close-icon

چوونەژوورەوە

بەرنامەی تۆپ گێڕ بەدەست لەدەستدانی بینەریانەوە دەناڵێنێت

1873 جار بینراوە

دوای دەرکردنی هەرسێک پێشکەشکاری سەرەکی بەرنامەی تۆپ گێڕ کە پێکهاتبوون لە جێرێمی کلارکسن ،جەیمس مەی و ڕیچارد هامۆند و ستیگ لەلایەن کەناڵی بی بی
سیەوە و هێنانی هەریەکە لە کریس ئیڤانس و مات لێبلانک ، لە وەرزی بیست و سێهەمی زنجیرەکە و لە دووەم ئەڵقەی دوای دەرکردنی ئەم سێ پێشکەشکارە ڕێژەی
بینەرانی بەرنامەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردەوە .
شایانی باسە دەرکردنی کلارکسن بەهۆی ئەوەوە بوو کە بۆکسێکی بە دەمی بەرهەمهێنەرەکە کێشابوو و گوتبووی : بەنەفرەت بیت ، ئێرلەندی گەمژە !"  دوای ئەم ڕەفتارەش کە جێرێمی کلارکسن دەرکرا ، دوو هاوڕێکەی تری ڕیچارد و جەیمسیش لە بەرنامەکە کشانەوە و ئێستا بەرنامەکە دەناڵێنێ بەدەست کەمبوونەوەی بینەرانی ...

هەروەها جێرێمی کلارکسن و جەیمس مەی و ڕیچارد هامۆند لەئێستادا گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای ئەمەزۆن کردووە و خەریکی دەرکردنی بەرنامەیەکی هاوشێوەی تۆپ گێڕن بەناوی "The Grand Tour" کە وابڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵدا یەکەم ئەڵقەی پەخش بکرێت.