close-icon

چوونەژوورەوە

وارنه‌ر برۆس

5138 جار بینراوە

كوردسینه‌ما-كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنانی فیلمی وارنه‌ر برۆس Warner Bros. Entertainment Inc زیاتر ناسراوە بە Warner Bros یان Warner Bros. Pictures وە بۆ هەندێک کات ناودەبرێت بە Warner Brothers Pictures, Inc. کۆمپانیایەکی ئینتەرتەینمێنتی ئەمریکییە و بەشێکی Time Warner ەو بارەگاکەی لە شاری بوربانک ە لە هەرێمی لۆس ئەنجلێس، باشووری کالیفۆرنیا. یەکێکە لە شەش گەورەترین ستۆدیۆکانی بەرهەمهێنانی فیلم لە ئەمریکا. Warner Bros ئەندامێکی (MPAA) (Motion Picture Association of America) یە.

مێژووی دامەزراندنی:
ناوی کۆمپانیاکە Warner Brothers دەگەڕێتەوە بۆ چوار برایدامەزرێنەری کۆمپانیاکە (هاری، ئەلبێرت، سام، جاک وارنەر) بە ڕەچەلەک خەڵکی گوندێکی پۆڵندان و لە تەمەنێکی مناڵی دا خێزانەکەیان کۆچی کردووە بۆ کەنەدا. جاک کە لە هەموویان گەنجتر بوو لە لەندەن، ئۆنتاریۆ لەدایکبووە، سێ برا گەورەکەی دەستیان کرد بە کاری (Movie Theater Business)، دوای ئەوەی کە پیشاندەرێکی فیلمیان پەیاکرد هەستان بە پەخشکردنی فیلم لە شارۆچکەیەکی بچووکی پەنسلڤانیا و ئۆهیۆ. لە سەرەتاوە سام و ئەلبێرت وارنەر ۱٥٠$ یان تەرخانکرد بۆ پێشکەشکردنی Life of an American Fireman و The Great Train
یەکەم شانۆیان (The Cascade) کردەوە لە نیوکاسڵ، پەنسلڤانیا، ساڵی ۱۹٠۳. لە ساڵی ۱۹٠٤، وارنەرەکان (Pittsburgh-based Duquesne Amusement & Supply Company) دامەزراند بۆ بڵاوکردنەوەی فیلم. لە ۱۹۱۲ دا، هاری وارنەر ژمێریارێکی بە کرێ گرت کە ناوی (پاوڵ ئاشڵیی چەیس) بوو. لەگەل دەستپێکی جەنگی جیهانی یەکەم دەستیان کرد بە بەرهەمهێنانی فیلم، لە سالی ۱۹۱۸ یەکەم ستۆدیۆ وارنەر برۆس یان کردەوە لە Sunset Boulevard لە هۆڵیوود. سام و جاک وێنەکانیان بەرهەمدەهێنا و هاری و ئەلبێرتیش لەگەڵ ژمێریار و ڕێکخەر(پاول ئاشڵی چەیس)کاری دارایی ستۆدیۆکەیان ڕێکدەخست لە شاری نیویۆرک. لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەم دا و لە بەرواری ٤\٤\۱۹۲۳، فیلمی My Four Years in Germany یان بڵاوکردەوە کە لە کتێبێکی بەناوبانگی باڵیۆز (James W. Gerard) وەرگیرابوو. لە کۆتاییەکانی ۱۹٦٠ دا وارنەر برۆس ساڵی ۱۹٠٥ یان وەک ساڵی دامەزراندی ستۆدیۆکەیان دانا. یەکەم گرنگترین پەیمانبەستنیان کڕینی شانۆیی ( The Gold Diggers ) ی Avery Hopwood بوو لە ساڵی ۱۹۱۹، پاشان لە ساڵی ۱۹۲۳ فیلمی بێدەنگی ( Where the North Begins) یان دەرکرد کە فیلم بوو سەگی (ڕین تین تین) تیایدا بەشداربووبێت، سەگەکە لەلایەن سەربازێکی ئەمریکییەوە کڕرابوو، زۆری پێ نەچوو ئەو سەگە بوو بە دیارترین ئەستێرەی ستۆدیۆکە. جاک وارنەر ڕینی ناونا ( The Mortgage Lifter ). لە نێوان ساڵانی ۱۹۲۸-۱۹۳۳ (Darryl F. Zanuck) بوو بە بەرهەمهێنەر و دەستە ڕاستی جاک وارنەرو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ستۆدیۆکە سەرکەوتووتر دەبوو، تا خستنە سەرکاری (Ernst Lubitsch) وەک دەرهێنەر ستۆدیۆکەی سەرکەوتووتر کرد بە دەرهێنانی فیلمی ( The Marriage Circle) کە بوو بە سەرکەوتووترین فیلمی ڕۆژنامەی The New York Times لە لیستی باشترینەکانی ساڵەکەدا بوو. سەرەڕای هەموو سەرکەوتنەکانیان هەوڵیان دا زیاتر بەرەوپێش بچن بۆ ئەو مەبەستەش سام و جاک گرێبەستیان لەگەل ئەکتەر (John Barrymore) و ڕۆڵی سەرەکی پێدرا لە فیلمی Beau Brummel. ئەم فیلمەش وەک فیلمی The Marriage Circle خرایە لیستی ۱٠ باشترین فیلمی ساڵ لە ڕۆژنامەی The Newyork Times. لە کۆتاییەکانی ۱۹۲٤ دا وارنەر برۆس بە تەواوی بوو بە سەرکەوتووترین ستۆدیۆی سەربەخۆی هۆڵیوود، و ڕکابەریی سێ ستۆدیۆی گەورەی ئەوکاتەی دەکرد. ساڵی ۱۹۲٤ و لە
(First National, Paramount Pictures, MGM) وارنەرەکان Vitagraph Compan یان کڕی کە سیستمێکی باشتری بڵاوکردنەوەیان هەبوو، وە لە ساڵی ۱۹۲٥ دا ڕادیۆی KFWB یان دامەزراند لە لۆس ئەنجلێس.

