به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له كۆتای ئه‌مساڵ فیلمه نوێیه‌كه‌ی كریستیان به‌یڵ نمایشده‌كرێت
2114 جار بینراوە
کورسینه‌ما- به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له کۆتای ئه‌مساڵ و له به‌رواری ٢٢١٢٢٠١٧ فیلمه نوێیه‌که‌ی کریستیان به‌یڵ نمایشده‌کرێت
به‌ناوی فیلمی (Hostiles) که فیلمه‌که له جۆری درامی ، سه‌رکێشی و رۆژئاواییه.
چیرۆکی فیلمه‌که باس له کاپتنی سوپایەک ده‌کات لە ساڵی ١٨٩٢ ، که ڕازی دەبێ پاسەوانی سەرۆک خێزانێکی گه‌وره بکات له
ناوچەیەکی مەترسیدار تا به سه‌لامه‌تی بیگەڕێنێتەوە ناو خێزان و خێڵه‌که‌ی.
فیلمه‌که له‌لایه‌ن سکۆت کوپەری ئه‌مێریکای کاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه و هه‌ردوو ئاکته‌ری به‌ریتانی کریستیان به‌یڵ و خانمه
ئاکته‌ر ڕۆزموند پایک رۆڵی سه‌ره‌کی تیادا به‌رجه‌سته ده‌که‌ن ، له به‌رهه‌م هێنانی فیلمه‌که‌شدا بری ٥٥ ملیۆن دۆلاری خه‌رجکراوە.
فیلمه‌که تا ئێستا ته‌نها لە شارۆچکەیەکی بچووکی ویلایەتی کۆلۆڕادۆ نمایش کراوە ئەویش بەشێوه‌یه‌کی تایبەت له ڤیستیڤاڵێکدا
بووە،بەڵام به‌شێوه‌یه‌کی به‌رای تا ئێستا نمایشنه‌کراوه له سینه‌ماکانی جیهاندا.
ڤیدیۆ : بینه‌ری تره‌یله‌ری فیلمه‌که ببن