close-icon

چوونەژوورەوە

فیلمی ترسناكی دایك له‌گه‌ڵ باوك له‌م مانگه‌دا نمایش ده‌كرێت

2399 جار بینراوە

كورسسینه‌ما- نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ ماوه‌ بۆ نمایشكرانی فیلمی دایك له‌گه‌ڵ باوكدا، فیلمه‌كه‌ له‌ جۆری ترسناك و هه‌ستبزوێنه‌، واشبڕیاره‌ له‌ به‌رواری ١٩ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا نمایش بكرێت، ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ش دوو كاتژمێر و سێ خوله‌كه‌.

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ کچێکی هەرزەکار ده‌كات لەگەڵ برا بچوکەکەی، كه‌ ده‌بێت ماوەی ٢٤ کاتژمێر بمێننەوە لەژیان لەوکاتەی، کە باردوخێکی دەرونی لەسەرچاوەیەکی نەزانراوەوە کار دەکاتە سەر دایک و باوکان و دەبن بە دڕندە بەرامبەر مناڵەکانی خۆیان.

فیلمه‌كه‌ له‌ نوسینی و ده‌رهێنانی بریان تایله‌ری ئه‌مێریكاییه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاكته‌ران نیکۆڵاس کەیچ و ئان وینته‌رز و سێلما بله‌یر و ئۆلیڤیا كرۆچیكیا و زاكریا ئارثه‌ر ڕۆڵی تیادا ده‌گێڕن، هه‌روه‌ها فیلمه‌كه‌ له‌ نمایشێكی نا فه‌رمیدا تا ئێستا له‌ كۆی ٢٦٠ ده‌نگده‌ر له‌ پێگه‌ی به‌ناوبانگی ئای ئێم دی بی ڕه‌یتنی ٦.٦ له‌ ١٠ پێدراوه‌.

ڤیدیۆ : بینه‌ری تره‌یله‌ری فیلمه‌كه‌بن