۱۹۲٥-۱۹۳٥: سیستمی دەنگ و ڕەنگ و شێواز
Warner Bros پێشڕەو بوو لە بەرهەمهێنانی فیلم دا بەهۆی سیستمێکی هاوکاتی دەنگ لەگەڵ گرتەکان دا کە ئەو جۆرە فیلمانە ناسران بە 'Talking Pirctures' یان 'Talkies'، ئەم سیستمەش لەسەر ڕازیبوونی سام وارنەر لە ساڵی ۱۹۲٥ خرایە کار، بەڵام بەهۆی تێچووی زۆریەوە تا ساڵێک دواتر ۳۳۳،٤۱۳$ زیانی لێکەوتەوە.
پاش ماوەیەکی زۆر سام دەستبەرداری سیستمەکە بوو نکوڵی لێ دەکرد، هاری وارنەر ڕازی کرد تا سیستمەکە بگۆڕن. دواتر وارنەرەکان پەیمانێکیان لەگەڵ کۆمپانیای ئەندازیاری دەنگ Vitaphone Western Electric دا بەست و (سیستمێکی دەنگی فیلمی تایبەتمەند بوو) یان دامەزراند.
لە ساڵی ۱۹۲٦ ڤیتافۆن بەکارهێنرا بۆ دروستکردنی فیلم بە میوزیک و هێڵی کاردانەوەوە، نمونەی بەکارهێنانیشی فیلمی Don Juan کە ئەستێرەی سەرەکی فیلمەکە John Barrymore بوو. هەرچەندە فیلمەکە بێدەنگ بوو بەڵام کاریگەرییەکانی ڤیتافۆن لە سەرەتاکەی دا زۆر ئاشکرایە. وە بۆ دەنگدانەوە و ناوبانگی فیلمەکە هاری شانۆیەکی گەورەی پەخشکردنی فیلمی لە مانهاتان- نیویۆرک کڕی و ناوی ناWarner's Theatre، لە ٦\۸\۱۹۲٦ فیلمەکە پەخشکرابەدرێژایی مێژووی سەرەتای بڵاوکردنەوەی فیلم، خاوەن شانۆکان تیپی ئۆرکێسترایان بە کرێ دەگرت بۆ پێشکەشکردنی میوزیک لە هەمان کاتی پەخشکردنی فیلمەکان دا بۆ بێزارنەبوونی بینەر لە فیلمی بێدەنگ. لە ساڵی ۱۹۲۷ بەهۆی دەرنەهێنانەوەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ فیلمی Don Juan تەرخانکرابوو، Warner Bros شکستێکی گەورەی هێنا و پێنج ستۆدیۆ گەورەکە (First National, Paramount, MGM, Universal, Producers Distributing) پێشی کەوتن و کۆمپانیای Western Electric لە گرێبەستەکەیان پاشگەزبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیای دیکەی بەرهەمهێنەری فیلم ڕێککەوتن. سەرەرای کێشەی دارایی وارنەر برەس دووبارە کۆڵی نەداو هەنگاوێکی نوێی نا کە دەرهێنانی فیلمی The Jazz Singer بوو و ڕۆڵی سەرەکی درا بە Al Jolson. ئەم فیلمە دیالۆگێکی زۆر کەمی دەنگی تێدا بەکارهێنرابوو بەڵام بەشی گۆرانی ووتنی Jolson وای کردبوو کە هەستبزوێن بێت و ئاماژە بە سەردەمی دروستبوونی Talking Pictures (فیلمی دەنگدار) بکات. سام وارنەر شەوێک پێش نمایشکردنی فیلمەکە کۆچی دوایی کرد و جاک ئەرکەکانی گرتە ئەستۆ. چەند ساڵێک تێپەڕی کاتێک جاک سەرپەرشتی کارەکانی ستۆدیۆکەی دەکرد، چەند کەسێکی بە ئەزموونی لەسەر کارەکانیان لابرد لەوانەش Douglas Fairbanks Jr کە وەک ئەستێرەی سەرەکی ستۆدیۆکە بوو لە نێوان ساڵانی ۱۹۲۸ تا ۱۹۳۳ دا، وە سەگی Rin Tin Tin ی دوورخستەوە لە ساڵی ۱۹۲۹ دا. سەرکەوتنی فیلمەکانی ستۆدیۆکە ببوە دیاردەیەکی دیار لە هۆڵیوود لەوانەش فیلمی (Jazz Singer, The Singing Fool, Lights of Newyork, The Terror). بەمەش وارنەر برۆس گەیشتە لوتکە و ستۆدیۆیەکی نوێی کردەوە لە بوربانک و کارەکانیان گەورەتر کرد بە کڕینی زنجیرە شانۆی Stanley Corporation. لە ساڵی ۱۹۲۸ فیلمی Lights of Newyork یان بڵاوکردەوە ڕۆژ لەدوای رۆژ پەرەیان بە سیستمی دەنگی فیلمەکان ئەدا. لە کۆتاییەکانی ساڵی ۱۹۲۹ دا هەموو فیلمەکانی ستۆدیۆ گەورەکان بە دەنگەوە بەرهەمدەهێنران . هەر لە ساڵی ۱۹۲۹ دا First National Pictures بە هاوکاری وارنەر برۆس فیلمی Noah's Ark یان بەرهەمهێنا کە بودجەیەکی زۆری تێچوو و داهاتێکی زۆریشی بەدەستهێنا. بەرهەمهێنانی فیلمی ستۆدیۆکە بەردەوام بوو لە هەمان ساڵدا فیلمی On The Show کە یەکەم فیلمی بە دەنگ و ڕەنگی ستۆدیۆکە بوو بڵاوکرایەوە و دوای ئەمەش فیلمی The Gold Diggers of Broadway بەرهەمهێنرا