close-icon

چوونەژوورەوە

سانجەی دەت

2658 جار بینراوە

سانجای بەلراج دات لەدایکبووی ٢٩ی تەممووزی ١٩٥٩لە مومبای مەهاراشترا لەهیندستان. کەسایەتی ئەکتەر و بەرهەمهێنەری فیلمیsanjay-dutt هیندییە. سانجای لەدایکبووی خێزانێکی هونەرییە و باوکی سونێل دات و دایکیشی نەرگز دات ئەوانیش جێگایان دیارە لەمێژووی بۆلیوودا. سانجای لەساڵی ١٩٧١ لەفیلمێکی باوکی بەڕۆڵی لاوێکی هوونەرمەند دەردەکەوێت ئەمیش لەفیلمی Reshma Aur Shera بوو بەڵام یەکەمین دەرکەوتنی فەرمی بۆ سانجای دات بۆ فیلمی ڕۆکی Rocky دەگەڕێتەوە لەساڵی ١٩٨١ کە ئەویشییان هەر لەدەرهێنانی باوکی سانجای بوو سونێل دات. ڕۆڵەکانی سانجای بەزۆری کۆمێدیا و ڕۆمانسییە لەگەڵ ئەوەش زۆرجار ڕۆڵی نەرێنی و پیاوی خراپی بینیوە.

 

ژیانی خێزانی

لەماوەی ژیانیدا سانجای دات سێ جار خێزانی پێکهێناوە و سێ منداڵیشی هەیە. لەساڵی ١٩٨٧ بۆیەکەمجار ژندەهێنێت ئەویش لەگەڵ خاتوو ڕیچا شارما بوو لەگەڵ ئەم خانمە تاکوو ١٩٩٦ ژیانی هاوسەرگیریی بەردەوامبوون دواتر لەساڵی ١٩٩٨ بۆجاری دووەم ژندەهێنێتەوە ئەویش لەگەڵ ڕیا پیلای بوو کەئەمیش تاکوو ٢٠٠٥ لەگەڵی بەردەوامبوو. سانجای لەجاری سێیەم لەگەڵ مایاتا دات ژیانی خێزانی پێکدەهێنێت ئەمەش لەساڵی ٢٠٠٨ بوو تاکوو ئیستاش لەگەڵ ئەو بەردەوامە.

 

زیندانیکردن و ڕووداوەکەی مومبای

لەدوای هێرشە تیرۆریستییەکەی ١٩٩٣ی مومبای سانجای دات دەبێتە یەکێ لەو کەسانەی لەم بابەتە تێوە دەگلێت . لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس چەندین چەکی نایاسایی لەماڵەکەی سانجای دات دۆزرایەوە بەهۆی ئەمەشەوە ئەو ئەکتەرە خزایە ناو ئەو دۆسییەوە و چەندین تۆمەت هاتەپاڵییەوە لەوانە بەوچەکە نایاساییانە یارمەتی داود ئیبراهیمی داوە کەگەورە تیرۆریستێک بووە لەو ڕووداوە, ئەو یارمەتیدانەش لەوە بووە کە گرووپەکەی داود ئیبراهیم توانیبوویان بەقاچاغ چەک بخزێننە ناو ناوخۆی مومبای وە بەشێک لەوچەکە نایاساییانە لەماڵەکەی سانجای دات بوو ئەمەش لەڕێگای براکەی داود ئیبراهیم بوو کەناوی ئەنەس بوو کەپۆلیس بۆی دەرکەتبوو کەپەیوەندی تەلەفۆنی هەبووە لەنێوان ئەنیس و سانجای. لەدوای دەستگیرکردنی سانجای ڕەتیکردۆتەوە ئەو چەکانەی لەماڵەکەی هەبوو بۆ مەرامی تیرۆریستی بەکارهێنرابن.