هەواڵ

نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی به‌شی دووه‌می پادینگتۆن

كوردسینه‌ما- دوای ئه‌وه‌ی به‌شی دووه‌می فیلمی پادینگتۆن له‌ ٩\٩ له‌ به‌ڕازیل نمایشكرا، وابریاره‌ فیلمیه‌كه‌ به‌فه‌رمی له‌ به‌رواری ١٢\١\٢٠١٨ له‌ هه‌موو جیهان نمایش بكرێت ، فیلمی پادینگتۆن فیلمێكی کۆمیدی، خه‌یاڵی و خێزانیه‌ به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤ نمایشكرا به‌ تێچوونی ٥٥ ملیۆن دۆلار و داهاته‌كه‌شی گه‌یتشته‌ نزیكه‌ی ٢٦٠ ملیۆن دۆلار.

چیرۆكی به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه‌ باسی له‌ ورچێكی پیرۆیی گه‌نج ده‌كرد، كه‌ گه‌شتێك ده‌كات بۆ شاری له‌نده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ماڵێك، كاتێك خۆی ده‌بینێته‌وه‌، ده‌بینێت بزر بووه‌ به‌ ته‌نها له‌ وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ناوی پادینتۆن. له‌وێ ئاشنای خێزانێك ده‌بێت به‌ناوی خێزانی بڕاون كه‌ بۆ شه‌وێك ده‌یبه‌نه‌ ماڵه‌وه‌ و یارمه‌تی ده‌ده‌ن، ئه‌م به‌شه‌ش له‌ پێگه‌ی به‌ناوبانگی ئای ئێم دی بی رەیتینی 7.2 پێدرا له‌سه‌ر 10.

چیرۆكی به‌شی دووه‌می فیلمه‌كه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ئێستا پادینگتۆن بەخۆشحاڵیەوە لەگەڵ خێزانی برۆون نیشتەجێ بووە، وە ئەندامێکی ناسراوی ناو خەڵکیشە، چەن ئیشێکی ناوازە ئەگرێتە خۆ بۆ ئەوەی دیارییە تایبەتەکە بۆ 100یەم رۆژی لەدایک بوونی پورە لوسی بکرێت، تەنها بۆ ئەوەی دیارییەکە بدزرێت.

به‌شی دووه‌می فیلمه‌كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی به‌شی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن دەرهێنەری به‌ریتانی پاوڵ كینگ كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاكته‌ران بێن ویشاو، گرانت، هه ف بونفیلی و سالی هاویكنس و جولی والته‌رس رۆڵی تیادا ده‌گێڕن ، ئه‌م به‌شه‌ش تا ئێستا له‌ كۆی 3,513 ده‌نگده‌ر، رەیتینی 8.2/10 پێدراوه‌.

ڤیدیۆ : بینه‌ری دووه‌م تره‌یله‌ری بن




پۆستکراوە لە لایەن : Jwanro Bakr


710 جار بینراوە

نوێترین فیلم

  • 4.5  / 10
    302

    زمان/ ئینگلیزی

    ژێرنوس / ئینگلیزی / عه‌ڕه‌بی

    ماوەی فیلم / 95 خوله‌ك

    درێژە

    The Drowning (2016)

    2637

    95 خوله‌ك

  • ٦،٠  / 10
    ٩٠٠٠٠

    زمان/ ئینگلیزی

    ژێرنوس / کوردی

    ماوەی فیلم / ١٠٠ خولەک

    R

    درێژە

    Get Hard (2015)

    22638

    ١٠٠ خولەک

  • 7.5  / 10
    1,516

    زمان/ ئینگلیزی

    ژێرنوس / نییه‌

    ماوەی فیلم / 83 خوله‌ك

    R

    درێژە

    99 River Street (1953)

    1724

    83 خوله‌ك

  • 6.3  / 10
    36130

    زمان/ ئینگلیزی

    ژێرنوس / کوردی

    ماوەی فیلم / 115 خوله‌ک

    R

    درێژە

    Triple 9 (2016)

    34064

    115 خوله‌ک

باشترین سایتی گرەوکردن لە عیراق
باشترین سایتی گرەوکردن لە عیراق