کە ناوبانگێکی گەورەی دەرکرد و تا ساڵی ۱۹۳۹ پەخشکرا. جگە لەم دوو فیلمە ڕەنگاو ڕەنگە کۆمەڵێک فیلمی دیکەشیان بەرهەمهێنا لە نێوان ساڵانی ۱۹۲۹ـ۱۹۳۱ لەوانەش: (The Show of Show, Bright Lights, Golden Dawn, Hold Everything, Song of the Flame, Song of the West, Bride of the Regiment , Viennesse Nights, Woman Hungry, Kiss me Again, Fifty Million Frenchmen, Manhattan Parade). گرنگی ئەم فیلمانەش جگە لە ڕەنگاوڕەنگی بەهۆی لایەنی میوزیکیشەوە بوو. لە ساڵی ۱۹۲۹، وارنەر برۆس زنجیرە شانۆی Skouras Brothers یان کڕی و Spyros Skouras یان خستە سەر کارو کردیان بە بەڕێوبەری گشتی شانۆکانی وارنەر برۆس لە ئەمریکا. Spyros Skouras دوو ساڵ خزمەتی پێشکەش کردوو و زیانەکانی گۆڕی بۆ سوودو داهاتی ستۆدیۆکە بە باشی پەرەی سەند. دوای سەرکەوتنی فیلمی Noah's Ark لەساڵی ۱۹۲۹ دا هاری بڕیاری دا Michael Curtiz بکات بە دەرهێنەر لە ستۆدیۆی Burbank. پاش پەستانێکی زۆر، وارنەر برۆس و First National Picture یەکیان گرت و ستۆدیۆکە ناچارکرا ساڵانە چەند فیلمێک بەرهەمبهێنن لەژێر ناوی First National Film تا ساڵی ۱۹۳۸ و وارنەر برۆس ناسرا بە Warner Bros- First National Picture. لە هەمان ساڵدا جاک وارنەر ئەکتەر George Arliss ی بەکرێ گرت بۆ بەشداریکردن لە فیلمی Disraeli, ڕۆڵگێڕانی لەم فیلمەدا بووە هۆی بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەکادیمی بۆ باشترین ئەکتەر، و بەشداری ۹ فیلمی دیکەی ستۆدیۆکەی کرد. لە ساڵی ۱۹۳٠ سەرەرای سستبوونی باری ئابووری جیهان لەو ماوەیەدا، ستۆدیۆکە باکی نەبوو و کۆمەڵێک شانۆی نوێی کردەوە لە شاری ئەتلانتیک باماس، ئەمەش بووە جێی سەرنجی هەندێک کۆمپانیاو و کوشتنی بەڕێوبەری بانکی وارنەر لەلایەن وەبەرهێنێکی مایەپووچ. دوابەدوای ئەم ڕووداوانەش هاری وارنەر دەستدەکات بە دامەزراندنی Warner Bros. Music و لە مانگی ٤ ی ۱۹۳٠ Brunswick Records دەکڕێت و چەند کۆمپانیایەکی دیکە، لەوانە کۆمپانیای ڕادیۆ و کۆمپانیای دەنگ و لیثۆگراف، و لێویسی کوری دەکاتە بەڕێوبەری ئەم دامەزراوە نوێیە (Waner Bros. Music) لە ساڵی ۱۹۳۱ دا کاریگەرییەکانی Great Depression لەسەر ستۆدیۆکەش دەردەکەوێت بەهۆی نەفرۆشرانی تیکتەکانیانەوە ۸ ملیۆن دۆلار زیان دەکەن و لە ساڵی دواتریشدا ۱٤ ملیۆن دۆلار. هەر لەو ساڵەدا لێویسی کوڕی هاری وارنەر بەهۆی نەخۆشییەوە گیان لەدەست ئەدات. بە تێپەڕبوونی کات زانوک سیانریۆ نووسێکی نوێ دەخاتەسەر کار ئەویش Wilson Mizner بوو، لە سەرەتاوە جاک مامەڵەی باش لەگەڵ نەدەکرد بەڵام دواتر بەهۆی نووسینە باشەکانیەوە پلەی بەرز کردەوە. بەڵام کارکردنی میزنەریش لەگەڵ ستۆدیۆکە زۆر ناخایەنێت پاش ماوەیەکی کەم نەخۆشی دڵ دەبێتە هۆی مردنی . لە ساڵی ۱۹۳۲ دا یەکەمین فیلمی ترسناکی ڕەنگاوڕەنگیان بەرهەمهێنا بەناوی (Doctor X ) و دواتریش دووەم فیلم (Mystery of the Wax Museum) لە ۱۹۳۳ دا. لە ساڵی ۱۹۳٤ دا هاری وارنەر Teddington Studios لە لەندەن بەیەکجاری دەکڕێت کە لە سەرەتاوە بە کرێ گرتبووی و Irving Asher دەکات بە بەرهەمهێنەری ستۆدیۆکە.
لە مانگی ۲ ی ساڵی ۱۹۳۳ فیلمی 42nd Street ی بەرهەمهێنا کە فیلمێکی زۆر سەرکەوتووی میوزیکی بوو کاری دەرهێنانی لەلایەن Lloyd Backn بۆ کرابوو، دوای ئەو بەرهەمەش وارنەر برۆس Lloyd Bacon ی دیاریکرد وەک دەرهێنەری چەند فیلمێکی دیکە کە بودجەیەکی زۆریان بۆ تەرخانکرابوو وەک (Footlight Parade, Wonder Bar, Broadway Gondolier) کە للۆید جگە لە دەرهێنان ڕۆڵیشی تێدا گێڕابوو، وە فیلمی Gold Diggers کە کۆمپانیاکەی ڕزگارکرد لە مایەپووچبوونی بانکی.
