ئەکتەرە سەرەکیەکەی زنجیرەی شکاندنی بەندینخانە (دۆمنیک پورسڵ) بە سەختی بریندار بوو
7961 جار بینراوە
ئەکتەری ناسراو (دۆمنیک پێرسڵ) کە لەزنجیرەی شکاندنی بەندینخانە ڕۆلی لینکن دەبینێت ، لەکاتی وێنەگرتنی بەشە نوێکەی زنجیرەکە لەوڵاتی مەغریب بە سەختی دەکەوێت و سەری بە ئاسنێک دەکەوێت کە دەبێتە هۆی شکانی لووتی بە سەختی و شکانی سەریشی ، پورسڵ بەخێرایی گەیاندرایە نەخۆشخانە و ١٠٠ تەقەڵ سەری دوورایەوە.
دوای درووستبوونی نیگەرانیەکی زۆر لەلایەن هەوادارانی زنجیرەکەوە ئەکتەرەکە لەڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگراماوە ڕایگەیاند کەوا سەلامەتەو و لەئێستادا لە هەوڵی گەڕانەوەیە بۆ کاری وێنەگرتنی زنجیرەکە و سوپاسی پشتگیری هەموولایەکی کرد.