close-icon

چوونەژوورەوە

یوبی سۆفت یاریەکی بەناوبانگی دەکات بە فیلم

5423 جار بینراوە


کوردسنەما- بەپێی هەواڵێکی پێگەی ڤیێراتی، کۆمپانیای یوبی سۆفتی تایبەت بە یاریە ئەلیکترۆنیەکان، یاریەکی ڤیدیۆی خۆی کە لەم دوایانەدا بڵاوی کردەوە، دەیکات بە فیلم و ئەکتەری سەرەکیش جەیک جێڵینهاڵ دەبێت.

یاریەکە بە ناوی (The Division)ـە، باس لە شاری نیویورک دەکات، کە لەلایەن کەسانێکی خراپەکار دەستی بەسەردا دەگیرێت، وە ئەو کەسانە دەست بە سەر خۆراک و ئاوی شارەکەدا دەگرن و دانیشتوان رووبەوروی لە ناو چوون دەبنەوە. یاریکەری سەرەکی سەربازێکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکایە لە رێگای ئۆپەراسیۆنێک لە گەڵ هاورێکانی هەوڵی لە ناوبردنی خراپەکاران و رزگارکردنی شارەکە دەدەن و بەگشتی لە چیرۆکێکی سادە پێک هاتووە

یاریەکە لە ٨ی مارسدا بڵاوکرایەوە، دوای یەک هەفتە لە بڵاوبونەوەی لە جیهاندا، داهاتەکەی گەشتە ٣٣٠ ملیۆن دۆلار، هەر بۆیە کۆمپانیاکە بریاریداوە یاریەکە بکات بە فیلم و جەیک جێڵینهاڵشیان هاڵبژاردوە بۆ روڵ بینین لە کارکتەری سەرەکی فیلمەکە.

جەیک جێڵینهاڵ لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٩١ دەستی بە کاری سینەمای کردوە، خاوەن هەوادارێکی زۆرە لەسەرتاسەری جیهان و رۆڵی لە چەندنین فیلمی ناوازەدا گیراوە.

ترایلەری یاریەکە