نێوان ساڵانی ۱۹۳٠-۱۹۳٥: لەگەڵ هەرەسهێنانی مارکێتینی فیلمە میوزیکیەکان، وارنەر برۆس بڕیاریدا کە فیلمی کۆمەڵایەتی و نزیکتر لە ڕاستی بەرهەمبهێنێت کە زیاتر دەربارەی Gangsters ( شەلاتی ) بوون و هەرزوو ستۆدیۆکە پێی بەناوبانگ بوو و ناسرا بە (Gangster Studio ). یەکەم فیلمی ئەم ستایلە نوێیە Little Caesar بوو کە داهاتێکی چاکی بەدەستهێنا لە بۆکس ئۆفیس و ئەستێرەی دیاری فیلمەکە Edward G. Robinson بوو و لە چەندین فیلمی گانگستەری دیکەی ستۆدیۆکە بەشداری کرد. فیلمی دواتریان The Public Enemy وایکرد ئەکتەر James Cagney ببێتە ئەستێرەی دەرکەوتووی نوێی ستۆدیۆکە. دەرهێنانی فیلم بەم شێوازە نوێیە بەردەوامی خایاند، فیلمێکی نوێی دیکەیان بڵاوکردەوە (Iam a Fugitive From a Chain Gang) ئەم فیلە لە چیرۆکێکی ڕاستیەوە وەرگیرابوو و Paul Muni ڕۆلی سەرەکی دەگێڕا. چیرۆکی فیلمەکە بەڕادەیەک کاری لە بینەران کرد کە سەبارەت بەو ڕووداوە پرسیاریان لە سیستمی یاسایی ئەمریکی کردبوو. لە ساڵی ۱۹۳۳ و لەگەڵ بوون بە سەرۆکی Franklin D. Roosevelt و باشبوونەوەی باری ئابووری، سوودر بۆ وارنەریش هەبوو تا دووبارە سوودمەند بێتەوە لە ڕووی داراییەوە. لە هەمان ساڵدا زانوک (بەرهەمهێنەرێکی ستۆدیۆکە) واز لە کارەکەی دەهێنێت بەهۆی کێشەی لەگەڵ هاری وارنەر کە دوای بڵاوکردنەوەی فیلمی Baby Face دروست بوو کە زانوک Hays Code ی پێشێلکردبوو. زانوک دوای وازهێنانی کۆمپانیای تایبەتی خۆی دامەزراند و هاریش بۆ دژایەتیکردنی مووچەی کاربەدەستەکانی دیکەی ستۆدیۆکەی زیادکرد. لە ساڵی ۱۹۳۳ دا وارنەر برۆس William Randolph Hearst (سەرمایەدارێکی ڕۆژنامەوانی) و خانمە ئەکتەر Marion Davies یان هێنایە ناو ستۆدیۆکە بەڵام نە کۆمپانیاکەی هێرست و نە ڕۆڵگێرانی دەڤیس داهاتی ستۆدیۆکەی زیاد نەکرد. لە ساڵی ۱۹۳٤ ستۆدیۆکە زیاتر لە 2,5$ ملیۆن دۆلاری زەرەرکرد، یەکێک لە هۆکارەکان سووتانی ستۆدیۆی Burbank بوو لە هەمان ساڵدا کە زیانی 500,000$ ی لێدان. لە ساڵی دواتردا بە هاوکاری کۆمپانیای هێرست، شانۆی ڕۆمانسی(A Midsummer Nights Dream) یان کرد بە فیلم و نمایشیانکرد، بەدبەختانە ئەم فیلمەش داهاتێکی باشی کۆنەکردەوە لە بۆکس ئۆفیس و شکستی هێنا، زەرەرکردنی ستۆدیۆکە ڕوو لە زیادبوون چوو. بۆ چارەسەری ئەم دۆخە، وارنەر برۆس بە هاوپەیمانی لەگەڵ ٦ ستۆدیۆی دیکە کەوتنە هەوڵدان بۆ کڕینی زنجیرە شانۆی St Louis و ئەوەبوو دوای کۆمەڵێک کێشەی دادگا هاری توانی شانۆکان بکڕێت و قازانجی ستۆدیۆکە بەرزبکاتەوە بە 674,158.00$ . لە ساڵی ۱۹۳٦ دا گرێبەستیان لەگەڵ هیچ کام لە ئەکتەرەکانی نوێ نەکردەوەو لە بری ئەوە کۆمەڵێک ڕووخساری نوێی هێنایە ناو فیلمەکانی، لەو ئەکتەرانەش: (Dorothy Mackaill, Dolores Del Rio, Bebe Daniels, Frank Fay, Winnie Lightner, Bernice Claire, Alexander Gray, Alice White, Jack Mulhall.) وارنەر برۆس یەکێک بوو لە دیارترین بەرهەمهێنەری وێنەی Pre-Code و ڕووبەڕووی کێشەیەکی زۆر بوونەوە بەهۆی پێشێلکردنی سانسۆرەکان لە دەربڕینەکان دا. جاک وارنەر لە ساڵی ۱۹۳٦ و لە پاش دەنگدانەوەی فیلمی (The Petrified Forest), گرێبەستی لەگەڵ ئەکتەر Humphrey Bogart واژۆ کرد و ڕۆڵێکی دەژمنداریان پێدا لە دژی ئەکتەران (James Cagney, Edward Robinson) لە فیلمەکاندا بۆ ماوەی ٥ ساڵ. بەڵام لەو ماوەیەدا خانمە ئەکتەرBette Davis کە دیارترین ئەستێرەی ستۆدیۆکە بوو، ناڕازی بوو لەو ڕۆڵانەی پێی ئەدرا و گەشتی کرد بۆ ئینگلتەرا لەوێ داوای تۆمارکرد تا گرێبەستەکەی لەگەڵ وارنەر برۆس هەڵبوەشێنێتەوە بەڵام سەرکەوتوونەبوو وگەڕایەوە بۆ ئەمریکا. جگە لە بێتی، چەندین کارمەندی دیکەی ستۆدیۆکە بەهۆی کێشەیانەوە لەگەڵ جاک وارنەر دەستیان لەکار کێشایەوە. یەکێک لە ڕووداوەکانی دیکەی ساڵی ۱۹۳٥ تۆمارکردنی داوا بوو لەسەر جاک وارنەر لەلایەن Cagney ەوە (یەکێک لە ئەستێرەکانی ستۆدیۆکە) بەهۆی ڕێپێنەدانی کاگنی بۆ بەشداریکردن لە فیلمی زیاتر لەو ڕێژەیەی لە گرێبەستەکەیدا بوو، دەرئەنجامی ئەمەش دانانی کۆمپانیایەکی تایبەت بە خۆی بوو لەلایەن کاگنی و بیڵی برایەوە. کاگنییەکان فیلمەکانیان لە Grand National Films بڵاودەکردەوە ئەمەش ڕێگر بوو لەبەردەمیاندا تا داهاتێکی باش بەدەستبهێنن وایلێکردن دووبارە بگەڕێنەوە وارنەر برۆس و ئەمجارە گرێبەستێکی توندتر لە نێوان جاک و کاگنی ببەستن، بەڵام دوای سەرکەوتنی مەزنی فیلمی (Yankee Doodle Dandy)، دووبارە کێشەی داهاتی کاگنی لەگەڵ ستۆدیۆکە هاتەوەپێش و ئەمجارە بەتەواوی دەستبەرداری کۆمپانیاکەی بوو لەگەڵ بێڵ ی برای. یەکێک لە