فیلمێک لەبارەی دوایین زەبەلاحی رووسیا
1630 جار بینراوە
کۆمپانیایەکی ئەمەریکی بەنیازە فیلمێکی ئەنیمەیشن لەبارەی پاڵەوانێکی رووسییەوە بەرھەم بھێنێت و ئەوەش ھەمووانی دڵخۆش کردووە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە ھونەرییەکان کۆمپانیای واڵت دیزنی لەگەڵ کۆمپانیای (Yellow, Black & White)ی رووسی فیلمێک لەبارەی پاڵەوانێکی رووسیاوە بەرھەم دەھێنن، ئەو فیلمەش ناوی (دوایین زەبەلاح)ی لێدەنرێت و ستۆدیۆی کینۆسلۆڤۆ کارەکانی بۆ دەکات.
ھاوکات کاری دەرھێنانی فیلمە ئەنیمەیشنەکە لەلایەن دیمیتری دیاچینکۆی دەرھێنەری رووسییەوە ئەنجام دەدرێت و تێچووەکەی لەلایەن دیزنییەوە سەرف دەکرێت، ھەروەھا فیلمەکە باس لە پاڵەوانێکی بواری جادووگەریی دەکات کە زۆر بەناوبانگە و رووسییەکان ناوی (ئیلیا مۆرومیتس)یان لێناوە.