وادەی فەرمی بۆ بڵاوکردنەوەی وەرزی سێیەمی ئەنیمی تۆکیۆ غول ڕاگەیەندرا
1354 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- وابڕیارە وەرزی سێیەمی زنجیره‌ی تۆکیۆ غول لە مانگی چواری ساڵی 2018 یەکەم ئەڵقەی لێ پەخشبکرێت، وە ئەم وەرزەی لە ژێر ناونیشانی (Tokyo Ghoul:Re) وە پەخش دەکرێت.
وە خودی ئەم ئەنیمیە لە دوو وه‌رز پێك هاتووه، هه‌روه‌ها هه‌ر وه‌رزێكی له 12 ئه‌ڵقه پێك هاتووه و وه‌رزی یه‌كه‌می له ٢٠١٤ بڵاو كرایه‌وه، وه‌رزی دووه‌میشی له ساڵی ٢٠١٥ بڵاو كراوه‌ته‌وه، وە ئەم ئەنیمیە لە دەرهێنانی (ئۆداهیرۆ واتانابی)ە وە لەبەر هەمەکانی ستۆدیۆی Pierrot ە.
کورتەیەک لەسەر ئەنیمیەکە: ئه‌م ئه‌نيمیه باسی كوڕێك ده‌كات به ناوی كانیكی كین كانیكی ڕۆژێكیان له‌گه‌ڵ كچێك ده‌چێته ده‌ر یه‌ناوی ڕیز كامیشیرۆ وه له‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه كچه‌كه ده‌یه‌وێت كانیكی بخوات چونكه غوله‌كان گۆشت و خوێنی مرۆڤ ده‌خۆن وه له‌و كاته‌دا توشێ ڕوداوێك ده‌بن وه ئه‌وه‌ش ئه‌بێته هۆی مردنی كچه‌كه،دوای ئه‌وه‌ی كانیكی له نه‌خۆش خانه خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه ده‌بینێت نه‌شته‌ر گه‌ری بۆكراوه وه هه‌ندێك ئه‌ندامی كچه‌كه‌یان بۆ ئه‌م گواستوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه نیوه‌ی لاشه‌ی غوله‌و نیوه‌كه‌ی كه‌ی مرۆڤه وه لێره‌وه ڕووداوه‌كان ده‌ست پێده‌كات.
ڤیدیۆ : ئەمەش پێشەکی وەرزی سێیەمی ئەنیمیەکەیە