کەسایەتییەکانی دیکە کە چەندینجار تووشی کێشەبووە لەگەڵ بەرپرسانی ستۆدیۆکە (Bryan Foy) بووە کە لە ساڵی ۱۹۳٦ دەستبەکار بوو بۆ دەرهێنانی ئەو فیلمانەی ستۆدیۆکە کە بودجەیەکی کەمیان بۆ تەرخان دەکرا (B-Films) و نازناوی (The Keeper of the B's) . فۆی بەردەوام داوای مووچەیزاتریدەکرد وەک لە بەرهەمهێنەرەکانی دیکەی B-Films، ئەمەش کێشەی بۆ دروستکرد و ۷ جار لەسەرکار دەرکرا و گەڕێندرایەوە. لە هەمان ساڵدا، فیلمی (The Story of Louis Pasteur) بڵاوکرایەوە و ئەستێرەی فیلمەکە Paul Muni خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا وەک باشترین ئەکتەر لە مانگی ۳ی ۱۹۳۷ دا. فیلمی (The Life of Emile Zola) یەکەم فیلمی وارنەر برۆس بوو کە خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت بۆ Best Picture. لە ساڵی ۱۹۳۷ راگەیاندکار (Ronald Reagan) لە ستۆدیۆکە دامەزرا . ڕەیگان ئەکتەرێکی B-Films ەکان بوو بەڵام بەهۆی نمایشی جوانی لە فیلمی (Knute Rockne) و (All American) دا خرایە ئاستی فلین و پێکەوە لە فیلمی (Santa Fe Trail) لە ساڵی ۱۹٤٠ و دواتر گەڕێندرایەوە بۆ B-Films. لە ساڵی ۱۹٤۲ و دوای ڕۆڵگێڕانی ڕەیگان لە (Kings Row) دواجار ڕەیگان گەیشتە ئاواتەکەی و بە فەرمی کرا بە Top Star ی وارنەر برۆس موچەکەی کرایە سێ هێندە. لە ساڵی ۱۹۳۹ دا جاک وارنەر گرێبەستی لەگەڵ ئەکتەری ناوداری ستۆدیۆی پارامۆنت (George Raft) واژۆکرد. ڕافت سێیەم ئەکتەری ستایڵی گانگستەری وارنەر برۆس بوو لە ساڵانی ۱۹۳٠ دا. ڕافت دەیتوانی ئەو دیمەنانە بەرجەستە بکات کە کاگنی و ڕۆبینسن نەیان دەتوانی.
لە ساڵی ۱۹٤۱ دا ڕۆڵی Mad Dog لە فیلمی High Sierra درا بە ئەکتەرێکی دیکە، (بۆگارت) ڕۆڵێكی بێوێنەی گێڕاو وەک دیارترین ئەستێرەی نوێی ستۆدیۆکە دەستنیشانکرا.
فیلم کارتۆنەکانی وارنەر برۆس:
سەرەتای سەرهەڵدانی بەشی کارتۆنی وارنەر برۆس دەگەڕێتەوە بۆ نێوان ساڵانی ۱۹۳٠-۱۹۳۳ بەهۆی ستۆدیۆی (Herman and Ising) ەوە کە Alumni Hugh Herman و Rudolf Ising کارتۆنی میوزیکیان بۆ بەرهەمهێن Leon Schlesinger بەرهەمدەهێناو ئەویش دەیفرۆشت بە وارنەر برۆس. هارمان و ئیسینگ کارەکتەری Bosko یان دروستکرد بۆ یەکەم کارتۆنی Looney Tunes لەژێر ناوی (Sinkin' in the Bathtub) وە دواتر زنجیرەی (Merrie Melodies) لە ساڵی ۱۹۳۱. زۆری نەخایەند و لە ساڵی ۱۹۳۳هارمان و ئیسینگ پاشگەزبوونەوە لە کارکردن لەگەڵ شلێسینگەری بەرهەمهێن بەهۆی کێشەی گرێبەستەوە، بەمشێوەیەش کارەکتەری بۆسکۆیان لە وارنەرەوە گواستەوە بۆ MGM و کردیان بە بەرهەمی ئەوان. دواتریش شلێسینگەر ستۆدیۆی خۆی دامەزراند. دامەزراندنی ئەم ستۆدیۆیەی شلێسینگەر هەنگاوێکی گرنگ بوو لە بەرەوپێشبردنی وارنەر برۆس. ستۆدیۆ نوێکە (Leon Schlesinger Productions) بەرهەمهێنانی زنجیرەی Merry Melodies ی گرتەئەستۆ و لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە تیمێکی نوێ لە Schlesinger Production دەستیان کرد بە کار، لە دەرهێنەرەکانی تیمە نوێیەکە: (Friz Freleng, Tax Avery, Frank Tashlin, Bob Clampett, Chuck Jones, Bob Mckimson). ئەم تیمە کارامەیە هەنگاوی گەورەیان دەناو بەهۆی ستایلە جوان و جیاوازەکەیانەوە هەرزوو کارتۆنەکانیان لە هەموو جیهاندا بەناوبانگ بوون و تەنانەت ئێستاش کارتۆنەکانیان بە ستایلی سەردەمیانە دروست دەکرێنەوە. لە ساڵی ۱۹۳٥ دا ئەڤێری کارەکتەرێکی نوێی هێنایە ناو کارتۆنەکانیان ئەویش (Porky Pig) بوو. بینەران زۆر ئەم کارەکتەرە نوێیەیان بەدڵ بوو و بەزوویی بووە یەکەم ئەستێرەی ئەنیمەیشن. دوابەدوای پۆرکی چەند کارەکتەرێکی دیکە ش هێنراە ئاراوە ئەوانیش: (Daffy Duck 1937, Elmer Fudd 1940, Bugs Bunny 1940, Tweety 1942). لە ساڵی ۱۹٤۲ دا ستۆدیۆی شلێسینگەر پێش ستۆدیۆی واڵت دیزنی، بەناوبانگترین ستۆدیۆی ئەنیمەیشن کەوت. لە ساڵی ۱۹٤٤ وارنەر برۆس ستۆدیۆکەی شلێسنگەری بەتەواوی خستە ژێر خاوەندارێتی خۆیەوە و ناوی نا Warner Bros. Cartoons. لەگەڵ کڕینەوەی ستۆدیۆکە ستافەکەیان گۆڕی و لەلایەن کۆمەڵێک دەرهێنەری پێشووی وارنەرەوە کاری بۆ دەکرا. بەرهەمهێنانی کارتۆن بەردەوام بوو و زیاتر پەرەی دەسەند. کاتێک فیلمی (The Bugs Bunny Road Runner Movie) بڵاوکرایەوە، کە لە لایەن Chuck Jones ەوە نووسرابوو و هەرخۆی دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری فیلمەکەش بوو، دەنگدانەوەی ئەم فیلمە و ناوبانگی کارتۆنەکانی پێشوو وایکرد وارنەر برۆس ناوی Warner Bros. Cartoons بگۆڕن بۆ Warner Bros. Animations وەک بەشێکی بەرهەمهێنانی نوێ و کاراتر.
