هەواڵ

دووه‌مین تره‌یله‌ری فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی ئێرلی مان بڵاوكرایه‌وه‌

كوردسینه‌ما- دووه‌مین تره‌یله‌ری فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی ئێرلی مان بڵاوكرایه‌وه‌، وا بڕیاره‌ فیلمه‌كه‌ له‌ به‌رواری ١٦\١\٢٠١٨ له‌ سینه‌ماكانی جیهاندا نمایشبكرێت ، هه‌روه‌ها فیلمه‌كه‌ له‌ جۆری ئه‌نیمه‌یشن ، سه‌ركێشی و كۆمیدیه‌.

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، بۆ ئەو کاتەی دایناسۆر و مامۆزەکان گەورەی جیهان بوون، ئێرلی مان باسی چیرۆکی دەگ دەکات، بە هاوکاری هۆگنۆب، کە نەتەوەکەیان یەک خستەوە لە دژی ڕکابەرە بەهێزەکەیان لۆرد نووز و شارە بڕۆنزەکەی بۆ پاراستنی ماڵی خۆیان.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاكته‌رانی ناودار، تۆم هایلدست و ئێدی ڕێدمەین له‌پاڵ خانمه‌ ئاكته‌ر مەیزی ویلیه‌مسدا به‌ژداریان له‌ فیلمه‌كه‌داكردوه‌، كه‌ له‌لایه‌ن نیك پاركی به‌ریتانی كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه‌.

ڤیدیۆ : بینه‌ری تره‌یله‌ری فیلمه‌كه‌بن


پۆستکراوە لە لایەن : Jwanro Bakr


605 جار بینراوە

نوێترین فیلم

باشترین سایتی گرەوکردن لە عیراق
باشترین سایتی گرەوکردن لە عیراق