كه‌متر له مانگێك ماوه بۆ نمایشكرانی فیلمه نوێیه‌كه‌ی جاک بلاک
997 جار بینراوە
كورسینه‌ما- كه‌متر له مانگێك ماوه بۆ نمایشكرانی فیلمه نوێیه‌كه‌ی جاک بلاک به‌ناوی فیلمی (The Polka King) فیلمه‌كه له جۆری درامی و كۆمیدی و ژیاننامه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له به‌رواری 12/1/2018 له سینه‌ماكانی جیهاندا نمایشده‌كرێت،
ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ش كاتژمێرێك و ٣٥ خوله‌كه.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئەفسانەی پێنسلڤانیایی سەمای پۆڵکا(جان لێوان) ده‌كات كه، پلانێک دادەنێت بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بێت، کە هەوادارەکانی توشی سەرسوڕمان دەکات و بەهۆیەوە دەکەوێتە زیندان.
فیلمه‌كه له لایه‌ن مایا فۆربس و والاس ۆلۆدراسكی كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌مجامدراوه و هه‌ریه‌كه له ئاكته‌ران جاك بلاكی ناودار و جێنی سله‌یت و جه‌یسن شوارتزمان و جاكی ویڤه‌ر و ڤانسیا بایر ڕۆڵی تیادا ده‌گێڕن.
فیلمه‌كه له‌لاین تۆری به‌ناوبانگی Netflix به‌رهام هاتووه، هه‌روه‌ها له‌لاین ثیۆدۆر شاپیۆری ئه‌مێریكای كاری مۆسیقی بۆ ئه‌نجامدراوه.
ڤیدیۆی : بینه‌ری تره‌یله‌ی فیلمه‌كه‌بن