جەنگی جیهانی دووەم:
لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا هەندێک گۆڕانکاری بەسەر جۆری فیلمەکاندا هات بەهۆی داگیرکاری و ئەو کارەساتانەی ڕوویدا لەماوەی جەنگەکەدا. لەم نێوەندەشدا هاری وارنەر دەستیکرد بەبەرهەمهێنانی چەند فیلمێکی سەرکەوتووی Anti-German. لەو فیلمانەش: (The Life if Emile Zola 1937, Confessions of a Nazi Spy 1939, The Sea Hawk 1940, Sergeant York, You 're in the Army Now 1941 ). دواتر هاری بڕیاریدا فیلمی جەنگیی بەرهەمبهێنێت بەڵام لە ناوەڕاستی جەنگەکەدا و بۆ ماوەیەک بەرهەمهێنانی فیلمیان وەستاند. دوای ساڵێک و هاوکات لەگەڵ جەنگدا، کۆمەڵێک فیلمی نوێیان بەرهەمهێنا (Casablanca, Yankee Doodle Dandy, Now.Voyager, This is the Army, Mission to Moscow) پاش ئەوەی بینەران فیلمی Yankee Doodle Dandy یان زۆر بەدڵبوو، لەشارەکانی لۆس ئەنجلێس و نیویۆرک و لەندەن بڕی 15,6 ملیۆن دۆلار لە داهاتی فیلمەکە درا بە حکومەتی ئینگلتەرا و ئەمریکا بۆ تەرخانکردنی لە جەنگدا. لە ساڵی ۱۹٤۳ دا جاک وارنەر گرێبەستی لەگەڵ خانمە ئەکتەر (Joan Crawford) تۆمارکرد، ئەکتەرێکی سەرکەوتوو هەر لە یەکەم نواندنیەوە بۆ وارنەر برۆس و فیلمی (Hollywood Canteen) جێی خۆی لە دڵی بینەردا کردەوە. پاش ساڵێک و لە فیلمێکی نوێدا (Mildred Pierce) جوان خەڵاتی ئۆسکاری پێبەخشرا وەک باشترین خانمە ئەکتەری ساڵ.
دوای جەنگی جیهانی دووەم :
لە دوای جەنگەوە وارنەر برۆس ئەکتەری نوێی هێنایە ستۆدیۆکەی، ئەوانیش هەردوو خانمە ئەکتەر Lauren Bacall و Doris Day بوون. وارنەر لە دوای جەنگەوە پێشکەوتنی مەزنی بەخۆیەوە بینی. لە ساڵی ۱۹٤٦ بەدواوە داهاتی هەفتانەیان گەیشتە 600,000$ لە هەفتەیەکدا. لەگەڵ زیادبوونی داهاتدا، دامەزراوانی ستۆدیۆکە بە پشتگیری سەندیکای ئەکتەران بۆ مانگێک ناڕەزاییان سەبارەت مووچەکانیان دەربڕی لەساڵی ۱۹٤٦ ، بەڵام جاک وارنەر ڕەتی کردەوە خواستەکانیان بەجێبگەیەنێت. لە کۆتایی ساڵی ۱۹٤۷ داهاتی سافی ستۆدیۆکە گەیشتە ۲۲ ملیۆن دۆلار.
لە ساڵی ۱۹٤۸ دا، دیارترین خانمە ئەکتەری ستۆدیۆکە (Bette Davis) و کۆمەڵێک ئەکتەری دیکە دوای بڵاوبوونەوەی فیلمی Beyond the Forest وازیان لە نواندن هێنا بەهۆی کێشەیانەوە لەگەڵ جاک وارنەر، ئەمەش ئاستەنگی زۆری خستە بەردەم کارەکانی هاری وارنەر. لە ساڵی ۱۹٤۹ دا داهاتیان تەنها ۱٠ ملیۆن دۆلار بوو.
وارنەر برۆس دوو ستۆدیۆی نوێی نیمچە سەربەخۆیان دامەزراند کە دەبوو فیلمەکانیان هەر لە وارنەر برۆس بڵاوبکرێتەوە یەکێک لەو ستۆدیۆیانەش Sperling's United States Pictures بوو. لە ۱۹٥۲دا فیلمی 3D (Bwana Devil) ی ستۆدیۆی United Artists بڵاوکرایەوە، ئەم فیلمە ڕێخۆشکەر بوو بۆ بوون بە مۆدی شێوازی 3D و لەلایەن ستۆدیۆ گەورەکانەوە لاسایی دەکرایەوە، لەوانەش وارنەر برۆس. جاک وارنەر زوو و دوای تەنها ساڵێک ئەم شێوازەی بەکارهێنا بۆ فیلمی House of Wax. ئەم فیلمە بە یەکەم فیلمی ڕەنگاوڕەنگی ستۆدیۆیەکی گەورە دادەنرێت کە بە شێوازی 3D بووبێت و تەنها دوای دوو ڕۆژ لە پەخشکردنی فیلمی Man in the Dark ی ستۆدیۆی Columbia Pictures بڵاوکرایەوە کە ئەویش یەکەم فیلمی شێوازی سێ دووری ستۆدیۆیەکی گەورە بوو، بەڵام جیاوازییەکەی لەگەڵ فیلمەکەی وارنەر ئەوەبوو کە ئەم ڕەنگاوڕەنگ نەبوو. بیرۆکەی 3D بووە هۆی داخستنی ستۆدیۆی کارتۆنەکان تا ئەو کاتەی بە شێوازی 3D کارتۆنەکان دروستبکرایە، دوای چەند مانگێک ستۆدیۆکانیان کردەوەو دووبارە بە پڕۆگرامێکی باشەوە کارتۆنەکانیان پەخشکردەوە. لە ۱۹٥۲دا فیلمی Carson City وەک یەکەم فیلمی ستۆدیۆی WarnerColor, نمایشکرا دواتریش فیلمی The High and the Mighty وەک یەکەم فیلمی وارنەر بە شێوازی CinemaScope بڵاوکرایەوە. لە ساڵی ۱۹٥۳دا, هەندێک لە شانۆکانی وارنەر لەگەڵ شانۆکانی RKO یەکخران لەژێرناوی RKO-Stanley Warner Theatres.
