تره‌یله‌ری به‌شی دووه‌می فیلمی سیكاریۆ بڵاوكرایه‌وه
1016 جار بینراوە
كوردسینه‌ما- تره‌یله‌ری به‌شی دووه‌می فیلمی سیكاریۆ بڵاوكرایه‌وه، فیلمه‌كه له جۆری تاوان ، دراما و ئاكشنه و له به‌رواری 29/6/2018 دا نمایش ده‌كرێت، كه له پێشتردا و له ساڵی 2015 به‌شی یه‌كه‌می نمایشكرابوو.
چیرۆكی به‌شی یه‌كه‌می سیكاریۆ باسی له ئه‌فسه‌رێكی بیرمه‌ندی (ئێف-بی-ئای) ده‌كرد، كه له‌لایه‌ن هێزی كرداری حوكمه‌توه به‌شداری پێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری له جه‌نگێكی ته‌شه‌نه‌سه‌ندودا بكات دژ به ماده هۆشبه‌ره‌كان له سنوری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیكدا.
به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه‌ش به بودجەی تەرخانکراوی ٣٠ ملیۆن دۆلار به‌رهه‌م هاتوو داهاته‌كه‌شی گه‌یشته ٨٤ ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها فیلمه‌كه براوه‌ی ١٢ خه‌ڵات و پاڵێوراو بۆ ٣ خه‌ڵاتی ئۆسكاریش بوو.
چیرۆکی به‌شی دووه‌می فیلمەکە باس لە شەڕی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر سنووری ئەمریکا-مەکسیک دەکات، کە گەورە دەبێت بۆ باندێکی ماددەی هۆشبەر و لە سنوری ئەمریکا دەپەڕنەوە، بۆ شەرکردن لە جەنگەکەدا بریکاری فیدڕاڵی (مات گرەیڤێر) لەگەڵ (ئەلێخاندرۆ) تیمێک بنیات دەنێتەوە.
هه‌روه‌ها به‌شی دووه‌می فیلمه‌كه له لایه‌ن ستیفانۆ سۆلیما كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و هه‌ر یه‌كه له ئاكته‌ران بینیكیۆ دێل تۆرۆ له ڕۆڵی ئەلێخنادرۆدا و جۆش برۆلین له ڕۆڵی مات گرەیڤێردا له‌پاڵ خانمه ئاكته‌ر ئیزابێل مۆنیر به‌ژداری له فیلمه‌كدا ده‌كه‌ن.
ڤیدیۆ : بینه‌ری تره‌یله‌ره‌كه‌ی بن