close-icon

چوونەژوورەوە

فیلمێك له‌ جۆری ئه‌نیمه‌یشن یه‌كه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆكس ئۆفیسی گرتووه‌

3540 جار بینراوە

...... لە ڕیزبەندی ئەم هەفتەیەی بۆکس ئۆفیس و لە کۆتای  هەفتەی ۲٤ بۆ ۲٦ی مانگی ۱۱ فیلمی Coco لە ڕیزبەندی یەکەم دەبینرێت بە کۆکردنەوەی ٥۰ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لەم هەفتەیەدا و بە کۆی گشتی ۷۲ ملیۆنی کۆ کردۆتەوە لە یەکەم هەفتەی نمایشیدا


لە ڕیزبەندی دووەم بە جیاوازیەکی کەم فیلمی Justice League دەبینرێت کە لە دووەم هەفتەی نمایشکردنیدا بڕی ٤۱ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆکردۆتەوە و بە کۆی هەردوو هەفتەکەوە و لە سەرانسەری جیهان توانیوێتی بڕی ۱۷۱ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆبکاتەوە


لە پلەی سێیەم فیلمی Wonder دێت لەدووهەفتەی نمایشکردنیدا بە کۆکردنەوەی ۲۲ ملیۆن و لە پلەی چوارەم و لە چوارەم هەفتەی نمایش کردنی فیلمی Thor: Ragnarok دێت بە کۆکردنەوەی ۱٦ ملیۆن، فیلمی Daddy's Home 2 یش بە کۆکردنەوەی ۱۳ ملیۆن دۆلار ڕیزبەندی پێنجەمی داگیرکردووە


ئامادەکردن: ژێنەر محمد (KTG)