Warner Bros. Television & Warner Bros. Records:
لە ساڵی ۱۹٤۹ وە، و دوای پەرەسەندنی پشاندانی فیلمەکان لە تەلەفیزیۆدا، هاری بڕیاریدا بەشێک تایبەت بە بەرهەمهێنانی فیلم بۆ تەلەفیزیۆن بکاتەوە. هەرچەندە کۆمیسیۆنی فیدڕاڵی پەیوەندی (FCC) ڕێگەی پێنەدا، هاری وارنەر هەوڵیدا بۆ ڕازیکردنی بەڕێوبەری ستۆدیۆکانی دیکە بۆ هەمان بابەت، بەڵام هەوڵەکەی شکستی هێنا و وازی لە بەرهەمهێنانی تەلەفیزیۆنی هێنا. جاک وارنەر دژی ڕای هاری بوو، پێی باشتربوو سێتی فیلم و تەلەفیزیۆن لەیەکتر جیابن و لەسەر ئەمەش تووشی کێشە بووە لەگەڵ هەندێک لە ئەستێرەکان، دیارترینیان ئەستێرەی کۆمیدی (Milton Berle)، ڕای جاک وابوو بەشداریپێکردنی میڵتن لە فیلمی (Always Leave Them Laughing) هۆکاری کەم داهاتیی فیلمەکە بووە لە کاتێکدا بینەر ئەیانتوانی میڵتن لە شاشەی تەلەفیزیۆنەکانیانەوە و بەرنامە تایبەتەکەیەوە بە بێ بەرامبەر ببینن و نەچوون بۆ سینەما. لە دوای ئەمەشەوە، جاک (Dany Kaye) خستە جێگەی میڵتن و بە بینەری ناساند. لە بەرواری ۲۱ ی ۳ ی ۱۹٥٥، بە فەرمی ڕێگە درا بە وارنەر برۆس بۆ کردنەوەی بەشی تەلەفیزیۆنی کە لە لایەن (William T. Orr) زاوای جاکەوە بەڕێودەبرا. دواتر لە هەنگاوێکی نوێدا Warner Bros. Presents پێشکەش دەکرا تەنانەت لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانیش، تایبەت بوو بە سێ فیلم (Kings Row, Casablanca, Cheyenne). ستۆدیۆکە چەندین زنجیرەی نوێی بەرهەمهێنا، کە لەلایەن نووسەر و بەرهەمهێنەر Roy Huggins ەوە کاریان بۆ دەکرا، ئەو زنجیرانەش (Sugarfoot, Bronco, Lawman, The Alaskans, Colt. 45.). سەرکەوتنی ئەم زنجیرانە بۆشاییەکانی بزنسی فیلمی پڕکردەوە. لە ئەنجامی ئەم سەرکەوتنانە جاک وارنەر بەیەکجاری بەشی بەرهەمهێنانی تەلەفیزیۆنی دامەزراند. لە نێوان ساڵانی ۱۹٥۸-۱۹٦۳ چەند زنجیرەیەکیان پەخشکرد، بریتیی بوون لەمانە: (77 Sunset Strip, Hawaiian Eye, Bourbon Street Beat, Surfside Six). لەو کاتەدا وارنەر برۆس خاوەنی کۆمپانیایەکی فراوانی بڵاوکردنەوەی میوزیک بوو، کە ئاوازیان بۆ چەندین کارتۆنی ستۆدیۆکە داناوەو لەلایەن Carl Stalling رێکدەخران. لە ساڵی ۱۹٥۸، Warner Bros. Records دامەزرا کە ساوندتراکی تایبەتیان بۆ فیلمەکان دروستدەکردو زۆرجاریش ئەستێرەکان خۆیان گۆرانی فیلمەکانیان دەگوت. لە ساڵی ۱۹٦۳، Warner Bros. Music، Reprise Records ی فرانک سیناترای کڕی بە بڕی 1.5$ ملیۆن دۆلار.
خاوەنە نوێیەکان:
کاتێک لەنیوەی ساڵی ۱۹٦٠ ەوە، گۆڕانکارییەکی گەورە لە هۆڵیوود ڕوویدا بەهۆی گۆڕانی تەمەنی ئاڵتوونی هۆڵیوودەوە بۆ سەردەمی هۆڵیوودی نوێ، لەم سەردەمە نوێیەدا چەندان ستۆدیۆ بە هاوکاری بەرهەمهێنەرە یاریدەدەرەکان فیلمیان بەرهەمدەهێنا، بەڵام وارنەر برۆس لەم ڕووەوە کێشەی نەبوو بەهۆی سامان و بڵاوکراوەکانیانەوە. لە نێوان ساڵانی ۱۹٦۱-۱۹٦۲، بە شێوەیەکی گشتی داهاتی ساڵانەی ستۆدیۆکە لە ۷ ملیۆن دۆلار تێدەپەڕی، بەڵام لە ساڵی ۱۹٦۳ ڕێژەکەی کەم بۆوە بۆ ۳.۷ ملیۆن دۆلار. لەگەڵ سەرکەوتنی فیلمی My Fair Lady، Warner Bros .Records بوو بە بەشێکی پڕداهاتی وارنەر برۆس لە ۱۹٦٤ دا، بەهۆی کاری دەنگی باش کە بۆ فیلمەکە کردبوویان. لە ساڵی ۱۹٦٦ فیلمی Who's Afraid Of Virginia Woolf? بڵاوکرایەوەو ئەمیش ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد. لە مانگی ۱۱ ی هەمان ساڵدا، جاک کۆنتڕۆڵی ستۆدیۆکەو بسنزی میوزیکی بە Seven Arts Productions فرۆشت بە هەردوو سەرپەرشتیار Elliot & Kenneth Hyman. کۆمپانیاو ستۆدیۆکە ناونران Warner Bros.-Seven Arts. لە ساڵی ۱۹٦۷، فیلمی Bonnie and Clyde بڵاوکرایەوەو ستۆدیۆکە دووبارە سوودمەند بوو. دوای دوو ساڵ Hymans ەکان بێزاربوون لە کارکردن لەگەڵ جاک وارنەر و ئۆفەرێکی ٦٤ ملیۆن دۆلاریان پێبەخشرا لەلایەن Kinney National Company بۆ واز هێنان. پاش کڕینەوەی بەشەکان، Ted ashley بوو بە سەرۆکی وارنەر برۆس لە ساڵی ۱۹٦۹ تا ۱۹۸٠ و ناوەکەی دووبارە کردەوە بە Warner Bros. Inc. دوای وازهێنانی Hymans ەکان، جاک وارنەر زۆر دڵگران بوو و دەستی لەکارکێشایەوە، لە سالی ۱۹۷۸ دا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
