تره‌یله‌ری به‌شی دووه‌می فیلمی ترسناكی نامۆكان بڵاوكرایه‌وه
2725 جار بینراوە
كورسینه‌ما- به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تره‌یله‌ری به‌شی دووه‌می فیلمی ترسناكی نامۆكان بڵاوكرایه‌وه به‌ناوه‌ی (Strangers: Prey at Night) كه فیلمه‌كه له جۆری توندوتیژی، چیرۆكی هه‌ستبزوێن و ترسناکه و له‌به‌رواری ٩\٣\٢٠١٨ له سینه‌ماكانی جیهاندا نمایشده‌كرێت.
به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه له ساڵی ٢٠٠٨ نمایشكرا به‌ناوی (The Strangers) نامۆكان، چیرۆكی فیلمه‌كه باسی له دوو خۆشەویستی گەنج ده‌كرد کە لە خانوویەکی گەشتیاریدابوون و لەلایەن سێ بکوژەوە دەترسێندران، به‌هه‌مان شێوه چیرۆكی به‌شیی دووه‌میش باس له خێزانێک ده‌كات بۆ شەو لە کابینەیەکی دوورە دەست دەمێننەوە و لایەن سێ کەسی دەرون نەخۆشی ماسکدار سەردانیان دەکرێت بۆ ئەوەی بزانن چی لە توانایاندا هەیە بیکەن.
له به‌رهه‌مهێنانی به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كدا بڕی ٩ ملیۆن دۆلار خه‌رجكراو داهه‌ته‌كه‌شی گه‌یشته نزیكه‌ی ٨٣ ملیۆن دۆلار و سه‌ركه‌وتنێكی باشی تۆماركرد، كه ئه‌و به‌شه بريان بيرتينۆ كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام له به‌شی دووه‌مدا يوهانس روبرتسی به‌ریتانی ته‌مه‌ن ٤١ ساڵی كاری ده‌رهێنان ئه‌نجام ده‌دات به به‌ژداری هه‌ریه‌كه له ئاكته‌ران كريستينا هێندريكس و بيلی ماديسۆنی ئه‌مێریكای.
ڤیدیۆ : بینه‌ری تره‌یله‌ری فیلمه‌كه‌بن