close-icon

چوونەژوورەوە

بەرهەم هێنانی فیلمی (Valerian) کۆتایی هات

3088 جار بینراوە


کوردسینەما-بە فەرمی بەرهەم هێنان و وێنەگرتنی فیلمی سەرەرۆی و خەیاڵی کۆتایی هات، بە ناوی (Valerian) و لە ساڵی ٢٠١٧ دا نمایش دەکرێت.

چیرۆکی فیلمەکە باس کە کور و کچێک دەکات، کە کار دەکەن لە رێکخراوێکی تایبەت بە گەشتکردن بەناو زەماندا، کە باسی راستی ئیمپراتۆریەتیەکی نادیار دەکات، لە لایەن لوک بیسۆن کاری دەرهێنانی بۆکراوە، بودجەی تەرخانکراوی فیلمەکە بری ١٨٠ ملیۆن دۆلار بووە. فیلمەکە لە پاڵەوانیەتی هەریەکە لە كارا ديليڤين و هەروەها گۆرانی بێژ 
ریهانا و دان دیهان و کلایڤ ئۆین، واش بریارە فیلمەکە لە بەرواری ٢١/٧/٢٠١٧ لە سینەماکان نمایشبکرێت.

ڤیدیۆ: ئاهەنگ گێرانی ستافی (Valerian) دوای کۆتایی هاتنی کارەکانی فیلمەکە.