چه‌ند زانیاریه‌كی كورت له‌سه‌ر تۆم كروس
1720 جار بینراوە
- ناوی ته‌واوی (تۆماس كروس ماپۆثه‌ر)ه. تۆم ٧ی مانگی ٣ی ساڵی ١٩٦٢ له‌دایك بووه.
- یه‌كه‌م ئه‌كته‌ره كه له ٥ فیلمی یه‌ك به‌دوای
یه‌كدا به‌شداری بكات كه داهاتیان زیاتر له ١٠٠ملیۆن دۆلار بووه له ئه‌مه‌ریكادا
ئه‌و فیلمانه‌ش:
(A Few Good Men, The Firm,
Interview with the Vampire, Mission: Impossible and Jerry Maguire)
- له ڕووداوێكدا له ساڵی ١٩٩٦ دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاویدا
ئافره‌تێك سه‌یاره لێی ده‌دات ده‌یباته نه‌خۆشخانه دواتر ده‌زانێت كه بیمه‌ی
دڵنیای نیه خۆی پاره‌ی چاره‌سه‌ره‌كانی بۆ ده‌دات كه ٧٠٠٠ حه‌وت هه‌زار دۆلار
بووه.
- كروس باوكی به كه‌سێكی زمان پیس و خوێری ناوده‌بات.
باوكی جێی هێشتوون كاتێك كروس مناڵ بووه، هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا تۆم كاری بچوكی
كردووه وه‌ك بڕینه‌وه‌ی باخی دراوسێكانیان تا یارمه‌تی دایكی بدات له خه‌رجی
ماڵدا.
- چه‌ند جاریك هاوسه‌رگیری كردووه و یه‌كه‌م هاوسه‌ری
خانمه ئه‌كته‌ر (میمی رۆجێرس) بووه
هه‌روه‌ها خانمه ئاكته‌ر (نیكۆل كیدمان) بۆ ماوه‌ی
١١ ساڵ هاوسه‌ری بووه تا ساڵی ٢٠٠١ جیابونه‌ته‌وه.
- تۆم له مالێكی ئاینداری كاثۆلیكی گه‌وره بووه و ویستویه‌تی ببێته قه‌شه، ته‌نانه‌ت له ته‌مه‌نی
١٤ ساڵیدا چۆته كۆلێژی قه‌شه‌ی كاثۆلیكی فرانسیسیان، به‌ڵام ئاره‌زووی بۆ هۆلیوود
زۆر به‌هێز تر بووه.