیۆن دۆلار بووه، هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش ده‌نگۆی هه‌بوونی ژوان له نێوان هه‌ردووکیان ئاشکراکراوه.
ئاڕنۆڵد خاوه‌نی ٥ منداڵه، که ٣ کوڕ به ناوه‌کانی (پاتریکی ٢٤ ساڵ و جۆسێفی ٢٠ ساڵ و کریستۆڤه‌ری ٢٠ ساڵ) و ٢ کچیش
به ناوه‌کانی (كاثرينی ٢٨ ساڵ و کریستینای ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ) هه‌روه‌ها گۆڤاره‌که ئه‌وه‌شی ئاشکراکردوه، که سه‌ره‌تای نزیک
بوونه‌وه‌ی ئه‌و دوانه به‌هۆی سه‌رسامی کریسه‌وه بووه به باوکی ناوبراو.
ئاکته‌ره ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵه‌که‌ی هۆلیود له ساڵی ١٩٨٦ له‌گه‌ڵ ماریا شریڤه‌ری ئه‌مریکی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه که خاوه‌نی ٤
منداڵن و هه‌روه‌ها جۆسێفی کوڕی له ئافره‌تێکی دیکه‌یه، که ئه‌ویش ميڵدريد پاتريکيا بايينای گواتیمالایه.
نوسه‌ر : جوانڕۆ به‌کر