بەڕێوبەرایتی نوێی وارنەر برۆس زۆر کارامە بوون و بینەریان تامەزرۆ دەکرد، گرێبەستیان لەگەڵ هەرە کەسایەتییە دیارەکانی ڕۆژدا تۆماردەکرد، لەوانەش ئەکتەران (Paul Newman, Robert Redford, Barbra Streisand, Clint Eastwood)، کە جڵەوی سەرکەووتنی ستۆدیۆکەیان بەدەست بوو لە ساڵی ۷٠ و ۸٠ دا. هەروەها وارنەر برۆس داهاتی زۆری بەدەستدەهێنا لە فیلم و پڕۆگرامە تەلەفیزیۆنیەکاندا بەهۆی زۆری هەواداری کارەکتەرانی Superman, Batman, Wonder Woman, کە هی بەشی DC Comics بوون. لەگەڵ بەرەوپێشچوونی وارنەر برۆس لە هەموو بوارەکانیدا، لقێکی نوێی لێبۆوە بۆ دروستکردنی پارک و خانووبەرە وەک پارکەکانی Six Flags و ئەم لقە ناسرا بە Warner Communications, لە ساڵی ۱۹۷٦ دا کۆمپانیای Atari, Inc یان دامەزراند بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ گەیم. لە ۱۹۷۱ تا کۆتایی ۱۹۸۷، Warner Bros & Columbia Pictures بوون بە هاوبەش و لە ۱۹۸۸ دا وارنەر بوو بە هاوبەشی Walt disney Pictures. لە ساڵی ۱۹۹۲ دا Warner Bros. Family Entertainment دامەزرا.
لە ساڵی ۱۹۹٥ ەوە:
لە ساڵی ۱۹۹٥ دا، Tribune Company، The WB Television Network ی دامەزراند و لە سەرەتای دامەزراندنیەوە چەند زنجیرەیەکیان بەرهەمهێناو پەخشیانکرد (Buffy The Vampire Slayer, Smallville, Dawson's Creek, one tree Hill). بەرهەمهێنانی زنجیرەکانی 7th Heaven وCharmed (The Wb) ی زۆر پڕبینەرکرد. 7th Heaven, کە یازدە وەرزی لێبەرهەمهێنرا بوو بە درێژترین زنجیرەی پەخشکراوی کەناڵەکە. لە ساڵی ۱۹۹۸ دا، وارنەر برۆس ساڵیادی ۷٥ ەمین ساڵی دامەزراندنی کردەوەو ساڵێک دواتر، Terry Semels و Robert Daly وەک سەرۆکی وارنەر برۆس دەستیان لەکارکێشایەوە پاش پیشەیەکی پڕ ئەزموون و پاڵاوتنی ۱۳ فیلمیان بۆ خەڵاتی ئۆسکار.
پاش چەند مانگێک Alan Horn و Barry Meyer لەجێی ئەوان کران بە سەرۆک و ئەمانیش بەهەمان شێوە سەرکەوتن دوای سەرکەوتنیان بۆ ستۆدیۆکە تۆمارکرد. لە ساڵانی ۱۹۹٠ کاندا وارنەر برۆس مافی بە فیلمکردنی ڕۆمانەکانی Harry Potter یان بەدەستهێناو لە ۲٠٠۱ دا یەکەم بەش، لە ۲٠٠۲ دا دووەم بەش، لە ۲٠٠٤ دا سێیەم بەش، لە ۲٠٠٥ دا چوارەم بەش، لە ۲٠٠۷ دا پێنجەم بەش، لە ۲٠٠۹ دا شەشەم و لە ۲٠۱٠ دا بەشی یەکەمی حەوتەم فیلم و لە ۲٠۱۱ بەشی دووەمی بڵاوکرایەوە. ناوبانگی ئەم زنجیرە فیلمە بەرادەیەک گەورەبوو تا ئێستاش بینەر هەیە سەیریان دەکاتەوە! جگە لەوەش پڕداهاتترین زنجیرە فیلمی مێژووەو بەشی دووەمی حەوتەم فیلمی Harry Potter and the Deathly Hallows part 2 پڕداهاتترین فیلمی وارنەر برۆسە!
لە ساڵی ۲٠٠٤دا، وارنەر برۆس بوو بەیەکەم ستۆدیۆ لە مێژوودا داهاتی ۲ بلیۆن دۆلار زیاتربێت لە ساڵێکدا!
لە ۲٠٠٦ دا ستۆدیۆکە بوو بە هاوبەشی China Film Group Corporation بۆ بەرهەمهێنانی فیلم لە چین و هۆنگ کۆنگ. لە ساڵی ۲٠۱٥ دا، وارنەر برۆس، یەکێک بوو لەو سێ ستۆدیۆی کە دوو فیلمی بلیۆن دۆلاریان بڵاوکردبۆوە لە ساڵێکدا، دوو ستۆدیۆکەی دیکە Disney Studios Motion Pictures و Universal Studios بوون. لە ۲٠۱٦ وارنەر برۆس بوو بەیەکەم ستۆدیۆی مێژوو کە هەموو ساڵێک ۱ بلیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت لە بۆکس ئۆفیسی ناوخۆیی ساڵی ۲٠٠٠ ەوە. لەم ساڵیشدا چەند فیلمێکی بێ وێنەیان بڵاوکردەوە وەک: (It, The Lego Batman Movie, Kong: Skull Island, King Arthur: Legend of the Sword, Wonder Woman, Dunkirk, Annabelle: Creation, Geostorm...).
لە کۆتاییدا ئەوەی دەمێنێتەوە بیڵێین ئەوەیە کە ستۆدیۆکەی (سام و ئەلبێرت و هاری و جاک) وارنەر، تا ئێستاش بەردەوامە و مێژوو دەنووسێتەوە! ...