هەواڵ

كاتی نمایشكردنی به‌شی دووه‌می فیمی وه‌نده‌ر ومان راگه‌یه‌ندرا

كوردسینه‌ما- به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌رهه‌م هێنه‌رانی فیلمی به‌ناوبانگی وه‌نده‌ر ومان واده‌ی نمایشكردنی به‌شی دووه‌می
فیلمه‌كه‌یان ئاشكراكرد و ڕایانگه‌یاند كه‌وا له‌ به‌رواری ١\١١\٢٠١٩ به‌شی دووه‌می فیلمه‌كه‌ له‌ سینه‌ماكانی جیهان نمایش ده‌كرێت.

فیلمی وه‌نده‌ر ومان فیلمێكی سەرکێشی و ئاكشن و خه‌یاڵییه‌ ، به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه‌ له‌ مانگی شه‌شه‌ی ئه‌مساڵدا نمایشكرا و
سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی تۆماركرد كه‌ داهاته‌كه‌ی گه‌یشته‌ ٨٢١.٨ ملیۆن دۆلار له‌ كاتێكدا ته‌نها بری ١٤٩ ملیۆن دۆلار له‌ به‌رهه‌م هێنانیدا خه‌رجكرابوو.

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ دایـانای شازاده‌ی ئه‌مازۆنییه‌كـان ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌وانێكی ئه‌مریكی به‌ناوی ستیڤ تـرێڤه‌ر یـه‌ك ده‌نـاسن
و پێكه‌وه‌ سه‌ركێشییه‌ك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن بۆ ڕزگاركردنی جیـهان ، به‌ڵـام دایـانا هێشتا به‌وه‌ نازانێت كه‌ توانای له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه‌ ، هه‌ر یه‌كه‌
له‌ ئاكته‌ران گال گادۆت ، كریس پاین ، دانی هیوستنیش رۆڵی سه‌ره‌كیان له‌ فیلمه‌كه‌دا گێڕاوه‌.



پۆستکراوە لە لایەن : Jwanro Bakr


1344 جار بینراوە

نوێترین فیلم